سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نەوت و دادگای پاریس

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 کانوونی دووەم 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا نەقی

حکومەتی هەرێم لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاری دادوەریی و یاساییە، گەر دیراسە نەکرێت و بەشێوەیەکی دروست کاری بۆ نەکرێت ئەوا ئایندەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە، کوردستان بەرەو قۆناغێکی ترسناک دەبات. بڕیاری پاریس دژ بە هەرێم بۆ چارەنوسی نەوتفرۆشتن لەڕێگەی تورکیاوە وا لە تورکیا دەکات بەرامبەر بە سیادەی عێراق سازش بکات، بە نمونە گەر عێراق براوەی ئەم کەیسە بێت چەند ئەگەرێک هەیە دەبێت تورکیا جێبەجێی بکات كه‌ ئەمانەن.

١- دەبێت تورکیا بڕی زیاد لە بیست و پێنچ ملیار دۆلار بە عێراق بدات، ئەم پارەیە لەلایەن عێراقەوە دانراوە بەهۆی هەرزانفرۆشتنی نەوتی هەرێم بە وڵاتانی دەرەوە، بە گوێرەی ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ حکومەتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار نەوتی لەڕێگەی تورکیاوە بە نرخێکی کەمتر ڕەوانەی دەرەوە کردوە.

٢- پێدەچێت بەهۆی غەرامەی ئەم دادگاوە تورکیا هەوڵبدات لەگەڵ عێراق رێکبکەوێت، بەو نزیکبونەوەش ئەگەری داخستنی بۆری نەوتی جەیهان هەیە.

٣- عێراق لەگەڵ فەرەنسا ڕێکكەوتنی کردووە لەبواری وزە، بەرگریی و، تاقە شەمسی، بەم هەنگاوە عێراق وایکردووە گرنگترین هاوپەیمانی ئەمەریکا لەخۆی ڕازی بکات.

٤- حکومەتی هەرێم دەبێت هەوڵدات ڕێكکەوێت بەشێوەیەکی دەستوری و، سیاسی و، ئابوری چاوەڕێی کات نەکات یاخود وا سەیری عێراق نەکات، کە سەقامگیر نابێت بەڵکو وا بکات هەڵسوکەوتی سیاسی و مافەکانی لەگەڵ بەغداد بە دیبهێنێت.

٥- عێراق و تورکیا بۆ دامرکانەوەی دۆخەکە لە ئەگەری ڕێکكەوتن دەبن بۆ دۆخی ئاو، وە مەرزەکانی نێوان تورکیاو عێراق بەمە لە داهاتوویەکی نزیک عێراق داوای مافەکانی دەکات بۆ مەرزەکانی سەر سنوری تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

کاتێتی حکومەتی هەرێم گرنگی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بدات لە دانانی خەڵکی لێهاتوو، کارامەو خاوەن زانیاری لە بواری وزە، بۆ ئەوەی زیاتر بە هەڵەدا نەبرێت.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە