سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەگەرەکانی بەردەم عێڕاق

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 حوزەیران 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

   ئاسۆ حاجی 

هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، کە عێراق بەرەو قۆناغێکی سیاسی ئاڵۆزتر دەڕوات، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان زۆر بەهێزە، بەو کارەش ئەو حکومەتە دەمێنێتەوە و وادەیەکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری دەکات، ئێستا زۆرینەی پەرلەمانی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕیارە. ئەگەر لایەنگرانی ئێران دەست بە دانوستان نەکەن و تەنازول بۆ بارزانی و حەلبوسی نەکەن.

ئەوەی دەیبینم هاوپەیمانی نێوان سەدر و بارزانی و حەلبوسی هێشتا زۆر بەهێزە، بۆیە قەناعەت پێكردنی بارزانی و حەلبوسی بەدوور دەزاندرێت بۆ چوونە پاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، مەگەر بەڕێکەوتن بێت لەگەڵ موقتەدا سەدر، لەو کاتەشدا دەبێ حکومەتێک بێت مالیکی یان پیاوێکی ئەو سەرۆکی نەبێت.  گرێنتی مانەوەی حەلبوسی بکرێت لە سەرۆکایەتی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی کۆماریش یان بدرێت بە پارتی دیموکراتی کوردستان یان کاندیدێکی هاوبەشی کورد. هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یان هەموارکردنەوەی بڕیاری دادگای باڵا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستان.
تەنانەت ئەگەر بەم شێوەیەش حکومەت پێکبهێنرێت، ئەوا موقتەدا سەدر رێگە نادات زیاتر لە شەش مانگ بخایەنێت، بەمەش جەماوەری زیاتر دەبێت و رکابەرەکانی لاواز دەبن. موقتەدا سەدر ئەم یاریانە ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە ئەنجامی 50-1 سەربکەوێت. بەریتانیا و ئیمارات لە پشت ئەو یاریەن و ئەمریکا ولاتانی دیکەی ئیقلیمی و ئەوروپی پاڵپشتیان دەکەن.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ