سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

شەڕی ناوخۆ یاخود كێشەی غاز ؟!

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 شوبات 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئاوات عەبدوڵا
بەردەوام وتومە، تائێستاش شەڕی ناوخۆ درێژەی هەیە، ئەمەی كەئێستا دەگوزەرێت هیچی كەمترنیە لەشەڕی ناوخۆ، بەلام لەفۆرم‌و ستایلێكی نوێ‌و سەردەمیانەدا، یەكێتی‌و پارتی لەوە تێدەگەن كەدۆخی ناوخۆیی‌و عێراقی‌و هەرێمی لێیان قبوڵ ناكات شەڕەكە بەفعلی بكەن‌و بكەونە وێزەی روحی یەكتری دەنا هیچ كات لەئێستا زەمینەكە لەبارتر‌و گونجاوترنیە بۆسەنگەرگرتن‌و كوشتنی یەكتری.
 لەئێستادا هەردوولا، كۆمەڵێك سەركردەی موراهیق هاتونەتە پێشەوەو لەناخەوە بۆ كوشتنی یەكتری هەستی شەڕانگێزیان قوڵپ دەدات، ئایا كەس هەیە باوەڕ بەوە نەكات ئێستاش وەك جاران یەكێتی‌و پارتی ئامادەی شەڕن، بەڵام بۆ نایكەن، ئەوەیان وەك باسمان كرد پەیوەندی بەوەوە نیە كەهەست بەبەرپرسیاری نەتەوەیی‌و ئەخلاقی‌و نیشتمانی دەكەن، بەڵكو پەیوەندی بەوەوە هەیە كەناتوانن، یان ڕاستر ناوێرن شەڕەكە ئیعلان بكەن.
 لەڕاستیدا نەتوانین‌و نەوێران جیاوازە وەك لەوەی كە خۆت نەتەوێت، یاخود ویژدانی مرۆیی‌و نەتەوەیی‌و نیشتمانی ڕێگەت پێنەدات شەڕی براكانت بكەیت، بەكوردی‌و بەكورتی ئەوەی دەگوزەرێت نەكێشەی شەقامی سەد مەتریەو نەكێشەی ڕێگەنەدانی غاز‌و هێلكە‌و ئەو جۆرە شتانەیە، بەڵكو  جەوهەری نمایشەكە پێمان دەڵێت ئەوەی ئێستا هەیە هەستی پەنگخواردوی شەڕێكە لەبەر ئەوەی كە (ناتوانن) بەفعلی ئەنجامی بدەن، ناچارن بەمیكانیزمی دیكە‌و بەكردنە سوتەمەنی خەڵكی كوردستان بەڕێگا‌و بەشێوازی تر شەڕەكە پراكتیزە دەكەن، لەهەموشی خراپتر ئەوەیە (تەمەنا دەكەم ئەوەش ڕاست نەبێت) هیچ گرەنتەیەك نیە تا سەر ئەم هەستە ڕقاویە هەر لەغاز‌و ئەو جۆرە شتانەدا بمێنێتەوەو پەل نەهاوێت بۆ فیشەك‌و كوشت‌و بڕین ! 
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟

null

ئەو دوو رۆژەی ئێمەیان بەمڕۆ گەیاند

null

بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: ئامادەكردنی گۆڕەپانی دادگایكردنی سەران و بەرپرسانی هەرێم

null

ئیکۆفاشیزم و تێکدانی ژینگە لە کوردستان