سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کوردایەتییەکەی پلاسخارت

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 حوزەیران 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
فارس نەورۆڵی
 
ئەگەرچی کورد زۆربەی وێستگەکانی لە ناوخۆدا ناتەبا بووە، بەڵام پێزانینی بۆ ھەر ھێز و کەسایەتیەکی سیاسی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی دەرەوەی کورد ھەیە، ئەگەر بە وشەیەک یان بە کردارێک خزمەتێکی کوردستانی کردبێت. 
نمونەمان لەم بارەیەوە ھەیە تا ئێستا گەلی کوردستان خاتوو (دانیال میتەران)یان لە بیر ناچێت و خۆشیان دەوێ، چونکە لە چرکەساتێکی گرنگی مێژوویدا پشتگیری گەلی کوردستانی کرد. (ئیسماعیل بێشکچی) بەنوسینەکانی بەرگری جوامێرانەی لە دۆزی کورد کرد و لەسەر کورد کرایە زیندانەوە.
لە سەروبەندی روداوەکانی  ۱٦ی ئۆکتۆبەردا سەرۆکی فەرەنسا(ئیمانوێل ماکرۆن) پێشوازی لە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و (قوباد تاڵەبانی) جێگری کرد، ھەرێمی کوردستانی لە کەوتن دەرباز کرد. ئەم ھەنگاوە لە مێژووی کورددا جێگای ئاڵتونی ھەیە.
ئێستاش (جیننن پلاسخارت) راستە کاری سیاسەت دەکات، بەڵام دڵسۆزانە کورد ئاگادار دەکاتەوە کە لە دۆخێکی خراپی ناوخۆیدان و خۆتان چاک بکەن. ساڵی پار بە پەندێکی کوردی دەستی پێکرد (دۆست ئەوەیەدەمگرێنێ، دوژمن ئەوەیە پێم پێدەکەنێ)!
ھەروەھا ووتی(ھەرگیز وامەزانن قەوارەی ھەرێم ھەر بەمسۆگەری ھەتا ھەتایە دەمێنێتەوە). جارێکی تر لە۱۷ی ئایاری ۲٠۲۲ لە ئەنجومەنی ئاسایش وتارێکی لەسەر دۆخی عێراق و کوردستان پێشکەش کرد. جێگای ھەرێمی کوردستان لە وتارەکەیدا جێگایەکی ستراتیجی بوو.
لە وتارەکەیدا بە ھەموولایەکی وت (بگەڕێینەوە بۆ ئەو شوێنەی کەدەبێ لێیبین)، ئەم وتەیە زۆر مانادارە و دەبێ باش بیخوێنینەوە.  ئێستاش بەردەوام لە تەک ھەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان و سەرۆکایەتی ھەرێمدایە بۆ چارەسەری کێشەکانی ناو ماڵی کوردستان.
بۆیە ھەوڵەکانی جێگای رێزو پێزانینی قوڵە و بەلای منەوە ھەوڵەکانی بۆ بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانە و کوردایەتییە و کورد لەبیری ناچێت.

 

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە