سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەموو ڕۆژێک کەرامەتشکاندن!

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 نیسان 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

توانا ئەمین 

ئەوەی یەکێتی و پارتی لە ۳۱ ساڵی ڕابردوودا لێیان بردین؛ هەر پارە نەبووە، ئەگەر تەنها خەمی (پارە)تە لێرەدا بوەستە و ئەم پۆستە مەخوێنەرەوە، ئەوەی ئەوان کردیان فەسادکردنی ئەخلاقی خەڵکی ئێمە بوو، کە بە ٥٠ ساڵی تر هەر ناچێتەوە شوێنە کۆنەکەی خۆشی! بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوان، خۆکوشتن، یەکتر کوشتن، مادەی بێهۆشکەر بە تۆن دەگیرێت و مامەڵەی پێوەدەکرێت! قومارخانەی گەورە و شیرازە تێکدانی خێزان و ژمارەی هێجگار بەرزی تەڵاق، میدیای ئاراستەکرا و شێواندنی کلتور، بە کورتی ماشێنێکی گەورە بۆ هاڕینی ئەم تاکە سەر لێشێواوەی مرۆڤی کوردی!
بەم ڕەوتەی ئێستای بڕوات لە ١٠ ساڵی داهاتوودا دەبێ لەو کوردستانە بۆ هاوڵاتییەکی شەریف کوناوکون بگەڕێیت... ئەوان وایانکرد؛ خەڵکی بەها بۆ پرەنسیپە ناوەکییەکانی خۆشی دانەنێت، لە کویا بۆی لوا هەڵوێست و بیروباوەڕی؛ وەک گۆرەوییەکانی بگۆڕێ و بفرۆشێ و ببێت بە تەنافبازێکی کارامە کە لەمبەرەوە خۆی هەڵدا بۆ ئەوبەر بێ ئەوەی ترسی کەوتنی هەبێت... چونکە لە بنەڕەتدا خەڵکیان خستۆتە خواری خوارەوەی یارییەکە، جا ئەو کاتە زیاتر دڵتەنگ دەبیت کە بزانی؛ خواری خوارەوە شوێنێکە، کەوتن تێیدا هیچ مانایەکی نییە!
ئەمە حوکمی مافیایی و چەتەییە، ئەم سیاسیانەی وڵات بەڕێوەدەبەن لە خاڵی سفری مۆراڵدان، هەموو ڕۆژێک ئێمە پارچەیەکی ترمان هەڵدەوەرێت، هەموو ڕۆژێ هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دەچنە سەر تەلەفزیۆن و دەگرین، بچووک دەبنەوە، بچووک دەبنەوە تا ئاستی قالۆنچە! جامەکە پڕبووە ئێستا ئیتر وەختی ئەوەیەتی لێی بڕژێ!

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە