سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تەمموز 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەردار عەزیز

یەکەم ڕۆژی کاری پزیشکیان پڕ دراما بوو. کوشتنەکە لە چەند ڕوویەکەوە جێگای گومان و سەرنجە:

یەکەم، وەها دادەنرێت کە ئیسرائیل بوبێت. ئەگەر وابێت ئەوا ئیسرائیل بە قوڵی دەستی هەیە لە ناو سوپای پاسداراندا، ئەگینا ئەو هەموو ئامادەکاریی و ئاگادارییانە بە ئاسانی ناکرێت.

دووەم، لەڕووی سیمبولیکەوە گرنگە، چونکە کوشتنەکە لە یەکەم ڕۆژی کاری سەرۆکی نوێ و لە کاتی ئاهەنگ و لە تارانی پایتەخت هەموو ئاماژەن بۆ پێگەو پەیامی ئیسرائیل. بۆ نمونە هەنییەو ئیسرائیلییەکان بە ئازادی لە دەوحەن، بەڵام دەست بۆ یەکتر نابەن.

سێیەم، ئێران ناتوانێت بیکات بە پرسێکی گەورە چونکە دەبێت وەڵامی هەبێت، بەڵام لە ئێستادا نایەوێت وەڵامی هەبێت.

سێیەم، ئەگەر ئیسرائیل بێت، ئەوا مانای وەهایە کە نەتانیاهو دانوستانی ناوێت، چونکە هەنییە بەرپرسی مەلەفی دانوستان و گۆڕینەوەی بارمتەکان بوو.

چوارهەم، ئایا ئەو پێشوازییە تایبەتەی لە کۆنگریس لە نەتانیاهوو کرا ڕۆڵی هەبوو لەم بڕیارانەدا؟

پێنجەم، لە تورکیا داوای ئەوە دەکرا کە هەنییە بهێنرێت هەتا لە پەرلەمان وتار بدات و بە شێوازی نەتانیاهو لە کۆنگریس پێشوازی لێبکرێت، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ پێشوازییەکەی نەتانیاهوو. خەمیس خەنجەریش هەمان پێشنیاری کرد بۆ پەرلەمانی عێراق، بەڵام کەمێک درەنگ کەوتن.

شەشەم، جەنگی ئیسرائیل و ئەوانیتر دەرخەری ڕۆڵی هۆشمەندی دەستکرد AI یە. موساد چەندێک هاوکاری هەیە لە سەر زەوی، هێندەش بە ئەی ئای کارەکانی دەکات.

حەوتەم، ئایا ئێران لە دەستپێکی حکومەتە نوێیەکەیدا هەنییەی کرد بە شەکی قوربانی بۆ باشکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکادا؟

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ