سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بوعەزیزیەکەی ڕانیە بۆ سەدای نەبوو؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 کانوونی یەکەم 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 د. ئیدریس کاریتانی
 
لەم بونەوەرەدا ھیچ دروستکراوێک بەئەندازەی مرۆڤ گەورە و بەرێز و ڕێزلێگیراو نییە، ھەرچی ئاسمان و زەوی و ئاووھەوا و دار و درەخت و ماڵ و سەروەت و بەروبوم ھەیە بۆ خزمەتی مرۆڤ دروستکراوە، تا لەژیاندا ھەموو پێداویستییەکانی بۆ فەراھەم بێت و بە خۆشترین شێوە ژیان بەسەرببات، کەچی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە سەرچاوەی داھاتی ھەموو جیھانە ژیان بووەتە تەنگەتاویی و برسییەتی و قات و قڕی، بەھۆی بوونی سەدان دیکتاتۆر لەم سەردەمەدا، ھەموشیان بەناوی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ خۆیان و کوڕ و منداڵ و خانەوادەیان لەخوشترین ژیان دەژین، کەچی ھاوڵاتی لەبەر نەبونی سادەترین بژێوی ژیان خۆی دەسوتێنێت.

بوعەزیزی لە تونس بەکاری عەرەبانەیەک رازییە تەنھا لێبگەرێن ژیانی خۆی و خانەوادەکەی پەیدابکات، کەچی شارەوانی و حکومەتی تونس چونکە لەناو ڤیلا راقیەکاندا دەژین، نەیاندەزانی خەڵکانێک ھەن ژیانی ڕوژانەیان نییە، رێگەیان پینەدا و خۆی سوتاند، دوای بوعەزیزی بووە رەمزی لەناوبردنی دیکتاتۆرەکان لە جیھانی ئیسلامیدا کە ھەتا ژیان ماوە لەبیرناکرێت، لە فەرەنسا تیمسالی ئازادییان بۆ دروستکرد، خۆ کاکە دڵشاد ھیچی لە بوعەزیزی کەمترنەبوو، کەیسەکەشی زۆر لە کەیسی بوعەزیزی دەچوو، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ناڵێم بەرژەوندیخواز و گەندەڵەکان، بەڵام بۆچی رۆشنبیران، مامۆستایانی ئایینی، پەرلەمانتاران، حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن، مافی مرۆڤ، مامۆستایانی زانکۆ، قوتابیان و کاسبکاران ھیچ ھەڵویستێکیان نەبوو، دیارە کاربەدەستانیش لەبەر سەفەری سەریساڵ و چونەدەرەوەی ھەرێم، خۆیان و ماڵ و منداڵیان سەرقاڵن و پێویستە کەمێک پشووبدەن، چونکە ماندوون بەخزمەتکردنی ھاوڵاتیان و ئەم ھەرێمە، شەوان شەونخونی دەکەن و بە ڕوژیش خزمەت، زۆر بەداخەوە بۆ ئەم کارەساتە دڵتەزێنە، لەناوچوونی مرۆڤێک لەناوچوونی ھەموو دونیایە، بەڵام بێڕێزبونی مروڤ لەم وڵاتەی ئێمە گەیشتووەتە ئاستێک زۆرجار لەوانەیە گیاندارێک ڕێزی زیاتری لێبگیرێت و حیسابی بۆ بکرێت، ھەتا مروڤێکی بێدەرامەت!

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: