سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هاوڵاتی و خوێندن لە قەفەسی نیشتماندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئایار 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

چیا عەباس

هەرچی هەیە و رودەدات چیرۆکێکە، رەگ و ریشە و بەها و مانای خۆی هەیە، نە پێویست دەکات و نە دەشکرێت مرۆڤ لە هەمویان تێبگات، گرنگە دەرک بەو راستیە بکرێت و کاتێک پرسەکە گرنگی خۆی هەبێت گەران بەدوای وردەکاریەکان  و دۆزینەوەیان بەرچاورونی دەبەخشێت، کەسان و تاقمیش هەن بەمەبەست خۆیان لێیان غافڵ دەکەن یاخود دەیان شێوێنن.
ئەم راستیە لە سەرجەم بوارەکانی ژیان زەمینە و هۆکاری بنەرەتی روداو و گۆرانکاریەکان و ئاراستەکردنیان بوە و هەرواش دەمێنێتەوە.
گومان نیە لەوەی ئەم واقعە لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا جەنجاڵێکی زۆر ئاڵۆز و ناجێگیری خەڵقاندوە، مرۆڤایەتی لەو جەنجاڵەدا سەدان ملیۆن ژیانی لە دەستداوە و دوچاری کێشە و سەرگەردانی گەورە بوە.
کۆمەڵگای کوردەورای بەدەر نیە لەم یاسا ئەزەلیە، بەڵام چەوت و خراپ لێکدانەوە و بەکارهێنانی وردەکەریەکان دۆخێکیان خەڵقاندوە کە تێیدا بەها و تۆنی کۆمەڵایەتی و مانا رەسەنەکان بەسەر یەکتردا ترشاون، شتێکی ئەوتۆ نەماوە تا چیرۆکەکان بەیەکەوە گرێ بدەنەوە و تەواوکەری یەکتر بن و چیرۆکی نەتەوە و نیشتمان و هاوڵاتی ببنە خەمی سەرەکی هاوبەش، ئێستا هەر لایەن و تاقمێک بە خەستی سەرقاڵی چیرۆکەکەی خۆیەتی.
شێکردنەوە و وردکردنەوەی مێژومان لە سایەی ئەو هاوکێشەیەوە کارێکی ئێجگار ئەستەمە، توانراوە تەنها سەرە داوەکان ببینرێن و نمایش بکرێن، هاوکاتیش بەها و مانای چیرۆکەکانی تاکی مرۆڤی کورد و روداوەکان لە هزر و چەمکە گشتیەکاندا توانراونەتەوە و بە پۆشاکی نەتەوە و خەبات و حزب و سیاسەت و ئاین ە عەقیدە و نەریت و کۆمەڵگا داپۆشراوان و بەو شێوەیە رەوایەتیان پێ بەخشراون. لە ئاکامی ئەم پرۆسەیەدا دۆخێک  خوڵقاوە کە تاکی مرۆڤ لە دەرەوەی ئەو پۆشاکانە روت و قوت و بێ بەهاو و بێ کاریگەر و بێ مانا گوزەران دەکات، بۆیە لەو گونبونەدا و بۆ گەلێک مەبەست ئامادەیە پاشکۆ و کۆیلە و گوێرایەل بێت و وەک موچەخۆرێکی بکەرانی تێشکاندن و پوچەڵکردنەوەی بەهاکانی کاربکات. 
ئەم داو و راوە کۆمەڵایەتی و مرۆییە بەهاو و جومگەکانی نەتەوەیی و نیشتمانی بە جورێک هەوین کردوە کە خودی قوربانیەکە لەلایەک لە گەڵیدا راهاتوە و لەلاکەی تریشەوە پاسیڤانە وەک نارازیەک لە قەفەسی نیشتماندا هەر دەخوێنێت.  
ئەو گروپ و کەسانەی لەم واقعە یاخیبون و خواستی گۆرانکاریان هەبوە، بەردەوام دوچاری کێشە و ئەستەمی سەرسەخت بون، بزوتنەوەی گۆڕان ئەو ئەزمونەی تاقیکردەوە و لە دوا مەتافدا ئەویش گەیشتە ئاستێک هەر سەرقاڵی چیرۆکە شێواوەکەی بێت، بۆیە بەها و ماناکانی چیرۆکەکەی پوچەڵ بون وە بوە بکەرێکی تری تێكشکاندن. 
خوازیار و داواکەرانی چیرۆکە مەزنەکەی نەتەوە ئارەزومەندانە و بە ئیرادە و دەستی خۆیان ئەو چیرۆکەیان کردۆتە قوربانی حەزە وردیلەکانی چیرۆکەکانی خۆیان، ئەم پارادۆکسە کوشندەیە لە ژیانی حزبی و سیاسی و حوکمرانی و کۆمەڵایەتیدا تا ئەم چرکەیەش، بە تاقم و گروپە نارازیەکانیشەوە، بەزەقی دەبینرێت.
کاتێک کاری جدی بکرێت بۆ گەرانەوە و بوژاندنەوەی بەها و ماناکانی هاوڵاتی و کاتێک ئەو پرۆسەیە کە سەبر و کاری شارستانی درێژخایانی دەوێت بە ئامانج بگات ئەوا بێگومان تاکی هاوڵاتی لە کۆیلایەتی و پاشکۆیەتی و لەو قەفەسەی ئێستادا گیرکراوە رزگاری دەبێت، ئیتر سەرپشک دەبێت لە دارشتنی چێرۆکی خۆی و نەتەوە و نیشتمانەکەی، ئەمە سەرەتا دروستەکەی گۆرانکاری جدیە و زۆر پێویستیشە ئەوانەی لە ئێستادا خەون بەو ئایندەیەوە دەبینن بە یەکەوە کاری جدی بۆ ئەو پرۆسەیە بکەن.  
  
 
 
  
 
 

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە