توركیا و ئێمه
بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تەمموز 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تەمموز 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
د. نیاز نەجمەدین
هیچ شتێك به‌بێ سه‌یركردنی به‌دیله‌كه‌ی هه‌ڵناسه‌نگێنرێت. یان لای کەم، هەڵسەنگاندنەکە دەقیق نابێت. هەڵسەنگاندنی دەقیقیشە پێمان دەڵێت چی بکەین. وەرن با سەیری تورکیا و خۆمان بکەین.
توركیا پڕه له ره‌فتاری ناشیرین به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆی (بزنسكاران، پیشه‌وه‌ران، جوتیاران، سینه‌ماكاران، نوسه‌ران، هتد)، به‌ڵام بە پشتیوانیی کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەت بووە بە هەناردەکارێکی سەرسوڕهێنەر و کاڵا بۆ ئەمریکا و ئەوروپاش دەنێرن، بەرهەمەکانیان جێی متمانەی بەکاربەرانی جیهانن، بەردەوام پێداویستیی بازاڕ پڕ دەکەنەوە، وایان لێ کردووین رۆژانە ئیشمان بە تورکیا بێت، بەم دەست نەوتمان لێ دەکڕن و بەو دەست پارەکە دەگێڕنەوە بۆ خۆیان، ئەمەش مانای ئەوەیە پشتی وەبەرهێنەر و بەرهەمهێنەری خۆی نەشکاندووە.
بە پێچەوانەوە، عێراق و هه‌رێم هاوردەکارن. ئەگەر شت لە تورکیا نەکڕن، نە پارەیان هەیە شتی گرانتر لە بازاڕی جیهانییدا بکڕن (وەک ئەوەی ئەوروپا و ئەمریکا بەرامبەر روسیا دەیکەن) نە خۆشیان شتیان پێ بەرهەم دێت مەگەر زۆر گران بکەوێت و جێی متمانەی بەکاربەریش نابێت. هاوکات پشتی بەشی زۆری وەبەرهێنەر و بەرهەمهێنەری خۆیان شکاندووە: یان بە زۆرەملی پشکیان لێ وەردەگرن یان هەڵدەکوتنە سەریان و ناچاریان دەکەن هەڵبێن. بۆری نەوتەکە بگیرێتەوە، حکومەتەکانیان مایەپوچ دەبن و نازانن بە چی بژین. هەر لە بەر پشتکاندنی بەرهەمهێن و کرێکاری خۆشیان وەک پێویست سود لە سیاسەتی باج نابینن.
تورکیا بێ رێزە بەرامبەر بە کارمەندەکانی، بەڵام هێشتا زۆر باشترە لە عێراق و هەرێم کە بەشێکی گەورە لە وزەی کاریان لە حکومەتدا ئیفلاس پێ دەکەن (لە رووی عەقڵیی و مادییەوە)، یان لە حزب و میلیشیادا کۆت و بەندیان دەکەن.
توركیا زۆر ئازاری میلله‌تی خۆی ده‌دات، زۆر زۆر، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك عه‌ره‌ب و كوردی عێراق نه‌گه‌یشتون به‌و رادەی بێزارییەی به خۆیان بڵێن: شه‌ڵاااا زوو ملمان بشكانایه و ئه‌م كاولبووەمان بۆ هه‌تا هه‌تایه جێهێشتایه"، کە رستەیەکە ساڵانە سەدان و هەزاران جار لە ناو خەڵکدا دەیبیستیت.
توركیا راسته ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌م بێ عه‌قڵ و ئه‌و بێ عه‌قڵ و كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ده‌نێته‌وه، به‌ڵام مێژووی ئه‌و له هه‌مان كاتدا ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی رێژه‌ییە له بڕیاردان و ده‌رباره‌ی هێزه لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. بەشی زۆری مێژووی عێراق و هەرێم لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا سەرکزیی و پاشکۆیەتیی بووە، چونکە پارچە پارچەن، لە بڕیارداندا سەربەخۆ نین و هەر دەستە و گروپێک بەپێی بەرژەوەندیی خۆی دەجوڵێتەوە.
توركیا بە هەموو خراپییەکانییەوە، به یه‌ك حكومه‌ته‌وه زۆر باشتر ئیداره‌ی زیاتر له هه‌شتا ملیۆن كه‌س ده‌دات، بەراورد بە عێراق و هەرێم كه خاوه‌نی دوو حكومه‌ت و نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌وانن. بە واتایەکیتر، تێچووی حوکمڕانیی ئێمە زۆر بەرزترە لەوان، هەر ئەم حکومڕانییەشە لەسەر نرخ و کوالتیی کاڵا و خزمەتگوزاریی و کرێی کرێکار و توانای بەرهەمهێنەرەکانمان زۆر بە خراپیی رەنگیداوەتەوە.
راستگۆیی ده‌رمانی زۆر ده‌رده. با راست بڕۆین. تورکیا خاڵی بەهێزی زۆرە و عێراق و هەرێم خاڵی لاوازیان زۆرە. شکات و شکاتکاریی باشە، پەرچەکردار باشە، بەڵام بەبێ کۆمەڵگەیەکی یەکگرتووتر (کە یەکێکیان پتەوکردنی هاریکارییە لە نێوان هەرێم و عێراق لە بری ئەوەی دوژمنکارانە لە یەکتر بڕوانن، کە ئومێدێک لەم رووەوە پەیدا بووە)، بەبێ کۆمەڵگەیەکی بەرهەمدار و متمانەپێکراوی نێودەوڵەتیی، شه‌ڕی توركیا حەماسەتێکی کاتیی دەبێت و ناگاتە ئەو رادەیەی سنوریان بۆ دا‌نێت.