سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

حیزب و حکومەت بەرەو کوێ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2018

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا هەڵەبجەیی

بەشی یەکەم

لە تەمەنی 35 ساڵی ئەزموونم لە کایکانی کولتوری و سیاسەت و کاری ڕیکخراویەدا، ئەوەندەی ئێستام بە پێویست نەزانیوە کە ئاوڕێکی جدی لە تەواوی کۆی هێل و بازنەکانی حیزب و سیاسەت و حکومەتداری (هەرێمی کوردستان)، بدرێتەوە.
سەرەتا ئایا حیزبەکان کێن و چین و چۆنن؟، بە چ پێوەرێکی فکری و ئایدیۆلۆژی پۆلێن ئەکرێن، بە سەنگ و بەهای کلاسیک یا مۆدێرن پێوانە ئەکرێن؟. ئایا لەسەردەمی دەستکەوتە زێڕینەکانی خۆیاندا ئەژین، یان لە سەردەمی ئێستا؟.
لە چ زمان و زەمینەیەک و قۆناغیکدا سەریان هەڵداوە و لە کام گێڵگەدا تەراتێن ئەکەن، لە کوێ و بەچی دەستیان پیێکرد و بە چی بەردەوامن و بە چی گەیشتون.
شەڕ و ناکۆکی و ململانێ و کیشمەکێش و شیروتیر و جیاوازییەکانیان، لە چیدایە و چۆن بەڕێوەیانبردوە، لە کۆتاییدا تائێستاش هەر تۆخ و قوڵن، یاخود کاڵ و تەنکن؟.
ئەمانە و دەیان پرسیاری جدی و چاوتیژی کە ئەبوایە شیکردنەوە و ناساندنێکی ئەکادیمی و مێژوییان لە لایەن پسپۆران و ئەکادمیستان لە بەردەستماندا بوایە،،ئەمە نەک هەر نییە، ئەوەشی وەک ڕۆژژمێر نوسراوەتەوە تەنیا شیرینی دۆکەی خۆیان و ترشی دۆکەی ئەوانی تر.
بە داخەوە هەموو ئەو نوسەران و بەناو ڕۆشنبیر و چاودێرانەش، تەنیا تەشی ڕۆژانە و ڕوداوەکانیان ڕستوە و هەویری ڕۆژیان داوە بە ساجی ڕوداوەکاندا.
ئەگەر میللەتی کورد یا بە سەردەمیانە بڵێم هاوڵاتیانی کوردستان، ئەگەر لەسەردەمێكی شۆڕشی ڕزگاریخوازدا، حیزبیان بە ئامانج زانیوە و تەنانەت وەک نەتەوە و خێڵ مامەڵەیان لەگەڵ کردووە، مانەوەی خۆیان و میللەتەکەیان بە دامەزراوەیی حیزبەکەیان زانیوە، وای لێهاتبوو کە کۆمەڵگە و کولتور و تەنانەت میللەتیشیان کردبووە و ئەکەنە قوربانیی حیزب و سەرۆکەکەی.
ئەی باشە تا ئێستاش هەر وایە؟، یا حیزب کەرەسەیە و ئامرازە بۆ ئامانجێکی دیاریکراو بۆ هاوڵاتی؟.
ئایا لە قۆناغی شۆڕشداین و سەپاندنی شەرعییەتی شۆڕشگێری حیزبداین، وەک ئەوەی سەددام حسێن و حیزبی بەعس(مجلس القیادە الپورە)  کە 35 ساڵ دریژەی کێشا و تا مردنی خۆی  و حیزبەکەی هەر بەردەوام بوو، یا وەک ئەوەی ستالین و بەلشەفییەکان، کە دەیان ملێۆن کرانە قوربانی حیزب و ئایدۆلۆژییەکەیان، و 70 ساڵ یەکێتییەکی پوشەڵی سۆڤییەتیان بەڕێکرد؟
کردنی حیزب بە دەزگایەکی داهات و داپڵۆسین، کردنی حیزب بە ئامانج و ستراتیژی نەتەوەیەک، پیرۆزکردنی حیزب و سەرۆک و سەرکردەکانیان، تا ئێستا بەردەوامە یاخود ماوە و بە نهێنی پەیڕەو ئەکرێت؟.
باوەڕی نەتەوەیی، نیشتمانیی و ئایدیۆلۆژی بە بناغەی بیروباوەڕی حیزبەکان 
دائەنران، سۆسیالیست و دیموکراتیست، پۆشاکی باڵای حیزب بوون.
ئەی ئێستا کە ئایین ئەکرێتە بەرگی حیزب، ئایا حیزب بە ئایین کراوە، یا ئایین بە حیزب؟، ئەی ئەگەر وایە بۆ چەندین بزوتنەوە و حیزبی ئایینی هەیە؟ ئەگەر ئیسلام یەکە، بۆ حیزبەی سیانن؟. ئەی چی لە ڕێبازەکانی لیبرالیزم و پۆست مۆدێرێنە و سەوز، ژینگەپارێز، ئاژەڵپارێز و شارەوانی و هەرێمەکان کراوە، ئایا حیزبی کوردی هەیە بە ڕونی و بلوریانە (شەفافانە) بە هاوڵاتیان بڵێت؛ چ چەشنیکن و چ ڕەنگ و بۆیەکن، و خاڵبەندی دوو یا سێ ئامانجی کۆنکرێتی خۆیان بکەن؟. یا لێدانەوەی قەوانە کۆن و ڕابردووە قوربانیدەرەکەی و پیرۆزڕاگرتنی سەرۆک و بەرزڕاگرتنی خۆیان و چیرۆکە دێرینەکانیانن؟.
ئەمانە حیزبن بۆ شۆڕشی چەکداری دامەزراون، بە هەمان عەقڵی کوشتن و هەڕەشە و زمانبڕین و پەنجەبرێن چالاکن، یا حیزبن بۆ گرتنی دەستەڵاتی هەرێمێکی ستەمدیدەی وەک کوردستان، لە قۆناغی دیموکراسی و بە ململانییەکی سەردەمیانە بە ڕێگەی هەڵبژاردن، لە چالاکی سیاسییدان؟.
کۆتایی بەشی یەکەم

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان