سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دیارترین نیشانەی ناسینەوەی عەقڵ، کە عەقڵە

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی یەکەم 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فه‌رحان جه‌وهه‌ر

یەک لە دیارترین نیشانەو هێمای زانینی عەقڵ کە عەقڵە، گۆڕان و گۆڕانکاری بەردەوامە. مانەوەی هزرو بیری مرۆڤ لەسەر یەک هێل و یەک شێواز تا دوایی، نیشانەی ئەوەیە کە عەقڵ دووچاری ئاڵۆزی و کێشە بووە. هەر پێشکەوتنێک بەهۆی گۆڕانکاریەوە روویداوە، گۆڕانکاریش بەرهەمی عەقڵە، هەموو ئەو گۆمەڵگایانەی پێشکەوتوونە، بەهۆی تووڕدانی عەقڵی دۆگماوە بووە. چۆن عەقڵ رۆڵ دەبینێ لە هەموو پێشکەوتن و گۆڕانکاریەکدا، بەهەمان ئەندازەش عەقڵ بەهۆی رووداوەکانەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

زۆر لە کۆنەوە کە عەقڵی مرۆڤ لە قۆناغی سەرەتایی بووە و توانای گۆڕانکاری دیارکراوبووە، رووداوە سرووشتییەکان کاریگەریان لەسەر عەقڵی مرۆڤ داناوە و ناچاری بیرکردنەوەی کردووە، بەهۆی ئەم بیرکردنەوەیە گۆڕانکاری لە ژیان و درووستبوونی شارستانییەتدا کردووە. هەموو عەقڵێک وەک یەک نییە و لە یەک ئاستیشدا نییە، هەر بۆیە هەموو ئەو جیاوازیانەی ئەمڕۆ، چ لەسەر ئاستی تاک و چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگەکان و وڵاتان دەیبینین، نیشانەی جیاوازی پێگەیشتنی عەقڵی مرۆڤەکانە، هەر بەهۆی جیاوازی عەقڵی تاکەوەیە، چێژوەرگرتن و ئاسوودەبوونی تاکێک لە تاکێکی تر و کۆمەڵگایەک لە کۆمەڵگایەکی تر جیاوازترە. بۆ نموونە ئەوەندەی کۆمەڵگای عەرەبی کە ناوچەکەی ئێمەش دەگرێتەوە، چێژ لە تۆڵە و بیرکردنەوە لە رابردوو وەردەگرێت، کۆمەڵگای یابانی چێژ لەمانە وەرناگرێت. نوسەرێکی یابانی بە ناوی (نوبۆ ئاکی نوتاهارا)، کە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لەسەر کولتوور و بیرکردنەوەی کۆمەڵگاکانی عەرەبی کردووە، دەڵێت: پێش ئەوەی پرسیار لە هەر تاکێکی عەرەب بکەم، کە دەیزانی من یابانیم، پێی دەگوتم: ئێوە چۆن پەیوەندیتان لەگەڵ ئەمریکا بەستووە! لە سەردەمێکدا ئەمریکا بۆمبی ئەتۆمی لە ئێوە داوە؟. نووسەرەکە دەڵێت: بەهۆی ئەو پرسیارەی ئەوان، تێگەیشتم عەرەب لەناو رابردوودا دەژین. لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە دواتر بۆتە کتێب بە ناوونیشانی (عەرەب و روانگەی یابانی)، تەنها خاسیەتی باش هەیانبێت (بە قەولی نووسەرەکە خۆی) میواندارییان بووە. کۆمەڵگای خۆشمان لەسەر ئاستی هەندێک رۆشنبیر و دەستەبژێر، تازە بەتازە هەمان ئەو پرسیارەی عەوامی عەرەب، ئاراستەی پارتی دەکەن، دەڵێن: ئێوە چۆن دەنگتان بە لەتیف رەشید زاوای برایم ئەحمەد داوە بۆ سەرکۆمار؟، چونکە لە رابردوو ناکۆکی و دوژمنایەتییتان لەنێواندا هەبووە.
لە پێشدا بەهۆی نەبوونی هۆیەکانی گواستنەوەو گەیاندن و داخراویی کۆمەڵگاکان، پێشکەوتنی عەقڵی پێویستی بە کات و ئەزموون هەبووە، بۆئەوەی بتوانێت پەرەسەندن و داهێنان بکات، بەڵام بۆ ئەمڕۆی سەردەمی کرانەوە و تەکنۆلۆژیایی رەقەمی، ناکرێت ئەوەندە بوەستی و پێویستیت زۆر بە کات و ئەزموون نییە. ئەگەر کەمێک عەقڵی خۆمان کارا بکەین، دەبینین ئێستا سەردەمی شێخ مەحموودی نەمر نییە، تا لە هاوکێشە سیاسییەکان سەرمان دەرنەچێت، خوێندنەوەی تابلۆکانی سیاسی و ئابووری زۆر زەحمەت نییە، دەتوانین سوود لە ئەزموون و مێژووی خەڵکی تر وەربگرین. مرۆڤایەتی وایە، هەموویان کەم تا زۆر سوود لە زانین و ئەزموون و پێشکەوتنی یەکتر وەردەگرن، بۆیە هیچ ناکۆکی و دوژمنایەتیی و رووداوێک، چ لەسەر ئاستی سیاسی، چ لەسەر ئاستی تاکەسی و کۆمەڵایەتیش، نە ئەزەلی و نە ئەبەدییە، بەپێی بەرژەوەندی و پێشکەوتنی عەقڵییەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ئەوەی گرنگ و لۆژیکە، خۆمان لە ناو رابردوو قەتیس نەکەین. ئەمە مانای وانییە، رابردوو و مێژوو کاریگەریان لەسەر کۆمەڵێک کێشەی ئێستا نەبێت، بەڵام بەهۆی عەقڵەوە دەتوانین خۆمانی لێ رزگار بکەین.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان