سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەمریکا چی لەئیدارەکەی سودانی دەوی ؟    

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تشرینی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شوان قلیاسانی                                            
                                                                 
                        
خەیالە ئەگەر وابیربکرێتەوە کەئەمریکاعێراقی لاگرنگ نیەودەسەڵاتی تیایدا نیە ...! لەیەکەم سەردانی سەفیری ئەمریکی(ئەلینا ڕۆمانۆوسکی ) بۆلای محمد شیاع سودانی توانی نیزاعی مالیکی وهادی عامری کۆتای پێبهێنێ کەشەڕیان بولەسەرپۆستی وەزیری ناوخۆ، کەسفیری ئەمریکی لێی پرسی کێشەت چیە ؟ لەوەڵامد وتی کێشەی دانانی وەزیری ناوخۆم هەیە. بەسودانی وت باپێت بڵێم چیان پێبڵێ ، بڵێ ئەمریکا دەڵێ نابێ هەرکەسێ گروپی چەکداری هەبێت کەس دەستنیشان بکات بۆوەزیری ناوخۆ.سودانی  پێی وتن ئەمریکیەکان سەلامتان لێدەکەن ودەڵێن هیچتان بۆتان نیە کاندیتان هەبێت.                                                
بۆیە دەکرێ بڵێین ئەم حوکمەتە لەژێر چاودێری ئەمریکاو هاوپەیماناندایە بەهۆی خراپ ئیدارەدانی  عێراقەوە لەلایەن حکومەتەکانی پێشوەوە و وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن سودانیەوە بەشێوەیەکی نادیموکراتی لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی فاشیلی چاودێریکراو لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە ، لەلایەن هەندێ حیزبی دۆڕاو لەهەڵبژاردندا ، کەزوربەیان بەگروپی چەکداری وابەستە بەئێران وبەڕەسمی بەشێک لەحشدی شعبی پێکدەهێنن ولەدەرەوەی دەسەڵات کاردەکەن وتەنانەت هەندێ لەوگروپە چەکدارانە لەنمونەی حزب للە و عصائب اهل الحق لە لیستی ئیرهابدان و وەسودانیش پەیوەندی باشی لەگەڵ هەندێ لەوسیاسیانەدا  هەیە لەبابەتی فالح فیاض کەلەلایەن وەزارەتی خەزانەی ئەمریکیەوە عقوبەدراوە و وەمحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەڕلەمان کەدەوترێ پێشتر لەگەڵ ئەبو فەدەک کۆبۆتەوە کەسەرۆکی گروپەولەلایەن ئەمریکاوە عقوبەی لەسەرە ، نەیانهێشت براوەی هەڵبژاردن  کەمقتدا صدربو حوکمەت         پێکبهێنێت.                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                               
کەواتە وەزعی ئێستای عێراق تاڕادەیەکی زۆرلەسەردەمی ساڵی ٢٠١٨ ی عادل عبدوالمهدی دەچێت کەدەسەڵاتودەوری گروپە چەکدارەکانی لەبواری موازەناتی سەربازی ونەوت وبەندەرەکان وفڕۆکەخانەکاندا تیا بەهێز بو.                                                        
ئەمریکا مە بە ستێتی ئیدارەکەی سودانی وەک وئیدارەی عادل عبدوالمهدی نەبێت کەحکومەتەکەی تەسلیمی میلیشیا چەکدارەکان کردبولەکاتی خۆپیشاندانەکاندا خەڵکی مەدەنی کوژران لەساڵی ٢٠١٩دا.                                                                                               
 ئەمریکا مەبستێتی شەریکەکانی بێ دەسەڵات نەکرێن لەناوسوپاو دەزگائەمنیەکان.هەروەها ئەمریکا ئەیەوی ئەودەوڵەتانەی بەشداریان کرد لەشەڕی دژی تیرۆرهەست بەوە بکەن کە پە یوەندیان لەگە ڵ سودانی دەمێنێت بەوەی سودانی سنورێک بۆ ئەوگروپە چەکدارانە دابنێ کەدەبنە هۆی لەناوبردنی عێراق . بۆیە پێشبینی دەکرێت  ئەمریکا هەندێ ڕێوشوێن دابنێ بۆبەردەوامی پەیوەندیەکانی لەگەڵ حوکمەتەکەی سودانی لەوانە :              ١-چاکسازی لەدەزگای دادوەری .                                                                    
٢- وابەستەکردنی سودانی بەهەڵبژاردنی پێشوەخت بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی عادل 
٣- بێ دەسەڵاتکردنی یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان بەتایبەتی ئەوانەی نزیکن لەئێران .                                                                                     
٤-کە مکرد نە وەی دەسەڵاتی گروپە چە کدارە کان لەسەر با نقی ناوە ندی ودە زگای  ئاسایش و بەندەرەکان وفڕۆکەخانەکان                     

 

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ