سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تاریکی عەرش

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئایار 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 پشکۆ ناکام

 

یەن و بۆنی دەمت ئەکەن

نە بادا ووتبێتت: خۆشم ئەوێیت

یەن و دڵت ئەگەڕێن

نە بادا بڵێسەی عەشقی تیا  شارابێتەوە     

" احمد شاملو "


....... كاتێک "سەردەشت عوسمان " چوو بۆ زانکۆ ، دونیای لەبەر  چاوا گەورە و جوانتر بوو ، لە گەڵیشیا خەون و ئارەزوەکانی قوڵ و بەر فراواتر بوو کە وای لێکرد سەرگوزەشتەی خەیاڵ و ئەندێشەی بە نووسین داڕێژێت... لای ئەو ئازادی بیر کردنەوە سنووری نیە و گەر تەنها بە خەیاڵیش بێ ئەتوانێ بە فڵچەی فانتازیا تابلۆیەک بۆ ئینسان و ئەندێشە دروست بکا...

( لە سەردەمێکا ئەژین هەموو شتێک لە ئینسان گرانترە.......داریوش ئیقبالی...)

سەردەشت پێ ی وابوو ئەوەی لە ئەندێشەی ئینسانا ئەگوزورێ گەر وەکو واقیع نەیەتە دی خۆ ئەتوانێ تەرجەمەی کاتە سەر چەن دێڕێک ، کە ئینسان خاوەنی مێشک بێ ئەشبێ دەربببڕێ و لای هەر کەسێک بە شێوەی جیاواز ، دەنا ئەو هەموو بیرکردنەوانە  بێ دەربڕین مێشک دووچاری جەنجاڵیەک ئەبێ کە عاقیبەتەکەی خێر نابێ....بەڵام ئەو دوور بوو لەوەی بزانێ لە شارەکەی ئەو هەوای زانکۆش لەژێر چاودێریایە و بۆ قامچی بەدەستەکان زانکۆ و ماڵ و ژن و پیاو و زیندان هیچ جیاوازییەکی نیە ، بۆ بیرکردنەوە و خەیاڵ بەسەربردنیش ئەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتدارە مێشک بەتاڵەکان  وەربگریت بەو مەرج و داڕشتنانەی بۆ خاوەن مێشک چالاکەکان دانراوە ، بەڵام خۆشەویستی سەردەشت بۆ ئازدی بیرکرنەوە و خستنە قاڵبی نووسینێکەوە نەیهێشت درک بە مەترسی هەنگاوەکانی بکا و زەردەخەنەی خۆی تێکەڵ بە ڕستەکان کرد ، سەردەشت بە پەیژەی خەیاڵا سەرکەوت تا گەشتە عەرشی سەرۆک و داوای کچەکەی کرد ، نەیزانی لە عەرشەیا خاوەنی ئەو جۆرە بیرکردنەوانە ئەبێ گل بکرێنەوە و تەختی ئەرز بکرێن..!!  ئەو تەنیا لە خەیاڵی خۆی و بە دڵنیابوون لە مافی خۆی بۆ خەیاڵ پەیژەکەی دروست کرد و دژە ئینسانەکانی عەرشيش بە واقیع ..بە کردەوە  نەک بە خەیاڵ سزای سنوور بەزاننیان پێ گەیان و تێرۆریان کرد ، ئەمەش جیاوزی نێوان خەیاڵی ئازادی خواز و تۆڵەی ئەهلی عەرش و دەسەڵاتە ، سەردەشتی بە هەڵپە بۆ دەربڕینی خەیاڵەکانی هەرگیز لە بیری ئەوەیا نەبوو  باجی سەرکێشییەکەی و گەشتنە عەرش خوێنی خۆی ئەبێ و پەیژەکەش  سوور دائەگەڕێ...لەو نیشتمانەی پێ ی ئەووترێ " خاکی کورد"..!!! ئینسانەکان ئەبێ لە کاڵا و شت و مەکی بازاڕ باجی زۆرتریان  لەسەر بێ ، باجی نووسین..باجی بیرکرنەوە،،باجی خەو بینین..باجی لەسەر پێ ی خۆت وەستان..باجی چرپە چرپ..باجی خوێننەوەی ڕۆژنامە قەدەغەکراوەوکان ..هتد..لە هەمووشی قورستر باجی خەیاڵ کردنەوە لە گەیشتن بە عەرشی سولطان..

گەرچی جەللادەکانی عەرش سەردەشتیان تێرۆر کرد بەڵام چونکە لە  ناخا ئەوەنە لاواز و ترسنۆکن، زاتی ئەوەیان نەکرد  لە شارەکەی خۆی سەردەشت بکوژن ، دوای ڕفانی

لە شوێنێکی دەیان کيلۆمەتر دوور لە زانکۆوە فەرمانی عەرشیان بە جێ گەیان و وەک ئەوترێت" پیاوکوژ لە سێبەری خۆشی ئەترسێت " ئەوانیش هەموو هەولێریان لێ بوو بوە سێبەر ، سێبەری ترس و عەرش و خوێن و دەم کوت کردن بەرامبەر بە ڕووناکی..... ، ڕووناکی ئازادی ئینسان ، ڕووناکی بیرکردنەوە و نووسین و دەربڕین ...، ڕووناکی ئەقڵ بەرامبەر بە مێشکی ووشک  هەڵگەڕاو .... ڕووناکی سەردەشت بەرامبەر بە تاریکی عەرش..............................

 

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان