سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆچی حوکمدانی سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ گرنگە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 کانوونی یەکەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار کەریم وەلی
زۆر بە کورتی. ئەمڕۆ دادگای ئیستانبوڵ (ئەکرەم ئیمامئۆغڵو)ی سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵی بە 2 ساڵ و 7 مانگ و 15 رۆژ حوکم دا. ئەگەر حوکمەکە لە دادگای ئیستئناف قەبوڵ بکرێ، تا تەواو بوونی حوکمەکەی هەم لە پۆستەکەی لادەدرێ و هەمیش بۆی نییە لە هیچ کایەیەکی سیاسی بەشدار بێت.
ئیمامئۆغڵو چاوەڕوان دەکرا رکابەری ئەردۆغان بێت لە هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی 2023 و، پێشبینیی ئەوەش دەکرا کە لە خولی یەکەمدا لە ئەردۆغان بباتەوە. ئەگەرچی ئیمامئۆغڵو، سەر بە  جەهەپەیە، بەڵام کەسایەتییەکی میانەڕۆ و لیبراڵە کە لە هەڵبژاردنی رابردوو بە پاڵپشتیی کورد سەرکەوت و بووە تەنها کەس کە توانیبێتی لە بیست ساڵی رابردوو ئەردۆغان شکست بدات.
ئێستا ئۆپۆزیسیۆن دەبێ بیر لە کەسێکی دیکە بکەنەوە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە بردنەوەی هیچکەس لە ئەردۆغان بە قەدەر بردنەوەی ئیمامئۆغڵو قاتیع و بنبڕ نابێ. بۆ؟
سبەی ئەردۆغان بەهەر کەسێکی دیکە بدۆڕێنێت، ئەنجامەکە رەت دەکاتەوە و دەڵێ فێڵ کراوە، بەڵام بە حوکمی ئەوەی دووجار لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە 2019 دا بە ئیمامئۆغڵوی دۆڕاندبوو، نەیدەتوانی بڵێ فێڵم لێکراوە. چونکە کاتێک کە ئیمامئۆغڵو بە 14 هەزار دەنگ هەڵبژاردنی بردەوە، ئەردۆغان هەڵبژاردنەکەی دوبارە کردەوە و ئەمجارە بە 800هەزار دەنگ دۆڕاندی!
دورخستنەوەی ئیمامئۆغڵو دەستی ئەردۆغان واڵا دەکات تا بتوانێ تانە لە ئەنجامی نەخوازراوی خۆی بدات و بۆی بچێتەسەریش.
بە کورت و کرمانجی  ئەوە ئەسڵی مەسەلەکەیە.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ