سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هێرشەکەی کۆرمۆر: کۆتایی ڕۆژانی گەشبینی

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 نیسان 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


د. سەردار عەزیز

چەند هەفتەی ڕابوردوو سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نزیکەی پەنجا ڕێکەوتنی لە گەڵ تورکیا و ئەمریکادا واژۆکرد. ئەم هەموو ڕێکەوتن و لێکگەیشتنانە ئینتیباعێکی وەهایان دروستکردبوو کە عێراق بەرەو دۆخێکی تر دەچێت و بەڕوی گەشە و بازاڕ و کۆمپانیا بیانیەکاندا دەکرێتەوە.
یەکێک لەو بوارانەی کە لە واشنتۆن قسەی لە سەر کرابوو غاز بوو. ئەمریکاییەکان بە سودانیان گوتبو کە ڕەنگە ڕێگەپێدانەکەی کڕینی غازی ئێرانی نوێ نەکەنەوە. ماوە ماوە ئەمریکا ڕێگە بە حکومەتی عێراقی دەدات کە سەرباری ئابلۆقە لە سەر ئێران غازی ئێرانی بکڕێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وڵاتدا. ئەمریکاییەکان فشار دەکەن کە ئەمە کۆتایی بێت، بەڵام عێراق هەمیشە دەڵێت ئێمە پێویستمان بە چەندین ساڵە بۆ کۆتایی هێنان بەو غازە.
خودی ئابلۆقەکە غازەکەی لە سەرچاوەیەکی وزەوە کردوە بە یەکەیەکی جیوپۆلەتیکی نێوان ئێران و ئەمریکا.
ئەم پاشخانە چیمان پێدەڵێت؟
ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ئەو جێگایەی کە لێدراوە لە کێڵگەکە، لە گەڵ لێدانی جاری پێشوو کە ساڵی ڕابوردوو ڕویدا، سەرە داوێکی گرنگمان بۆ دەردەکەوێت. هێرشە درۆنییەکە بۆ هەمان  ئەو بەشە نوێیەی کۆمپانیاکەیە کە دەخوازرێت دروست بکرێت، بەم پێیە، پەیامەکە ئەوەیە کە دانا گاز نابێت ئاستی وەربەرهێنانی زیاد بکات. نابێت عێراق ببێت بە خاوەن غازی زیاتر.
ئەمریکا ناتوانێت وەیڤەرەکەی نوى نەکاتەوە، بە تایبەتی لە کاتی هاویندا کە کارەبا بۆ سپلیت زۆر پێویستە. نەمانی کارەبا لە تەموزدا سودانی دەکاتە قەرەبروت.
لە ڕۆژانی ڕابوردودا کارم لە سەر هاتنەکەی ئەردۆگان دەکرد. ئەوەی نوێ بوو، بێدەنگی ئێران بوو. بەڵام ئێستا گەر کەسێک ژیربێت ئاماژەیەکی بەسە.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە