سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کاک مەحمود سەنگاوی بۆ چویتە سەنگەری بەعس و داعشەوە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 کانوونی دووەم 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئاری هەرسین
 
کابینەی نۆھەم لە ئەنجامی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێمەو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان «وەک سێ کوچکەی سەرەکی» پێکھێنرا. ئەو لێکتێگەیشتنە ئاسان نەبوو، بەڵام دواجار گەیشتینە ئەنجام.

کابینەیەک پێویستی بە ماوەی زەمەنی چوارساڵە بۆ ئەوەی بەرنامە و کارنامەکەی جێبەجێ بکات. ھەندێک جار گەیشتن بە مەرام لەو چوارساڵەشدا مەیسەر نابێت. چونکە شتانی چاوەڕوان نەکراو دێنە پێشێ و، پێشبینیەکان وەک ئەوەی چاوەڕوان ئەکران دەرناچن. ھەر بۆیەش حوکمڕانی ئیشێکی قورسە.

بەداخەوە گوێبیستی ھەندێک دەستەواژە بوین لە پێشمەرگەی دێرین کاک مەحمود سەنگاوی کە نەدەبوو قسەی ئەو بن. مەسەلەی درزی نێوان لایەنە سیاسەکان لە کوردستان شتێکی شارراوە نیە، بەڵام کەی دێت ئەو ڕۆژەی واز بێنین لەوەی دوژمن دۆست و، خۆمان دوژمن بین؟... کەی دێت ئەو ڕۆژەی لەسەرخۆ ئەم وڵاتە بەڕێوەبەرین؟... کەی دێت ئەوڕۆژەی لەبری دڵەڕاوکێ و موزایەدەی بێ مانا، دڵنیایی سەقامگیری ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی بدەینە ھاوڵاتیان؟

کاک مەحمود  پێشمەرگەیەکی نیشتیمان پەروەر بوە لە شۆڕشی نوێی خەڵکی کوردستانا و، قوربانی بۆ داوە. بۆ ئەبێت بەم زمانە و بە پێچەوانەی مەبدەئی یەکڕیزی قسە لەگەڵ ئێمە بکات؟... ئەگەر ئێمەی پارتی وەک بەعس و داعش واین، چۆنە ڕێگە ئەدات حیزبەکەی لەگەڵ ئێمە حوکومەت پێک بھێنێت و کاک مەحمود سەنگاوی بکاتە ھاوسەنگەری بەعس و داعش؟!

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: