سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

راپۆرتەکەی ئەمریکاو سەعید سەحافەکەی حکومەتی ھەرێم

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئازار 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

له‌تیف شێخ مسته‌فا

راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەتەواوەتی دەستی خستۆتە سەر پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە حیزب و حوکمەتەوە. دیارە راپۆرتەکە زۆر دەقیقەو راستی پێکاوە، چونکە خۆیان چەند ساڵە ئەم قەوارەیان دروستکردوەو خۆشیان پاراستویانەو چەندین تیمیشیان بە رەسمی و ناڕەسمی لە ھەرێم بونیان ھەیە.

کەچی بەداخەوە دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەجیاتی بەدەنگەوەھاتنی و ھەوڵدان بۆ رێگریکردن لە پێشێلکارییەکان جارێکی ترو وەک پیشەی ھەمیشەییان سەعید سەحافەکەی خۆیان راسپاردوە راپۆرتەکە بەدرۆبخاتەوە، لەکاتێکدا ھیچ کەسێک گاڵتەشی بە وەڵامەکەی سەعید سەحافەکەی کورد نایەت و گاڵتەی پێ دەکەن، ھەروەک چۆن عێراقییەکان لە ساڵی ٢٠٠٣و لە ساتەوەختی روخانی سەدام گاڵتەیان بە کۆنگرە رۆژنامەنوسییەکانی سەعید سەحافەکەی سەدام دەکرد کە لەمبەری پردی کۆماری و لە حەوشەی ئۆفیسەکەی دەیوت درۆیە ئەمریکییەکان نەیانتوانیوە بێنە بەغداوەو لەناو فڕۆکەخانە لەناومانبردوون کەچی لەھەمان کاتدا میدیاکان سەرەتاکانی گەیشتنی تانکی ئەمریکییەکان لەبەری ئەوبەری پردەکە پیشان دەدا. 

ئەم راپۆرتە وەک راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی چاودێری مافی مرۆڤ «وەک ھیومان رایتس ۆچ و ئەمێنیستی و نەتەوە یەکگرتوەکانیش» نیە، ئەم راپۆرتە ھی وەزارەتی ده‌رەوەی ئەمریکایە بەدڵنیاییەوە کاریگەری و لێکەوتەی سیاسی دەبێت. دەتوانین بڵێین سەرەتای گەڕانه‌ بەدوای بەدیلدا، بەدیلەکەش دەکەوێتە سەر شانی خەڵکی کوردستان.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە