سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بای بای سەرۆک بافڵ!

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 نیسان 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار کەریم وەلی

زۆر بە کورتی. ئیشی سەرۆک بافڵ ئەگەر کۆتاییشی نەهاتبێ، ئەوا بۆ ماوەیەک دەبێ پشوو بدات و لە واجیهەدا نەمێنێ.

*

پەیوەندییەکانی ئێران و پارتی بەرەو ئاساییبونەوە دەچن. ئێران پارتیی لە کەشکەلانی فەلەک هێنایەوە خوارێ و ئەوەش بێ هاوکاریی سەرۆک بافڵ مەیسەر نەدەبوو.

*

لێرە بەدواوە مانەوەی سەرۆک بافڵ مەترسیی نفوز و پەلاماری تورکیا بۆ زۆنی سەوز زیاد دەکات و ئێرانیش نایەوێ تورکیا ئەو بەهانەیەی هەبێ.

*

قوباد تالەبانی کە لە بنەڕەتدا بۆ شوێنی مام جەلال ئامادە کراوە، دەکرێتە واجیهەی یەکێتی و مامی بچووک لە سکرتاریەتی مامەوە، بە دوو ئاراستەدا، هەم هەوڵ دەدا ببێ بە جێگرەوەیەکی متمانە پێکراو لای ئێران و هەمیش پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و پارتیدا نەک هەر ئاسایی بکاتەوە، بگرە بیگەیەنێتە ئاستی متمانەی موتەقابیل.

*

ئەوانە هەمووی زانیارین. چاوەڕوان دەکرێ، لە داهاتوویەکی نزیکدا، لە تاران بخرێنە سەر مێزی دانوستان؛ چونکە نە ئێران پێویستیی بەو هەموو تەسعیدەیە و نە تورکیاش حەز دەکات ئەو جۆرە پەیوەندییەی لەگەڵ یەکێتیدا هەبێ.

*

قوباد تاڵەبانی کەسێکی متمانەپێکراوە لای تورک و رۆژئاواییەکان، تەنها دەمێنێتەوە ئەوەی کە ئێرانییەکانیش بگەنە ئەو قەناعەتەی کە توانای ئیدارەدانی یەکێتیی هەیە.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ