سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لە خەونی گەورە بۆ ئاشوبی حەشامات

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئەیلوول 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فارس نەورۆڵی
 
نەتەوەی داگیرکراو بە بچوکترین جوڵەی داگیرکەرەکەی دەلەرزێ و هەمیشە لەبارە بۆ ترازان و ئاشوبی ناوخۆ، ئەوکاتەی ئینگلیزەکان هیندستانیان داگیر کردبوو هەرکات بیان ویستایە هیندیەکان بە کێشەی ناوخۆ سەرقاڵکەن، لەڕێی جیاوازییە ئاینیەکانەوە بەیەکیدا دەدان. بۆ نمونە گایەکیان دەکوشت و بە گاپەرستەکانیان دەوت: ئەوە کەسەکانی فڵان ئاین کوشتویەتی ئیتر ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی چەند ساڵێک توشی گرفتاری ناوخۆیان بکات.


چەند رۆژێکە لە رێگای میدیاکانەوە کۆمەڵگایان سەرقاڵ کردووە بە کێشەی (ژووری نوستن و سەرپۆشی ئافرەتان) سەبارەت بە لەچککردن یا نەکردن، ئەوە پەیوەستە بە ئازادی هەر ئافرەتێکەوە هەرچۆن ئەوەی سەرپۆش یان لەچک دەپۆشێ ئازاد نیە لەوەی سوکایەتی بە کەسێک بکات، کە لەچک ناکات. لە هەمانکاتدا کەسێک لەچک ناکات بۆی نیە سوکایەتی بە لەچک بکات. چونکە هەر یەکێکیان هەتا ئەو جێگایە ئازادە، کە ئازادی ئەوی دیکە پێشێل نەکات هەتا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە ژووری نوستنەکانەوە هەیە. من ئەو یاسایەم نەخوێندۆتەوە بۆیە قسەم لەسەری نیە، بەڵام بە تێگەیشتنی من لە کۆمەڵگای کوردستان سایکۆلۆجیای تاکەکان، هەریەک لەژن و پیاو ئەگەر کێشەی ژووری نوستنیان بردە دەرەوە و خەڵکی دیکە پێی زانین، ئەوە لە هەڵوەشانەوە نزیک دەبنەوە. ئەوەی پێویستە بوترێ ئەوەیە ئێمە بە دەم دەیان دەردەوە گیرۆدە بوین، کەچی رامان دەکێشن بۆ کێشەیەک بۆ ئەوەی لە کێشە گەورەکان دورمانخەنەوە و بیرنەکەینەوە بۆ چارەسەری.

لە کاتێکدا ئێمە فەرهەنگمان پەروەردەمان، زمانمان و ئابوریمان لەژێر هەڕەشەدایە و نادادی گشتی خواردوینی، لە کاتێکدا لەسەرو بەندی ساڵیادی ریفراندۆم داین رامان دەکێشن بۆ ژووری نوستن و ختوکەدانی جیاوازی ئاینی بۆ ئەوەی هەتا بێ دنیای ئێمە لە یەکتر دووردەکەوێتە.

من لەتەک ئازادی مرۆڤەکاندام بێ جیاوازی رەگەز و ئاین، بەڵام هێنانی هەندێ چەمک لە کۆمەڵگایەکی دیکەوە بۆ کۆمەڵگای ئێمە، هیچ رۆشنایی ناخاتە سەر تاریکییەکان، بەڵکو لەبری ئارامی کۆمەڵایەتی، ئاشوبی حەشامات دروست دەکات. چونکە هەندێ کۆدی کۆمەڵایەتی هەیە بە هەراو هۆسە ناکرێتەوە بەڵکو پێویستی بە کات و بە هۆشیارییە.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ