سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

گرێیەک کە بە دەست دەکرێتەوە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئایار 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نووری بێخاڵی

ئەگەر هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە ئاستی ناوخۆییدا هەر ئاوا بە پەرتەوازەیی بمێننەوە و خەریکی قۆڵبادانی یەکتر بن، ئەوا جگە لەوەیچیتر کورد لە بەغدا وەک پێکهاتەی خاوەن مافی نیشتمانی و نەتەوەیی، بوون و ئامادەیی لاواز دەبێ، وەکووتر، بەغداش داشی زیاتری لەبەرامبەر ئێمەدا سوار دەبێت و لەسەر ناکۆکییەکانمان، دەرفەتی زۆرتری بۆ دەڕەخسێت تا کاری جیددیتر لەسەر بە سەنتەرکردنی دەسەڵاتیخۆی و گەمارۆدانمان بکات.

بەرپرسیارییەتی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەوە لە هێزە کوردستانییەکان بە گشتی و پارتی و یەکێتی بەتایبەتی دەخوازێت، لەبری ئەوەیناکۆکییەکانیان بکەنە دەرفەت بۆ بەغدا، پێویستە هەڕەشە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان، هێز و ئیرادەیئەوەیان پێ بدات، بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

لەو باوەڕەدا نیم هێزە کوردستانییەکان خۆیان خستبێتە نێو بەرداشی یاریی قەیرانسازی و کاتکوژی لەگەڵ بەغدا، بەڵام گریمان ئەگەر وایانکردبێت و پێیان وابێت کە بە دروستکردنی قەیران لە بەغدا و سوودوەرگرتن لە کات، یارییەکە دەبەنەوە، ئەوا ڕەنگە پێچەوانەکەی ڕاست بێ وخودی کاتکوشتنەکە خزمەتی خۆکۆکردنەوەی بەغدا و تۆکمەکردنی پێگە و دەسەڵاتی خۆی لە ئاست هەرێمی کوردستاندا بکات.

ئەگەر قەدەر و چارەنووسی کورد هێشتا هەر ئەوەیە کە لە بەغدا بێت، دەبێ هێزە سیاسییەکانی، وەک کورد، وەک پێکهاتە، یەک دەنگ و یەکهەڵوێست لە بەغدا بن، نەک وەک حزبی  پەرتەوازە و ناکۆک، کە بەداخەوە خەریکە هاوکێشەی ئامادەبوونەکە بە ئاقاری یەکەمیاندا دەچێت.

بوون و ئامادەیی کورد لە بەغدا، دەبێت بۆ پاراستن و تۆکمەکردنی پێگەی یاسایی و دەستووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتیفیدڕال بێت. دەبێ ئامادەیی بێت بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان و مسۆگەرکردنی مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، نەک بۆ بەرژەوەندیی حزبیو خەمی پچڕینەوەی پۆست و ئیمتیازی کەسی و تایبەتی. 

دوور نییە زۆر کەس و لایەن، تەنیا وەک پیرۆزبایینامە سەرەدەریان لەگەڵ پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لەجەژنی ڕەمەزاندا کردبێت، لەکاتێکدا پیرۆزبایی جەژن دەرفەتێک بوو بۆ گەیاندنی پەیامە نیشتمانی و نەتەوەییەکەی ناوەڕۆکی جەژننامەکە،کە پەرۆشی و جەختکردنەوەیان بوو لەسەر گرنگیی یەکڕیزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەگشتی و پارتی و یەکێتیبەتایبەتی.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی زۆر باش دەرکی بە مەترسیی بەردەوامبوونی ئەو ناکۆکی و ململانێ ناوخۆییانە و دەرهاویشتە نەرێنی وترسناکەکانیان لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان و پێگەکەی کردووە، بۆیە بێ پەردە و بە ڕاشکاوی، ڕووی پەیامی کردە پارتی و یەکێتیکە ئاییندەی کوردستان و چارەنووسی کوردستانیان نەکەنە قوربانیی ململانێکانیان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باوەڕێکی پتەوی بەوە هەیە، کە خاڵە هاوبەشەکانی بەیەکەوەهەڵکردنی نێوان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان وبەتایبەتیش پارتی و یەکێتی، لە خاڵی دژایەتیی نێوانیان زیاترن. بۆیە ئەگەر بیانەوێت لە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی خەڵکیکوردستان و مێژوودا ڕوو سوور بن ، ئەوا خاڵە هاوبەشەکانیان دەکەنە هەوێنی ئاشتەوایی و یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کورد وگرێیەکە هێندە وشک و کوێر نییە، تا بە دەست نەکرێتەوە و ددانیانی پێ بشکێنن.

بە کورتی و بە کوردی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی خاڵی لەسەر پیتەکان دانا و گوتی: 

ئەگەر هەموومان بەیەکەوە خاوەنداریەتی لە دۆزە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەمان بکەین، ئەگەر لە ئاست یەکتریدا دڕدۆنگ و بەدگومان نەبین،ئەگەر متمانەی نێوانمان بونیات بنێینەوە و پتەوی بکەین، ئەگەر بەیەکەوە و بە جیاوازییەکانمانەوە هاودەنگ و هاودەست بین، ئەگەر لە ئاستیەکتریدا لێبووردە بین و سازش بۆ یەکتری بکەین، ئەگەر ویست و ئیرادەی جیددییمان بۆ  گفتوگۆ و دانوستاندنی هاوسەنگ هەبێت، ئەگەر لەخەمی بەرقەرارکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی دەروونیی خەڵک و سەقامگیریی سیاسیدا بین، ئەوا ئیرادەگەرانە ناکۆکییەکانمانبەلاوە دەنێین و هەموو هێز و هەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و بەیەکەوەیی دەخەینە گەڕ، بەمەش لە شەڕی پاراستنی دەسکەوتەکان ووەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانی تری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، براوە دەبین.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان