سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پارتی و دیاردەی تیرۆر!

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 کانوونی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

کاروان عەلی شامار

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەستن و ئەوانەشی کە لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێنەوە تیرۆری ھاوڵاتیان لەژێر قەڵەمرەوی پارتی دیموکراتدا رۆژ بە رۆژ روو لە ھەڵکشانە، سەرباری ئەوەش لەپشت ھەر تیرۆرێکەوە سیناریۆیەکی ئابڕووبەرانەی ئامادەیە! باشتر بڵێین مەبەستی پارتی لەتیرۆرکردنی ھەرکەسێکدا تەنھا بەکوشتنیەوە ناوەستێ لێ کەسایەتی تێک دەشکێنێ و حەیاو حورمەتیشی دەبا! 

ھەنوکە پارتی و تیرۆ دوو ڕووی دراوێکن، چاوگی ئەم راستیەش ئەوەیە کە کوشتن و تیرۆر و دروستکردنی سیناریۆی بڕواپێنەکراو لە زۆنی زەردا لەحاڵەتەوە بوە بە دیاردە! ھۆکارەکانی زۆربونی تیرۆر لەلان دەزگاکانی دژە تیرۆر و دەزگا سەرکوتکەرەکانی پارتیەوە کە دەرھەق بە خەڵکی بەشمەینەت و سڤیل دەکرێ زۆرن وەلێ سەرەکیترینیان زادەی بێھەلوێستی لایەنەکان و دیفاکتۆی ئەو دەسەڵاتە تۆتالیتارەیە کە بووە بە حوکمرانی بەشێکی گەورەی کوردستان. پارتی  بەجۆرێک ترس و تۆقانی لەنێو ھاونیشتیمانیانی پایتەختدا بڵاوکردۆتەوە کە لەنێو ماڵەکانی خۆشیاندا ھەست بە سەلامەتی و دڵنیای ژیانیان ناکەن!

تیرۆری کەسێتی لای پارتی رەھەندێکی مێژووی ھەیەو شەھیدکردنی پێشمەرگەکەی یەکێتی لە نێو ئاسایش و سەنتەری شاری ھەولێردا نە سەرەتایەو نە کۆتایش دەبێ. وە باشدەزانێ ئەگەر بەو مێنتاڵە تیرۆرە دژ بە ھاوڵاتیان نەوەستێتەوە توشی دارمان و لەناوچون دەبێ!
ئاماژەکانی بەردەوامی و ستۆپنەکردن بەو تیرۆر و تۆقانەی کە پارتی دەستی داوەتێ مەترسیدارە و ناکرێ لایەنە سیاسیەکان ھەروا بێدەنگ بن! چون ئەوەی ئەمرۆ بەرامبەر بە (مەجید ھەروتی) کرا گەر وا بەسانایی بەسەریاندا تێپەرێ ئەوا یەقینم چارەنوسی گشت ئەوانی تر لەو باشترنابێ و دوور نییە لەداھاتوودا ھەموومان دەرگیری تیرۆرێکی لەوجۆرەبین!

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ