سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەردەمی گواستنەوەو بێهیوایی

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئایار 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سه‌ردار عه‌زیز

لە مانیفێستی کۆمیونیستدا بڕگەیەک هەیە دەربارەی گواستنەوە لە قۆناخی فیوداڵەوە بۆ قۆناغی بۆرژوازی. لەوێدا مارکس باس لە سروشتی بۆرژوازیەت دەکات وەک سیستەمێک کە ناچارە هەمیشە ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی نوێ بکاتەوە یان شۆرشیان تیادا ئەنجام بدات. پاشان لە کۆتایی بڕگەکەدا باس لە ئەو هەموو پەیوەندییە چەسپیو و بەستەڵەکیی و ڕەقهەڵاتوانە دەکات کە بونیادی سەردەمی فیوداڵ بوون و بە هاتنی بۆرژوازیەت ئەوەی ڕەقە لە هەوادا دەتوێتەوەو ئەوەی پیرۆزە دەبێتە ئاسایی.

ئەمە یەکێکە لە ساتەوەختەکانی گواستنەوە. یەکێک لە گەورەترین و شۆرشئامێزترین گواستنەوەکان. ئەوەی ئەم گواستنەوەیە جودا دەکاتەوە لە ئەم سەردەمی گواستنەوەی ئێمە، ئەوەیە کە دەزانرێت لە چ قۆناغێکەوە دەگوێزرێیتەوە بۆ چ قۆناغێک. دەزانرێت چی دەڕوات و چی جێگای دەگرێتەوە.

لە پاش ئەو دەگوێزینەوە بۆ قۆناغێک کە ئەوەی هەیە دەمرێت بەڵام جێگرەوە دیارنیە، لە ئەنجامدا ناوەندێکی تایبەت دروست دەبێت، کە گرامشی ناوی دەنێت، interregnum دۆخێک کە تیایدا دیاردەی خراپ یان کوشندە ئەنجام دەدرێت. بە هەمان ئاواز هەنا ئارێنت دەڵێت: no longer , not yet کە یانی ئەوەی کە هەیە چیدی کاریگەریی و قورسایی نەماوە، بەڵام ئەوەی کە دەبێت بێت هێشتا نەهاتوە.

ئێمە لە ئێستادا لە دۆخێکی تەواو جیاوازترداین. دۆخێک کە دەزانین ئەوەی کە هەیە دەڕوات، زۆرێکمان نامانەوێت بڕوات. بەڵام بە هیچ شێوەیەک نازانرێت ئەوەی کە دێت چیە. لەکاتێکدا دەزانرێت دۆخێکی تر دێت، بەڵام دۆخێکە ڕەنگە هێندە ڕادیکاڵ بێت نەتوانرێت وێنای بکرێت یان هێندە پەرتەوازەبێت نەتوانرێت بە ئاسانی ناوبنرێت یان هێندە ئالۆزبێت نەتوانرێت بە ئاسانی بەهای بە سەردا بچەسپێنرێت.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە