سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلارمان لای حكومه‌تی هه‌رێمه‌"

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی یەکەم 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
تەنانەت ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش دەستپێبكاتەوە، ئێمە لە دۆخێكدا نین نەوت بەرهەم بهێنین، تا روون نەبێتەوە چۆن پارەمان پێدەدرێت، بڕی یەك ملیار دۆلارمان لای حكومەتی هەرێمە، ئەمە قسەی "ئەپیكور"ە، كە كۆمەڵەیەكە نوێنەرایەتی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت دەكات لە هەرێمی كوردستان. 
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان كە بە (APIKUR) ناسراوە‌و نوێنەرایەتی (6) كۆمپانیای وەبەرهێنی نێودەوڵەتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیاند. 
لە راگەیەندراوێكدان كۆمەڵەكە دەڵێ:" وەزیری وزەو سامانە سروشتییەكانی توركیا ڕایگەیاندووە هێڵی بۆری عێراق-توركیە (ITP) ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانی. ئێمە پێشوازی لەم پێشهاتە دەكەین، كە دەتوانێت هەنگاوێك بێت بەرەو دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نێودەوڵەتی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان، كە لەمێژە چاوەڕوان دەكرا".
ئەم كۆمەڵەیە نوێنەرایەتی كۆمپانیاكانی (DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy ،ShaMaran Petroleum ) دەكات، لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات" تەنانەت ئەگەر هێڵی بۆری نەوتی عێراق- توركیاش بكرێتەوە، كۆمپانیاكانی ئەندامی APIKUR لە دۆخێكدا نابن كە نەوت بۆ هەناردەكردنی بۆری بەرهەمبهێنن، تاوەكو ڕوون نەبێتەوە كە چۆن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت پارەیان پێدەدرێت".
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت ئێستا نزیكەی (1 ملیار) دۆلاریان لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە شایستەی خۆیانەوە‌و هێشتا پێیان نەدراوە. 
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان هۆشداری دەدات ئەگەر رێككەوتن نەكرێت لەبارەی چۆنیەتی پێدانی پارە بە كۆمپانیاكان، ئەوا ئەو كۆمپانیا جیهانیانەی كە گرێبەستی هاوبەشیكردنی بەرهەمهێنانیان "PSCs" هەیە، دەتوانن پشكی خۆیان لە نەوتی خاوی كوردستان وەربگرن‌و بەجیا بیفرۆشن بەو كڕیارانەی كە دەتوانن زامنی ئەوە بكەن پێشوەختە پارەی كۆمپانیاكان بدەن. 

بۆ زانینی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كان كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كرد، كلیك له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن: 

كێشەكانی بەردەم نەوتی هەرێمی كوردستان دوای دەستپێكردنەوە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 21 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات