سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پرسەکە ئاڵا هەڵدان و هەڵنەدان نییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 نیسان 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كەمال چۆمانی

ئاڵا هەڵدان یان هەڵنەدان لە دانیشتنی ئەردۆغان و بارزانیدا پرسەکە نییە. ئەوەی پرسە و مەترسییە و لە رابردو و ئێستا و داهاتوش، بونی هەرێمی کوردستانە بە قوبرسێکی دیکە، بەشداربونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە شەڕی تورکیا دژ بە کورد لە تورکیا، کۆنتراکتێکی دیکەی پەنجا ساڵیی دیکەی نەوت و گازە، بونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ململانێیەکی هەرێمیی کە لە توانای حکومەتی ئێمەدا نییە. بە نەوتی هەرێمی کوردستان ماڵی بارزانی خزمەتی شەڕی تورکیا دژی کورد دەکەن، خزمەتی ئەردۆغان دەکەن تا حیزبەکەی و بنەماڵەکەی لەڕوی ئابورییەوە بەهێز بمێنن کە خۆیی و حیزبەکەی و بنەماڵەکەی بونەتە بەڵا بەسەر تورکیاوە. 
لە کاتێکدا ئێمە خەڵکمان بە پرسێکی سیمبولییەوە مەژغوڵ دەکەین، ماڵی بارزانی حکومەتی هەرێم و سەرچاوە سروشتییەکان دەخەنە خزمەتی تاغوتێکی ناوچەکە بۆ پاراستنی هەیمەنەی خۆیان بەسەر نەوت و گاز و حوکمڕانیی کوردستاندا. 
مەسرور بارزانی حەزدەکات پرسی ئاڵا وا گەورە بکرێ تا لە جاری داهاتودا ئەوەی خۆی جورئەت ناکا داوای بکات، تورکیا هەست بە نیگەرانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات. تورکیا کاتێک دەیەوێت ئامانجەکانی بەدەستبێنێ، ماڵی بارزانی لەو ئیحراجییە دەپارێزن. هێزە سیاسییەکانی کوردستان و میدیاکانیشیان، پێویست ناکات باسی هەڵدان و هەڵنەدانی ئاڵا بکەن، ئەوان بەشداری حکومەتێکن، یان ئەو مەترسییانە رابگرن و باسیان بکەن، یان بەشێکن لە ئاجێندای ماڵی بارزانی.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە