سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بانەڵێن رەحمەت لەكفن دز

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئەیلوول 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پەیمان عیزەدین

پێشتر سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق ، جگە لە بەشێکی سودمەندی عەرەبی سونە ، بەدەست ڕژێمێکی دیکتاتۆرەوە گیرمان خواردبوو . بەڵام دوای تێپەڕینی کات و بینینی ڕژێمی خراپتر ،نزیکەی زۆربەی پێکهاتەکانی گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ گاڵتەش بێ وتویانە ڕەحمەت لە کفن دز . ئێستا و دوای تێپەڕینی زیاتر لە سی ساڵ حکومڕانی پارتی و یەکێتی و بەر لە کۆتایی هاتنی حکومڕانیان هەندێ جار و لە هەندێ پێشهاتدا، ئینسان ئەترسێ هەمان ئەزمون دوبارە بێتەوە . لەم چەند ساڵەی دواییدا و لە گەلێک بۆنەی جیاجیادا ئەوە بەڕونی دەرکەوتوە کە ڕاستە بەرەی دژە حوکمڕانی پارتی و یەکێتی لە ڕەتکردنەوەی دیکتاتۆریەت و سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازیدا کۆک و یەک دەنگن ، بەڵام لە زۆر بابەتی گرنگ و هەستیاردا جیاوازیان نێوانی ئاسمان و ڕێسمانە. لای بەشێکی دیار و ناسراوی بەرەی ناڕازی مەبەست لە ئازادی ، تەنیا ئازادی سیاسیە و ئەو یەکسانیەی بیریشی لێئەکەنەوە لەنێوان پیاو و پیاودایە ، ژن و مافەکانی ، یەکسانی ڕەگەزیی لای ئەوان لەدەرەوەی قانون و دەوڵەتدایە . بیرکردنەوەی زاڵ لای ئەوان گەنج تەنیا بەکوڕ ئەبینێ و مافی کارکردن و چونە دەرەوە بۆ ئەوانە ، پیاو خاوەن و بڕیاربەدەستی خێزانە و بەدڵنیاییەوە گەر دەسەڵاتی حکومڕانیان هەبێت ، کوردستان لەسەر ستایلی ئەفغانستان ئەبێت و ژنانی کوردیش لە ژنانی موسلی سەردەمی داعش و هەورامانی سەردەمی جوندولئیسلام باشتر نابن . بۆیە هەق وایە وردتر ، باشتر لە ڕیزی ئۆپۆزسیۆن بڕوانین و هەموو ئەوانەی ئازادیخوازن و بەیەک پاکێج دژی سەرکوتکردنی ئازادیە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینیەکانن بەشدارنەبن لە ئاڕاستەیەک کە سەد جار ئاوات بە حکومڕانی پارتی و یەکێتی بخوازین. حکومڕانی ئێستای هەرێمی کوردستان ،بەهەموو گەندەڵی و نایەکسانی و پێشێلکاریە یاساییەکانیەوەم زۆر لاباشترە لە حکومڕانیەکی ئێرانیانە کە سەرباری گەندەڵی و ناعەدالەتیەکان ، ئازادی کەسیی و تایبەتتر ئازادی ژنان تیایدا خنکاوە

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە