سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ڕێنمایی بۆ سەلامەتی دەروون لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕدا:

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 کانوونی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مهاباد قەرەداغی

- زوو بنوو ! لە جەنگی مۆدێرندا دوای نیوەشەو سەعات سفری دەستوەشاندنە. تۆ لەو کاتەدا لە خەوی قووڵدا بە و یەک زەڕەش مەترسە چونکە وەک تاک تۆ بە ئامانج نەگیراویت و ئیحتیمالی بەڕێکەوت بەرکەوتنیش یەک لە سەدملیۆنە.

- زوو لە خەو هەستە، بەڵام یەکەم کار کە دەیکەیت گوێگرتن نەبێ لە هەواڵی جەنگ. ڕۆژی یەک جار گوێ لە هەواڵەکان بگرە تا ئاگادار بیت، بەڵام گوێ لە شیکاری سەربازی و سیاسی و ئەمنی هیچ چاودێرێک مەگرە چونکە ڕاست نین و زندۆقت دەبەن.

- هێمن و ئارام کاری ڕۆژانەی خۆت بکە! ترس و شڵەژان وزەی خراپت بۆ کێش دەکات و لەوانەیە ئاراستەی ساروخەش بگۆڕێت بۆ لات!

- وێنە و هەواڵی دژواری کوشتوبڕ بڵاومەکەرەوە و مەبە بە پەیامنێری تووندوتیژی و مەرگ، بە پێچەوانەوە لەو کاتانەدا گوڵ و گۆرانی و نوکتە و قسەی خۆش بڵاو بکەرەوە.

- بازاڕ مەوروژێنە و گرانی دروست مەکە بە عەمبارکردنی زەخیرە، دڵنیابە لە برسا نامریت، بەڵام گەر وا بکەیت ئەگەری ئەوە هەیە لە ترسا بمریت.

- سەعییەکەت بکە گەر قوتابیت، هیوای ئەوە مەخوازە بەهۆی چەند موشەکێکەوە دەرگاکانی خوێندنگەکان دابخرێن.

- بڕوا بە وتی وتی مەکە و ماڵی خۆت بەجێمەدێڵە و ڕاکەیت، چ لە گۆڕێ نییە و نابێت، موشەکی نوکە زیرەکن و ڕێی ئامانجی خۆیان شارەزان.

-بیر لە شتی باش بکەرەوە و بۆ کوردستان نزای باش بکە. بۆ نمونە بیکە بە خوو هەموو سەرسەعاتێ بڵێی خوایە کورد و کوردستان بپارێزە. ئایا دەزانی نزا وزەیەکی پۆزەتیفە و کاریگەری باشی ڕۆحی هەیە؟ وزەناسەکەن جەخت دەکەنەوە ئەگەر هەزار کەس پێکەوە بە هەمان هێزی باوەڕەوە نزا بکەن کێو بجوڵێت کێو دەجوڵێت! با ئێمەش بۆ کورد و کوردستان ئەو وزەیە بکەین بە پارێزەر و بەرگریکار، مادام فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان نییە.

خوایە وەتەن ئاواکەی

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ