سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆ جاری حەوتەم سەدر دەكشێتەوە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئەیلوول 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شوان قلیاسانی

دوای شەوو ڕۆژێك لە شەڕو كوژرانی ٣٤ كەس و برینداربوونی دەیانی تر، سه‌در بە لایەنگرانی وت ئەگەر لەماوەی ٦٠ دەقیقەدا نەكشێنەوە (نەمن لەئێوەم نەئێوە لە منن). ئەمە لای هەندێ كەس وا لێكدرایەوە كە سه‌در نەیویستووە كێشەكە گەورەتربێت و خوێنی زیاتر بڕژرێت یان بەهۆی نێوانگیرییەكان یان پاشگەزبونەوەی سه‌درە لە مەوقیفەكانی. بەڵام ئەبێ خاڵێكی گرنگ لەبەرچاو بگرین نەك تەنها لە عێراق بەڵكو لەهەموو جیهان سەركردەكان كە دەیانەوێ گۆڕانكاری، یان گۆڕان لە مێژوودا بكەن، گرنگی بە پاشەڕۆژ دەدەن نەك بەو قوربانییەی كە بۆی دەبەخشن، چونكە دەزانن گۆڕانكاری یان گۆڕانی مێژوو پێویستی بەخوێن هەیە..!
لەگەڵ ئەوەی، ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ پەیوەندی بە بونیەی دروستبوون و پێكەوە بەستنەوەی چەند مەزهەب و نەتەوەی جیاوازەوە هەیە بۆ بەرژەوەندی ئەوانەی عێراقیان دروستكردووە، نەك دەوڵەتێك بۆ پێكەوەژیانی مەزهەب و نەتەوەی جیاواز. تەجروبەی سەد ساڵی ڕابوردووی عێراق ئەم قسەیە پشتڕاستدەكاتەوە. ساڵی ١٩٢٠ ئینگلیزەكان عێراقیان لەپێكەوە گرێدانی ولایەتی (به‌غدادو به‌سرەو موسڵ)دا لەچوارچێوەی سنورێكدا بەستەوە بەیەكەوەو وەكو پاداشتی هاوكاری شەریفی مەككەی باوكی مەلیك فه‌یسه‌ڵ بۆیان لەشەڕی جیهانی یەكەم، لەدوای شەڕی جیهانی یەكەم تەسلیمی فه‌یسه‌ڵی كوڕی شەریفی مەككەیان كرد، یەعنی (ئیدارەی سونی عەرەب) بێ ئەوەی بەهیچ جۆرێ حساب بۆ بەرژەوەندی عێراقییەكان بكەن. ئەمریكییەكان لەساڵی ٢٠٠٣هەمان كاریان بەناوی هێنانی دیموكراسییەوە بۆ عێراق بۆ بەرژەوەندی خۆیان دوبارەكردەوە ئەمجارەیان بەئیدارەیەك كە دەسەڵاتدار تیایدا شیعە بێت.
من پێموایە ته‌یاری سه‌دری خاوەنی هێزو میكانیزم و هەموو پێویستییەكانی گۆڕانكاری هەبوو، بەڵام جورئەتی نەبوو، یان ویست و ئارەزووی سەرلەنوێ نوسینەوەی مێژووی عێراقی نەبوو، لەگەڵ هەندێ هۆكاری دەرەكی و ناوخۆیی لەوانە:
١- كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەفارەت و دامەزراوەكان و وڵاتان باسی پێداگری دۆڕاوی هەڵبژاردن (چواچێوەی هەمئاهەنگی) یان نەكرد بەمانەوەی لە دەسەڵات و ڕێگەگرتن لەپێكهێنانی حكومەت و پێشێلی دەستور بۆماوەی ١٠مانگ. لەهەمانكاتدا تەركیز خرایە سەر سه‌در كە توندوتیژی پەیڕەودەكات، ئەمە وێنەیەكی ناواقعی بڵاوكردەوە هەوڵدرا سه‌در كە براوەی هەڵبژاردن بوو تاوانبار بكرێ نەك (چوارچێوەی هەمئاهەنگی) كە مافی دەستوری ناداتێ.
٣- دەوری ئێرانی شاراوە كە لەماوەی ئەو ١٠مانگەدا ١٠جار سەردانی عێراقیان كردووە كە نازانرێ چ جۆرە ئاگاداركردنەوە یان هەڕەشەیەكیان هەبووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سه‌دریان لەڕووی دینییەوە عه‌زل كردو دەوری كازم حائیریان كۆتایی پێهێنا.
٣- حكومەتی عێراقی و هێزی ئەمنی كارێكی وایان نەكرد كە پیشانی هاوكاری، یان موافیق بێ لەگەڵ موقته‌دا سه‌در.
٤- لەگەڵ ئەوەی گۆڕانكاری سیاسی پێویستی بە هەمئاهەنگی و هاوكاری دەولی و ناوخۆیی هەیە ڕەئی عامی عێراقیش هاوكار نەبوو.
بۆیە تاكە چارەسەر دروستكردنی عێراقێكی كۆنفیدراڵە لەهەریەكە لە كورد+ عێراقی عەجەمی (شیعە)+ عێراقی عەرەبی (سونە).

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ