سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لەستایشی ئەنجامدەرانی راپرسیەکە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 شوبات 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئارام سەعید

پاش بڵاوبونەوەی راپۆرتێک لە رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەربارەی راپرسیەک کە کۆمپانیای شیکار ئەنجامی داوەو ئۆفیسی سەرەکی لە هەولێرە دەیان لێدوان و وەڵامی حکومەت و حزب و سیاسی و پارلەمانتارمان بینی، ئەوەی سەیرە هەر خێرا پەنایان بردەوە بەر دەستورو خەباتی لەمێژینەو خوینی شەهیدان و قوربانیەکانی ساڵانی رابردوو تاوانبارکردنی ئەنجامدەری راپرسی و ئەوانەی بڵاوی دەکەنەوە.

رۆژنامەکە زۆرتاوانبار کرا بەو راپۆرتەو چەندین لێکدانەوەی بۆکرا، لەکاتێکدا ئاوا قسە لەسەر راپرسی ناکرێت کە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەو شیکردنەوەی چەند لێکۆڵەرێک بووە، لەکاتیکدا ئەوان ئەرکیانە هۆشداری بدەن و بەژمارە باس لەقەبارەی قەیرانەکان بکەن، پاشان رۆژنامەیەک ئەگەر ئەو شیکاریە بڵاوبکاتەوە بۆ دەبێتە دوژمنی هەرێم. ئەی بۆ ناپرسن خەڵک لەچی توڕەیە؟ لەکوێی دونیادا قسە بە راپرسی وتراوە، ئەوە زانستەو کاری ئەوان ئەوەیە ئەو راستیانە ئاشکرا بکەن کە سیاسییەکان سەرقاڵی چەواشەو شاردنەوەیانن.

هێزی پێشمەرگە یەکناگرێتەوەو هەرێم نابێتە خاوەنی سوپای نیشتمانی، دوو ئیدارەیی، ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی، تاکڕەوی، دانانی بەرژەوەندی خێزان لەسەرو کۆمەڵگەوە، گەندەڵیی، دواخستنی هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی تەمەنی پارلەمان، قەیرانی موچە، ناشەفافیەت، بێکاری، دەستوەردانی دەرەکی، خراپی خزمەتگوزاری، بۆمبارانی وڵاتانی دراوسێ لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەمانە کۆمەڵگەیەکی دروستکردوە کە رقوکینەیەکی زۆری بەرامبەر دەسەڵات هەیەو ئەگەر کاری باشیش بکەن هەر ناڕازین، خوازیارە نەک دەسەڵات بەڵکو هەرێمەکەشی پێوە ویران بێت، ئەی لەم هەموو قەیرانەدا چاوەڕێن ئەنجامی راپڕسی چیتان پێ بڵێت؟ رەفتاری ئێوە بەرامبەر هاوڵاتی دەبێت بەغەیری ئەو ئەنجامە چ ئەنجامیکی تری هەبێت!

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ