سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پەیامێک گوێگری ئەوێ، ڕێگر نا!

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئایار 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیروان تاڵیب

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ جەژن وتی: “دۆخى عێراق و كوردستان، پێويستى به‌ مانا و به‌هاكانىجه‌ژنه‌، له‌ لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، به‌خۆداچوونه‌وه‌ و پێكهاتنه‌وه‌.”

جارێ ئەوە عێراق ھیچ، قووەت نییە باری لاری ڕاست بکاتەوە، ئێوە لە دۆخی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان ورد ببنەوە، باشە چ شتێک(سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی)ی ئەم ھەرێمە لە جێگا ئاساییەکەی خۆیدایە!

ململانێی سیاسی، لەوپەڕی توندیدایە و گەیشتۆتە ملشکاندن!

دۆخی ئابووری، لەوپەڕی بێ متمانەییدایە تا ڕادەی ترس و نائومێدی!

باری کۆمەڵایەتی،  لەوپەڕی ترازاندایە تا ئاستی شەرعییەتدان بە بازگە و ڕێگا داخستن لەسەر یەکتری! 

ڕاستە مێژوومان بەم دەرد و برینانە غەریب نییە و جەستەشمان پێیان غەریب نییە، بەڵام خۆ برین چەند قوڵ و دەردیش چەند موزمین بێ،دەرمان نەکرێ، دەبێتە دەردی بێ دەرمان و سەرەتا بەدەن شیتەڵ ئەکا، دواتر سەریش دەخوا، نەیشیخوا، دەیکا بە قوڕا! 

کێ دەتوانێ بڵێ (لێبوردەیی)خراپە ؟ ئەگەر خراپە، ئەی بۆچی لەگەڵ (غەیری خۆمان!)دا ھەندە لێبوردەین کە بووە بە پێناسەمان و پێیدەناسرێینەوە؟

قسەم لەسەر ئەمیرەکانی شەڕ و بازرگانانی خوێن نییە، بەڵام کێ ھەیە لە (ئاشتەوایی) زەرەرمەند بووبێ؟ مەگەر ئەوەی بەدەستھاتووە (جاھەر چییەک و ھەر چۆنێک و ھەر چەندێک بێ) ھی زەمەنی ڕەشەبایە، یان ھی شنەی با؟

(بەخۆداچوونەوە و پێکھاتنەوە)ش لەنێوان دوواندا، کە کەسیان پشتی ئەوی تری پێ لە عەرز نەدرێ و لە عەرزیشی بدا، ھەر بە بەرچاویخۆیەوە (ھەڵیدەسێننەوە!)، تاقە ڕێگای بێ بەدیلە و ئەگەر پیاڵە ژەھریش بێ، چار نییە و دەبێ بخورێتەوە!

سەرۆک نێچیرڤان وتیشی: “با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه‌ بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ هاريكارى و لێكگه‌يشتن، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، قه‌يران و ئاڵۆزييه‌كانتێپه‌ڕێنين و قۆناغێكى تازه‌ى پێكه‌وه‌يى ده‌ست پێ بكه‌ين”

 

باوەڕناکەم ئەم چەند دێڕە، پێویستی بە تەنانەت یەک دێڕیش شەرح ھەبێ، ئاخر کەس نەزانێ، کورد دەزانێ کە (دەست لەناودەست)ی چیبۆ ھێناین و (دەست بادان)یش چی بەسەر ھێناوین و دەھێنێ!

‌سەرۆکی ھەرێم ڕاشکاوانەتر دوا و وتی: “داوا له‌ پارتى و يه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م، هه‌رچىكێشه‌ و ناكۆكى هه‌يه‌ به‌لاوەی‌ بنێن، خۆيان له‌ هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يه‌كترشكاندن بپارێزن”

تەبعەن نیوەی عیلاج تەشخیسە، ئینجا نووسینی ڕەچەتەی دەرمان. ئێ کە گفتوگۆی سیاسیش لە ژووری کۆبوونەوەکان و سەر مێزیدانوستاندنەوە بۆ سەر جادەی پڕ لەتاسەی میدیا و بازاڕی شێواوی سۆشیاڵ میدیا گوێزرایەوە، ئیتر ھەموو قسەکردنێک (با باش و ڕاست ودەقیقییش بێ) خۆی لە خۆیدا بەنزین بە ئاگردا کردنە و جۆرێکیشە لە گەڕان بەدوای کێشە، نەک چارەسەر! 

ئیشاڵا ئەم جەژننامەیەی نێچیرڤان بارزانی گوێگری ئەبێ،

نەک ئەوی تر!

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە