سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یەک بەھیچ

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئاب 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لەتیف مستەفا

سوکایەتیان پێ دەکردو دەیانوت خۆپیشاندان نیە خۆنیشاندانە  یان دەیانوت شەکراو خواردنەوەیە و چەندین ناوو ناتۆرەی تر، کەچی توشی فۆبیای کردن ، لە سلیمانی جگە لەوەی لە رۆژی پێشترەوە کۆمەلێکی باشی چالاکان و بەرپرسەکانیان دەسگیر کردن لەرۆژی «خۆنیشاندانەکەش» ژمارەی چەکداران لە ناو شارو شارۆچکەکان ھێندەی خەلکی بازارەکان بوون ،  لەھەولێریش کاردولایەنگری خۆیان ھێنابوو بەئالاو رەسمی سەرکردەکانیانەوە دروشمیان دەوتەوە
جگە لەو رەشبگیریە گەورەیەی کە لەھەردوو لاکردویانەو زیندانەکانیان پڕ کردوە لە ئەندام و لایەنگرو خەلکی حیزبێکی مەدەنی مۆلەت پێدراو لە کوردستان و عێراقیش لەسەر خۆپیشاندانێکی مەدەنی دوو سەعاتی .  ئەوە سەرەڕای گرتنی رۆژنامەنوس و محامی و خەلکی تریش کە چوبون لە مەچکۆو چاخانەکانی تر چایەک بخۆنەوە لەناویاندا کاندیدی سەرۆک کۆماریشی تێدایە?
ئەوەی ئەم دوو دەسەلاتە لەم دوو رۆژەدا لەگەل نەوەی نوێ کردویەتی مەگەر ھەر ئەردۆگان لەگەل ھەدەپەکردبێتی
نەوەی نوێ نەبووم و نیم و ناشبم ، کورد وتەنی چاویشیان« .....»بەلام بەراستی دەسەلاتیان تۆقاند
و ئامانجیشیان تا رادەیەک پێکا ، گرتن و سەرکوت کردنیش سودی نیە و ئاسنی سارد دەکوتن 
دەتوانین بلێین  یەک بە ھیچ بۆ نەوەی نوێ
ئازادی بۆ دەسگیرکراوانی بە ناھەق ، ھەقە دادوەرانی بەرێزیش  رۆلیان ھەبێ ، ئەگەر بێ فەرمانی ئەوان گیراون قبولی نەکەن و ھەلوێستیان ھەبێ
ئەگەر بریاری ئەوانیش وەرگیراوە بەزووترین کات ئازادیان بکەن
مانەوەی ئەوانە لە زیندن پەلەیەکی رەشی ترە بە ناوچاوانی ھەرکەسێکەوە کە رۆلی ھەبوبێ لە دەسگیرکردنیان

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ