سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەتاڵەبانی بڵێن "بارزانی خەبەربکاتەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 حوزەیران 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

دۆخی خوێندنەوە

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف

جوانترین و گرنگترین قسەیەک کە لەسەر ریفراندۆمەکەی بارزانی و لیژنە باڵاکەی دەوری بارزانی کرابێت قسەیەکی موکەرەم تاڵەبانیە کە خۆی دەڵێت:" بە کاک مەسعودم وت ئەم ریفراندۆمە مەکەو دوژمنەکانمان خەبەر مەکەرەوە".

خەبەریانبۆوە !

ئەوەی لەم پێنج ساڵەدا لە (داگیرکردنەوەو تەسلیمکردنی خاک و خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان، ترازانی ناوخۆیی، تۆخکردنەوەی خەتی دێگەڵە، لەشکرکێشی، درۆنەکانی ئاسمانی کوردستان، ریسواکردنی حوکمڕانی، دەرفەتی گەندەڵی زیاتر، تەجسیدکردنی تەوریسی سیاسی، پشتکردنە مێژوی شۆڕش و پێشمەرگە، بەهێزکردنی پێگەی پیاوە ئەمنیەکان و سوککردنی پێگەی نوێنەرایەتیەکانی حکومەت و پەرلەمان، خیانەتی هەندێ لەبەرپرسەکانی حیزب و حکومەت، وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری هەرێم و ژێر باری قەرزێکی دەیان ملیار دۆلاری، بڕیارەکانی دادگاکانی فیدراڵی عێراق و پاریس، دواجاریش درێژکردنەوەی نایاسایی و روخاندنی حکومەت و پەرلەمان) ئەنجامی ئەو خەبەربوونەوەیە بوو.

خەبەریانبۆوەو هەموومانیان خەواند !

لەخەوتنی ئێمەیا (پارەی نەوت زیاتر دیار نەما، هێندە موڵک و زەوی گشتی دزرا ئیتر هیچ نەما، سێکتەرەکانی تەندروستی و خوێندن چوە دەستی کۆمپانیاکانی حیزبەوە، نرخی پێداویستیە سەرەکیەکان سێ هێندەی شارەکانی دەرەوەی هەرێم زیادکرا، بەرزبوونەوەو زیادکردنی باج و خەراج، بێنرخکردنی ئەدەب و هونەر و فەرهەنگ و زمانی کوردی، بەکارتۆنیکرنی دادگاو دەسەڵاتی دادوەریی و تێکچوونی تەونی کۆمەڵایەتی ) ئەنجامی خەوتنی ئێمە بوو.

بۆ هەتا هەتایە ئێمەیان خەواندوە !

کێ دەمی بەتاڵەبانی تەمەن یەک سەدە ئەگات ؟ پێش ئەوەی بمرێت پێی بڵێن:" بچۆ سەری رەش و مەسعود بارزانی خەبەر بکەرەوە ".

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان