سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەرۆکی حکومەت، یەکسانی ئاوایە؟!

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 کانوونی دووەم 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

به‌یار عومه‌ر
سەرۆکی حکومەت لە پەیامێکدا دەڵێت ((من بەیەکسانی، سەیری سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەم‌ و خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هەموو هاوڵاتیانی هەرێم لە هەموو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکاندا)).
یەکسانی ئەوەیە کە لە زۆنی زەرد موچە هەیە و لێرە نیە؟!
یەکسانی ئەوەیە لە زۆنی زەرد بە ملیارەها دۆلار وەبەرهێنان ئەکرێت لە بەنداو و باڵەخانە و ڕێگاوباندا؛ کەچی لە زۆنی سەوز دەرمان لەنەخۆشخانە حکومیەکاندا نەماوە؟!
یەکسانی ئەوەیە کە لە هەولێر شەقامی ٢٠٠ مەتری لە پلاندایە و لە سلێمانیش شەقامی ١٠٠ مەتری وەستاوە؟!
یەکسانی ئەوەیە کە هەرچی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانە، لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینەوە بە فشار بێت یان بە فریو بردتان بۆ زۆنی زەرد؟!
یەکسانی ئەوەیە کە چاوپۆشی گومرگی تەنها لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەکەن بۆ ئەوەی کەس ڕونەکاتە باشماخ و پەروێزخان وداهاتەکانیان وشک بکات؟!
یەکسانی ئەوەیە کە دەچن بۆ ئیمارات و قەتەر و کۆمپانیاکانیان بانگهێشت ئەکەن کە سەرمایە و پرۆژەی زەبەلاح لەهەولێر و دهۆکدا بنیادبنێن و هەلی کار دروستبکەن؛ بەڵام دیاری جەنابتان بۆ ئەم دەڤەرە، پێدانی فەوج و چەک و پارەیە بە خەڵکانی شەڕانگێز و ڕێگر ولەیاسادەرچوو بۆ دروستکردنی پشێوی و پاشاگەردانی؟!
یەکسانی و حوکمی یاسا، بریتیە لە پیلانگێڕی بۆ دەستبەسەرداگرتنی گازی چەمچەماڵ و هەژارترکردنی ئەم دەڤەرە؟!
یەکسانی و حوکمی یاسا، ئاودیوکردنی سەرۆکی پەرلەمان و کۆمەڵێک وەزیرە کە تەسلیمی ئەجێنداکانی پارتی نەبوون؟!

یەکسانی و دەوڵەتی یاسا، شاردنەوە و داپۆشینی کێشەکانی زۆنی زەرد و فیتنەیی و گەورەکردنی کێشەکانی زۆنی سەوزە لە میدیا نەوتاویەکانتاندا؟!
دواجار جەنابت باسی چەسپاندنی یاسا دەکەیت؛ دەکرێت بزانین بۆچی لە کەیسی سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمەدا، یاسا و ویژدان بەرقەرار نەبوو؟! باسی کێشەی کۆکردنەوەی داهات و کێشەی بانکەکانی سلێمانی دەکەن، بەڵام ئەوەی کە دەستی باڵای هەبوو لە ساغکردنەوەی چەکەکانداو بانکەکانی سلێمانی تاڵان کرد، خۆتان داڵدەتان داوە. باسی دروستکردنی هێزی نیشتیمانی دەکەن، کەچی زۆربەی چەک و هاوکاری هاوپەیمانانتان دا بە (هێزەکانی ٨٠ و زێرەڤانی) و کەمترینی بەر (هێزەکانی ٧٠) و ئەم سنورە کەوت.
جەنابتان باسی دەوڵەتی موئەسەساتی دەکەن، بەڵام لە چ وڵاتێکی موئەسەساتیدا هەبووە کەسێک لەیەک کاتدا سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش بێت و ئامادە نەبێت دەستبەرداری هیچ کام لە پۆستەکانی بێت؟!
بەڵام بەداخەوە ململانێکانی یەکێتی و گۆڕان و شلکردنی ئیرادەیان بۆ پارتی ئەم دۆخەی خوڵقاند، کە ئێستا بەسەر خۆیان و دەڤەرەکەشدا شکاوەتەوە. ئێستاش درەنگ نیە و تەنها چارەسەر بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینە. فرۆشتی نەوت و گازی ئەم دەڤەرە لەڕێی حکومەتی عێراق و گەڕاندنەوەی داهاتەکەی بۆ خەڵکی سنورەکە، دەتوانێت موچە و ژێرخانی ئابوری بە شێوەیەکی خێرا پەرەپێبدات. ئەرکی هەموومانە کاری بۆ بکەین.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان