سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەوت حیزبی سیاسیی خاوەن هێزی چەکداری هەیە کە لە کۆمەڵێک کەمپی باشوور یان لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات نیشتەجێن. ئەو حیزبانە بەپێی مێژووی دامەزراندنیان بریتین لە: حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، کۆمەڵە-ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵەی کۆمۆنیست)، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران (خەبات)، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵەی موهتەدی)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (کۆمەڵەی کەعبی).

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تشرینی دووەم 2026

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

لێكۆڵینەوە: عارف سەلیمی

 

لە دەستپێکی شەڕی چل ڕۆژەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تا ئێستا، ئەم پرسیارە کە داخۆ حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارێکی باشیان کرد خۆیان تێی‌هەڵنەقورتاند، یان هەلێکی زێڕینیان لە کیس دا، لەناو چالاکانی ڕۆژهەڵاتی‌دا، بە دیاریکراوی ڕۆژهەڵاتییەکانی دیاسپۆرا، مشتومڕی لەسەرە. هەندێک داکۆکی لە بڕیاری ئەو حیزبانە دەکەن و بە تایبەت بە ئاماژەدان بە ڕەوتی لێکەوتەکانی تا ئێستای شەڕەکە، نەچوونەوەی هێزی چەکداری ئەو حیزبانە (بە ویستی خۆیان یان ئەمریکا) بە بڕیارێکی ژیرانە لەقەڵەم دەدەن.

لە بەرامبەردا ڕەخنەگران دەڵێن ئەگەر هێزێکی چەکدار لە کاتێکی وادا نەکەوێتە جووڵە، ئیتر ئەو چەکەی کەی بەکار دەهێنێت؟ ئەوان دەڵێن چ ئەمریکا ڕێی لێ گرتبێتن و چ خۆیان بڕیاری نەچوونەوەیان دابێت، دەیسەلمێنێت کە ئەو حیزبانە یان خاوەن بڕیار نین، یان دەستەوەستانن، واتە "ئازایەتیی"ی ئەوەیان نییە لە ساتەوەختی هەستیاردا بڕیاری "چارەنووس‌ساز" بدەن، هەر لەبەر ئەمەشە "قەدەریان" دەکەوێتە دەستی هێزی دیکە. 

هاوشێوەی ئەم ڕەخنانە، بەڵام بەبارێکی دیکەدا، چوار ساڵ لەمەوبەر لەسەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، ئەوکاتەی خەڵک لە شارەکانی ڕۆژهەڵات خەڵتانی خوێن دەکران، لەو حیزبانە دەگیرا. ئەو کاتەش ڕوو لە حیزبەکان دەگوترا ئێوە کە ئیدعا دەکەن چەکتان بۆ پاراستنی گەلەکەتان هەڵگرتووە، ئەگەر ئێستا کاتی پاراستنی خەڵک نییە، ئەدی کەی کاتیەتی؟

پوختەی ڕەخنەکە ئەمەیە: هێزێکی چەکداری "شۆڕشگێڕ" بۆچی و بۆ کەی ئەو چەکەی هەڵگرتووە؟ ئەگەر بۆ کاتی "تەنگانەیە"، گەلۆ ئەو تەنگانەیە کەیە و کێ دیاریی دەکات؟ پرسیارێکی ‌تریش ئەوەیە کە گەلۆ "شۆڕش" بە شەرتی "گەرەنتی" دەبێتە شۆڕش؟ یان، گەلۆ پێناسەی "شۆڕشی چەکداری" لەگەڵ چەمکی "کاتی تەنگانە" تەبایە یان ناتەبا؟ واتە هێزێکی چەکدار دەتوانێت هەم "شۆڕشگێڕ" بێت و هەمیش چەکەکەی بۆ کاتی "تەنگانە" دانابێت؟

چەمکی "کاتی تەنگانە" تەبایە یان ناتەبا؟ واتە هێزێکی چەکدار دەتوانێت هەم "شۆڕشگێڕ" بێت و هەمیش چەکەکەی بۆ کاتی "تەنگانە" دانابێت؟

ئەو پرسیارانە جێی سەرنجن، بەڵام هەموویان بەرپرسیارەتییەکە، دروست یان نادروست، دەخەنە سەر شانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، واتە وڵامەکان لە چوارچێوەی تۆمەتبارکردن یان پاکانەهێنانەوە بۆ ئەو حیزبانەدا دەمێننەوە.

ئەم بابەتە هەوڵ دەدات لە دەرەوەی ئەو حیزبانە، بە گەڕانەوە بۆ تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات، ئەم پرسیارە شەن‌وکەو بکات.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەوت حیزبی سیاسیی خاوەن هێزی چەکداری هەیە کە لە کۆمەڵێک کەمپی باشوور یان لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات نیشتەجێن. ئەو حیزبانە بەپێی مێژووی دامەزراندنیان بریتین لە: حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، کۆمەڵە-ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵەی کۆمۆنیست)، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران (خەبات)، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵەی موهتەدی)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (کۆمەڵەی کەعبی).

جیهان نموونەی هەبێت. هێزێکی چەکدار لەدژی دەوڵەتێکی دانپێدانراو چەکی هەڵگرتووە بەڵام نە لەگەڵ ئەو دەوڵەتە لە وتووێژ و ئاگربەستدایە، نە چەک لەدژی بەکار دەهێنێت، نە ناوچەیەکی ڕزگارکراوی بە دەستەوەیە کە حوکمی تێدا بکات و بڵێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتە لە دۆخی نەشەڕ-نەئاشتیدایە، سەرباری هەموو ئەمانەش ئامادە نییە بە یەکجاری چەک دانێت و دەربازی قۆناغێکی نوێی خەباتی سیاسی بێت.

ناکرێت لە حەوت هێزی سیاسیی "شۆڕشگێڕ" کە ئەجێندای جیاوازیان هەیە، تەنانەت یەکێکیان ڕێکارێکی بۆ دەربازبوون لە بنبەستی فاکتەرە دەرەکییەکان نەبینیبێتەوە.

لەم سۆنگەیەوە، دەکرێت بیر لە پرسیارێکی لەپێشینەتر و بنەڕەتی‌تر بکرێتەوە و ئەم بابەتە لێکبدرێتەوە کە گەلۆ کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پوتانسیەل و توانستی وەڕێخستن و پشتیوانی‌کردنی بزووتنەوەیەکی چەکداریی شۆڕشگێڕیی هەیە یان نا؟

تۆ بڵێی خەڵکی ڕۆژهەڵات، توانستی ئەوەیان هەبێت شۆڕشێکی چەکداری بۆ ماوەی لانیکەم دە تا پازدە ساڵ "بەخێو" بکەن؟ یان بڵێی ڕۆژهەڵات ژینگەیەکی لەبار بێت بۆ ئەوەی لانیکەم بۆ ماوەی دە تا پازدە ساڵ شۆڕشێکی چەکداری تێیدا لەسەر پێ بمێنێتەوە؟

بە گشتی، دەتوانرێت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەر سێ زۆن یان هەرێمی جیاوازدا دابەش بکرێت: زۆنی ورمێ (لە باکووری شاری شنۆ هەتا شاری ماکۆ)، زۆنی موکریان-ئەردەڵان و زۆنی ئیلام-کرماشان. 

لەم وتارەدا مەبەست لە موکریان-ئەردەڵان ئەو جوگرافیایەیە کە لە شنۆ و پیرانشارەوە هەتا سەلاس و ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان (بە چیای شاهۆشەوە) دەگرێتەوە. واتە هەموو ئەو سۆرانی و هەورامی‌ئاخێوەرانەی زۆرینەی نزیک بە تێکڕایان سەر بە ئاینی سوننەن سەر بەم زۆنەن.

ئەم سێ زۆنە سەرەکییە هەتا ئەم ساڵانەی دواییش، (لەوانەیە ئێستاش) وەک سێ دوورگەی لێکدابڕواو ماونەتەوە. بۆ نموونە، پەیوەندیی بانە و مەریوان لەگەڵ هەولێر و سلێمانیی باشوور (باسی پێنجوێن و سەید‌سادق ناکەین) زیاترە تا لەگەڵ سەحنە و هەرسینی کرماشان. یان لەوەش سەیرتر، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و تەنانەت خزمایەتیی خەڵکی موکریان (مەهاباد و بۆکان) لەگەڵ تورکە ئازەرییەکانی تەورێز و میاندواو زیاترە لە پەیوەندیی ئەوان لەگەڵ کوردە کرمانجەکانی ورمێ و ماکۆ و سەڵماس.

 

خاڵێکی هاوبەشی ناسیۆناڵیستی ئێرانی، بەتایبەت لایەنگرانی ڕەزا پەهلەوی، لەگەڵ ناسیۆناڵیستی ڕۆژهەڵاتی (بەتایبەت سەربەخۆیی‌خوازان) ڕەنگە ئەوە بێت کە هەردووکیان دژی "ئایدۆلۆژیا"ن و هەتا سەر ئێسقان نەفرەت لە "چەپ" دەکەن. 

ئێستا لەناو بەشێکی بەرچاوی (ئەگەر نەڵێین هەمووی) چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیری "ئێرانی" و "ڕۆژهەڵاتی"دا "ئایدۆلۆژیک‌بوون" واتای دواکەوتوویی و دوگم‌بوون دەگەیەنێت.

ئایدۆلۆژک‌بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کاریگەریی سەرەکیی لەسەر نەفرەتی ڕۆشنبیران و بگرە کۆمەڵگەی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی لە چەمکی "ئایدۆلۆژیا" داناوە. ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی کە کۆماری ئیسلامیی لەسەر بونیات نراوە و پشتیوانیی بەشێکی بەرچاوی چەپەکان لەو ڕژێمە (بە پاساوی ئەوەی گوایە دژی بەرەی ئیمپریالیستە) لەوانەیە هۆکاری سەرەکیی ئەو ئەنفرەتە بێت.

هاوکات، ڕەنگە ئەو شەپۆلەی، دوای ڕووخانی سۆڤیەت، لە جیهان لەدژی "ئایدۆلۆژیا"، بەتایبەت دژی ئایدۆلۆژیای چەپ وەڕێکەوت، لەگەڵ باس‌وخواسەکانی سەبارەت بە چەمکی "کۆمەڵگەی مەدەنی" کە لە سەردەمی سەرۆک‌کۆماریی محەمەد خاتەمیدا لە بیاڤی کۆمەڵگەی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی سەریهەڵدا، دوو هۆکاری دیکە بن.

حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان دەبێ بە یەکجاری دەستبەرداری ڕێبازی چەکداری ببن و کۆتایی بەم دۆخی چەقبەستوویی و  چاوەڕوانییە (چاوەڕووانی ڕووخانی ناوەند و دواتر چوونەوە بۆ ڕۆژهەڵات) بهێنن یان ئەگەر نایانەوێت دەستبەرداری چەک ببن، ئەوا بیر لە ستراتیژێک بکەنەوە کە تێیدا چەقی شۆڕشی چەکدارییەکە لە کرماشان-ئیلامە. دەبێ ئەوە بزانن کە هۆکارێکی شکستەکانی ڕابردوویان چەقبەستوویان لە موکریان-ئەردەڵان بووە.

بۆ ئەوەی شۆڕش لە کرماشان-ئیلام هەڵگیرسێت و بەردەوام بێت، پێویستە هەم بڕبڕەی پشتی ئەو هێزە چەکدارەی شۆڕشەکە هەڵدەگیرسێنێت و هەم ناوەندی بڕیاری سیاسیی ئەو هێزە گرێدراوی ئەم دەڤەرە بن. کرماشانێک کە سەر بۆ تاران دانانەوێنێت، ناکرێت چاوەڕوانی ئەوەت لێی هەبێت ڕاسپاردە لە سنە یان سابڵاخ وەرگرێت. هەتا کرماشان خۆی لە ناوەندی بڕیاری سیاسیی حیزبێکی دیاریکراودا نەبینێتەوە و هەتا بڕبڕەی پشتی هێزە چەکدارەکەی خەڵکی ئەو دەڤەرە نەبن، ئەو حیزبە ناتوانێت نوێنەرایەتیی کرماشان-ئیلام بکات.

شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆتا ساتەکانیدایە و بگرە لە هەندێک ڕووەوە ئەم دوو مانگەی تا دەستبەکاربوونی کۆنگرێسی نوێی ئەمریکا یان حکوومەتی نوێی ئیسرائیل، وەک خولەکی زیادکراوی یاریی فوتباڵێن حیسابی بۆ دەکرێت. چارەنووسی کۆماری ئیسلامی لە دوو حاڵ بەدەر نییە: یان دەڕووخێت یان ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێت. ئەگەر بتوانێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت، ئەوا بە ئەگەری زۆر مانەوەی خۆی تا چەند ساڵی دیکە گەرەنتی دەکات. لە ئەگەرێکی وادا، چارەنووسی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور بە زووترین کات یەکلایی دەبێتەوە. هەر لە ئێستاشەوە خەریکە بەو ئاقارادە دەچێت. بە واتایەکی دیکە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چی‌تر ناتوانن درێژە بەم دۆخە هەڵپەسێردراوەی ئێستایان بدەن. یان دەبێ بچنەوە شاخەکانی ڕۆژهەڵات یان سەر سنوور، یان بە یەکجاری دەستبەرداری چەک ببن. ئەگەریش بچنەوە شاخ، بەبێ پشتیوانیی کرماشان-ئیلام ئەنجامێکی باشتر و کاریگەرتر لە سەرهەڵدانەکانی ڕابردوو وەرناگرن.

 

Untitled Media

 

 

 

 

 

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

 

عارف سەلیمی

 

لە دەستپێکی شەڕی چل ڕۆژەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تا ئێستا، ئەم پرسیارە کە داخۆ حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارێکی باشیان کرد خۆیان تێی‌هەڵنەقورتاند، یان هەلێکی زێڕینیان لە کیس دا، لەناو چالاکانی ڕۆژهەڵاتی‌دا، بە دیاریکراوی ڕۆژهەڵاتییەکانی دیاسپۆرا، مشتومڕی لەسەرە. هەندێک داکۆکی لە بڕیاری ئەو حیزبانە دەکەن و بە تایبەت بە ئاماژەدان بە ڕەوتی لێکەوتەکانی تا ئێستای شەڕەکە، نەچوونەوەی هێزی چەکداری ئەو حیزبانە (بە ویستی خۆیان یان ئەمریکا[1]) بە بڕیارێکی ژیرانە لەقەڵەم دەدەن[2].

 

لە بەرامبەردا ڕەخنەگران دەڵێن ئەگەر هێزێکی چەکدار لە کاتێکی وادا نەکەوێتە جووڵە، ئیتر ئەو چەکەی کەی بەکار دەهێنێت؟ ئەوان دەڵێن چ ئەمریکا ڕێی لێ گرتبێتن و چ خۆیان بڕیاری نەچوونەوەیان دابێت، دەیسەلمێنێت کە ئەو حیزبانە یان خاوەن بڕیار نین، یان دەستەوەستانن، واتە "ئازایەتیی"ی ئەوەیان نییە لە ساتەوەختی هەستیاردا بڕیاری "چارەنووس‌ساز" بدەن، هەر لەبەر ئەمەشە "قەدەریان" دەکەوێتە دەستی هێزی دیکە. 

هاوشێوەی ئەم ڕەخنانە، بەڵام بەبارێکی دیکەدا، چوار ساڵ لەمەوبەر لەسەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، ئەوکاتەی خەڵک لە شارەکانی ڕۆژهەڵات خەڵتانی خوێن دەکران، لەو حیزبانە دەگیرا. ئەو کاتەش ڕوو لە حیزبەکان دەگوترا ئێوە کە ئیدعا دەکەن چەکتان بۆ پاراستنی گەلەکەتان هەڵگرتووە، ئەگەر ئێستا کاتی پاراستنی خەڵک نییە، ئەدی کەی کاتیەتی؟

 

پوختەی ڕەخنەکە ئەمەیە: هێزێکی چەکداری "شۆڕشگێڕ" بۆچی و بۆ کەی ئەو چەکەی هەڵگرتووە؟ ئەگەر بۆ کاتی "تەنگانەیە"، گەلۆ ئەو تەنگانەیە کەیە و کێ دیاریی دەکات؟ پرسیارێکی ‌تریش ئەوەیە کە گەلۆ "شۆڕش" بە شەرتی "گەرەنتی" دەبێتە شۆڕش؟ یان، گەلۆ پێناسەی "شۆڕشی چەکداری" لەگەڵ چەمکی "کاتی تەنگانە" تەبایە یان ناتەبا؟ واتە هێزێکی چەکدار دەتوانێت هەم "شۆڕشگێڕ" بێت و هەمیش چەکەکەی بۆ کاتی "تەنگانە" دانابێت؟

ئەو پرسیارانە جێی سەرنجن، بەڵام هەموویان بەرپرسیارەتییەکە، دروست یان نادروست، دەخەنە سەر شانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، واتە وڵامەکان لە چوارچێوەی تۆمەتبارکردن یان پاکانەهێنانەوە بۆ ئەو حیزبانەدا دەمێننەوە.

 

ئەم بابەتە هەوڵ دەدات لە دەرەوەی ئەو حیزبانە، بە گەڕانەوە بۆ تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات، ئەم پرسیارە شەن‌وکەو بکات.

 

چەکداری شۆڕشگێڕ

ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەوت حیزبی سیاسیی خاوەن هێزی چەکداری هەیە کە لە کۆمەڵێک کەمپی باشوور یان لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات نیشتەجێن. ئەو حیزبانە بەپێی مێژووی دامەزراندنیان بریتین لە: حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، کۆمەڵە-ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵەی کۆمۆنیست)، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران (خەبات)، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵەی موهتەدی)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (کۆمەڵەی کەعبی).

 

سەرەتا پێویستە ئەمە ڕوونبکرێتەوە کە لە وتارەدا ئەم چەند خاڵە بە بنەما دەگیرێت: 

یەکەم) هەر هێزێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی یاسایی لانیکەم یەکێک لە دەوڵەت-نەتەوە دانپێدانراوەکاندا دانی‌پێدانەنرابێت، وەک هێزێکی چەکداری سەرهەڵدێر و دەرچوو لە یاسا یان بە واتایەکی ڕوونتر، وەک هێزێکی "شۆڕشگێڕ-تیرۆریست" پێناسە دەکرێت. بە واتایەکی دیکە لایەنگرانی وەک "شۆڕشگێڕ" و نەیارەکانی وەک "تیرۆریست" ناوی دەبەن.

کەواتە، ئەم حەوت لایەنە سیاسییە بە حوکمی ئەوەی خاوەن هێزی چەکدارن و هێزەکانیان لە چوارچێوەی یاسایەکی دانپێدانراوی لانیکەم یەکێک لە دەوڵەت-نەتەوەکانی ئەم سەردەمەدا پێناسە نەکراوە، هەروەها بە حوکمی ئەوەی چەکیان دژی دەوڵەتێکی دانپێدانراو هەڵگرتووە، وەک "هێزی شۆڕشگێڕ" پێناسە دەکرێن.

 

دووەم) ئەم حیزبانە ئەگەرچی چەندین ساڵە بە فەرمی هێزی چەکداریان لەدژی دوژمنەکەیان کە دەوڵەتی ئێرانە، بەکار نەهێناوە و بە کردەوە شەڕیان ڕاگرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ئێستاش دەستیان لە چەک بەرنەداوە.

ئەمە دۆخێکی هەڵپەسێردراوی ناوازە و دەگمەنی هێناوەتە ئاراوە کە پێناچێت لە هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان نموونەی هەبێت. هێزێکی چەکدار لەدژی دەوڵەتێکی دانپێدانراو چەکی هەڵگرتووە بەڵام نە لەگەڵ ئەو دەوڵەتە لە وتووێژ و ئاگربەستدایە، نە چەک لەدژی بەکار دەهێنێت، نە ناوچەیەکی ڕزگارکراوی بە دەستەوەیە کە حوکمی تێدا بکات و بڵێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتە لە دۆخی نەشەڕ-نەئاشتیدایە، سەرباری هەموو ئەمانەش ئامادە نییە بە یەکجاری چەک دانێت و دەربازی قۆناغێکی نوێی خەباتی سیاسی بێت.

 

سێیەم) دیارە دەکرێت ئاماژە بە کۆمەڵێک فاکتەری دەرەکیی وەک هاوکێشە هەرێمییەکان، گوشاری هێزی بەرامبەر (دوژمن) و لە سەرووی هەموویانەوە پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان بکرێت. 

هەموو ئەم فاکتەرانە وەک ناویان بە خۆیانەوەیە، فاکتەری دەرەکین و لە ئەنجامدا، بەتایبەت بۆ هەر هێزێک کە خۆی بە "شۆڕشگێڕ" بزانێت، دەبنە "پاساو". چونکە ئەگەر هێزێکی شۆڕشگێڕ نەتوانێت ئاستەنگ و گوشاری دەرەکی دەرباز بکات و لە بنبەستی فاکتەری دەرەکیدا بمێنێتەوە، قۆناخی شۆڕشگێڕبوونی کۆتایی پێدێت. 

 

چوارەم) بنبەست یان دۆخێکی چەقبەستوویی کە بەهۆی فاکتەرێکی دەرەکییەوە تێیکەوتبیت و خۆت نەتوانی لێی دەرباز بیت، یان چاوەڕوانی ئیرادە و فاکتەرێکی دەرەکیی دیکە بکەیت (بۆ نموونە هێرشی ئەمریکا یان ڕووخانی دەسەڵات لە ناوەند) تا بە هاناتەوە بێت، پێیدەڵێن "شکست"[3].

لێرەدایە کە ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە گەلۆ ئەو حەوت حیزبە کە جیهانبینی و ئەجێندای جیاواز و تەنانەت تا ئاستێک پێکناکۆکیان هەیە، هۆکار چییە ڕێک لەم بابەتەدا هاوشێوەی یەکتر بیردەکەنەوە و هەڵسوکەوت دەکەن؟ گەلۆ هۆکارگەلێکی هاوبەش هەموویانی نەخستۆتە ئەم دۆخە هەڵپەسێردراوەوە؟ 

لە درێژەی ئەم بابەتەدا هەوڵی بنکۆڵکردنی ئەم پرسیارە دەدرێت.

 

حیزبەکان یان کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات؟

بۆ بنکۆڵکردنی ئەم پرسیارە کە بۆچی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، لە کاتە هەستیارەکاندا تایبەتمەندیی شۆڕشگێڕیی خۆیان ناخەنە پڕاکتیکەوە، فاکتەرە دەرەکییەکان وەلا دەنرێن و هەوڵ دەدرێت تەنیا بیر لە فاکتەری ناوخۆیی بکرێتەوە. چونکە وەک باس کرا، ئەگەر کۆمەڵێک فاکتەری هاوبەشی ناوخۆیی نەبێت، ناکرێت لە حەوت هێزی سیاسیی "شۆڕشگێڕ" کە ئەجێندای جیاوازیان هەیە، تەنانەت یەکێکیان ڕێکارێکی بۆ دەربازبوون لە بنبەستی فاکتەرە دەرەکییەکان نەبینیبێتەوە.

لەم سۆنگەیەوە، دەکرێت بیر لە پرسیارێکی لەپێشینەتر و بنەڕەتی‌تر بکرێتەوە و ئەم بابەتە لێکبدرێتەوە کە گەلۆ کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پوتانسیەل و توانستی وەڕێخستن و پشتیوانی‌کردنی بزووتنەوەیەکی چەکداریی شۆڕشگێڕیی هەیە یان نا؟

تۆ بڵێی خەڵکی ڕۆژهەڵات، توانستی ئەوەیان هەبێت شۆڕشێکی چەکداری بۆ ماوەی لانیکەم دە تا پازدە ساڵ "بەخێو" بکەن؟ یان بڵێی ڕۆژهەڵات ژینگەیەکی لەبار بێت بۆ ئەوەی لانیکەم بۆ ماوەی دە تا پازدە ساڵ شۆڕشێکی چەکداری تێیدا لەسەر پێ بمێنێتەوە؟

 

بۆ ئەوەی پرسیارەکە زیاتر ڕوون بکرێتەوە باشترە بەراوردێکی سەرەتایی لەگەڵ باشوور و باکوور بکرێت. بۆ نموونە با ئەم پرسیارە بکرێت کە بۆچی ئاماری گیانبەختکردووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ باکوور و باشوور، کە بەردەوام بە شۆڕش و سەرهەڵداندا تێپەڕیون، زۆر کەمتر بووە و هەروەها تەمەنی سەرهەڵدانە چەکدارییەکانیشی زۆر کورتخایەنترە؟ سەیرێکی مێژووی سەت ساڵەی کورد بکەن، هیچ بزووتنەوەیەکی چەکداریی ڕۆژهەڵات نابینن لانیکەم دە ساڵ لەسەریەک چالاک بووبێت.

هەروەها، کۆی گیانبەختکردووانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە هەتا ئێستا، بە شەڕ و  کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدانەکانەوە، لەگەڵ تەنیا ئاماری قوربانیانی ڕەشەکوژیی دێرسیم لە باکوور، یان چارەکێکی قوربانیانی ئەنفال لە باشوور، بەروارد بکەن بزانن کامیان زیاترن.

گەلۆ هۆکاری ئەم جیاوازییە ئەوەیە کە تاران لە ئەنقەرە و بەغدا نەرمونیانتر بووە، یان ئەوەیە کە شۆڕش و کولتووری شۆڕشگێڕی لە ڕۆژهەڵات چەکەرەی نەکردووە؟

بۆ گەڕان بە دوای ئەم پرسیارەدا، ڕەنگە پێویست بێت، پپێناسەیەکی وردتر لە جوگرافیا و چەمکی "ڕۆژهەڵات" بخرێتە ڕوو.

 

ڕۆژهەڵات یان موکریان-ئەردەڵان؟

بە گشتی، دەتوانرێت ڕۆژهەڵاتی کوردستان[4] بەسەر سێ زۆن یان هەرێمی جیاوازدا دابەش بکرێت: زۆنی ورمێ (لە باکووری شاری شنۆ هەتا شاری ماکۆ)، زۆنی موکریان-ئەردەڵان و زۆنی ئیلام-کرماشان. 

لەم وتارەدا مەبەست لە موکریان-ئەردەڵان ئەو جوگرافیایەیە کە لە شنۆ و پیرانشارەوە هەتا سەلاس و ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان (بە چیای شاهۆشەوە) دەگرێتەوە. واتە هەموو ئەو سۆرانی و هەورامی‌ئاخێوەرانەی زۆرینەی نزیک بە تێکڕایان سەر بە ئاینی سوننەن[5] سەر بەم زۆنەن.

ئەم سێ زۆنە سەرەکییە هەتا ئەم ساڵانەی دواییش، (لەوانەیە ئێستاش) وەک سێ دوورگەی لێکدابڕواو ماونەتەوە. بۆ نموونە، پەیوەندیی بانە و مەریوان لەگەڵ هەولێر و سلێمانیی باشوور (باسی پێنجوێن و سەید‌سادق ناکەین) زیاترە تا لەگەڵ سەحنە و هەرسینی کرماشان. یان لەوەش سەیرتر، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و تەنانەت خزمایەتیی خەڵکی موکریان (مەهاباد و بۆکان) لەگەڵ تورکە ئازەرییەکانی تەورێز و میاندواو زیاترە لە پەیوەندیی ئەوان لەگەڵ کوردە کرمانجەکانی ورمێ و ماکۆ و سەڵماس.

 

خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە ڕۆژهەڵات ئەمەیە کە کاتێک پرسیار لەسەر سنوورە جوگرافیەکەی دەکەیت، لە وڵامدا یەکسەر ئاماژە بە جوگرافیایەک لە ماکۆی ورمێوە هەتا ئاودانانی ئیلام و بگرە تا لوڕستانیش، دەکرێت. بەڵام، هاوکات، لە نەستی کوردی پارچەکانی دیکەدا (یان تەنانەت بەشێکی بەرچاو لە خودی ڕۆژهەڵاتییەکانیشدا)، وشەی "ڕۆژهەڵات" یان "ڕۆژهەڵاتی" زیاتر شارەکانی موکریان و ئەردەڵان (مەهەباد، سنە، سەردەشت، بانە، مەریوان و هتد) وێنا دەکرێت. 

وەک بڵێی چۆن "ئێرانی‌بوون" تەعبیر لە فارسی نیشتەجێی ناوەندی ئێران دەکات، "ڕۆژهەڵاتی‌بوونیش"، لە نەستی بەردەنگدا، زیاتر تەعبیر لە سۆرانی و هەورامی‌ئاخێوەرانی نیشتەجێی ناوەندی ڕۆژهەڵات دەکات.

 

خاڵێکی دیکەش کە پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت، ئەمەیە کە لە سەردەمی کۆمارەوە هەتا ئێستا، نزیکەی تێکڕای بزووتنەوە سیاسی و چەکدارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە موکریان-ئەردەڵانەوە هەڵقوڵاون و تا ڕادەیەک هەر لەم زۆنەشدا قەتیس ماون. هەروەها، زۆرینەی ڕەهای شەڕ و سەرهەڵدانە چەکدارییەکانیش هەر لەم زۆنە نەترازاون.[6] 

لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە کە هەتا ئێستاش ناوەندی بڕیاری سیاسیی تێکڕای حەوت حیزبە سیاسییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئەوانەی هێزی چەکداریان هەیە) و بڕبڕەی پشتی هێزە چەکدارەکانیان سەر بەم زۆنەن. 

ئەمە هاوکات ئەوەش نیشان دەدات کە هەتا ئێستا پێگەی جەماوەریی ئەو حیزبانە زیاتر لە موکریان و ئەردەڵان بووە و کەمتر پەلی بۆ دوو زۆنەکەی دیکە هاویشتووە.

هەڵبەت پێویستە، ئەم ڕوونکردنەوەیە بدرێت کە مەبەست ئەوە نییە، ئەو حیزبانە لە دوو زۆنەکەی دیکە خاوەنی پێگەی جەماوەری نین، یان ئەندامی فەرماندەیی سەربازی و سەرکردایەتیی سیاسییان لە دوو زۆرنەکەی دیکە نییە. بە دڵنیاییەوە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە چاو حیزبەکانی تر لە پانتاییەکی بەرینتری ڕۆژهەڵاتدا نفووز و پێگەیان هەیە. 

هەروەها کەم، تا زۆر، کەسانێک لە هەرێمەکانی ورمێ یان کرماشان-ئیلام هەن کە ئەندامی سەرکردایەتی و فەرماندەیی هێزی چەکداری ئەو حیزبانەن. بەڵام سەرباری هەموو ئەمانەش، دیسان مرۆڤ ناتوانێت هەست بەوە بکات کە کولتووری ئەو دۆ زۆنەی دیکە باڵی بەسەر هیچ‌یەک لەو حیزبانەدا کێشاوە یان لەناویاندا ڕەنگی داوەتەوە.

بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری بابەتەکە، دەکرێت لەگەڵ جوگرافیای دابەشبوونی هێزە سیاسییەکانی باشوور کە لە ڕووی فرەڕەنگییەوە تا ڕادەیەک هاوشێوەی ڕۆژهەڵاتە، بەراورد بکرێت. لە باشووری کوردستان، پارتی لە دهۆک و  مووسڵ خاوەن‌ماڵ و لە سلێمانی و کەرکووک میوانە. یەکێتیش بە پێچەوانەوە لە سلێمانی و کەرکووک خاوەن‌ماڵە و لە دهۆک و موسڵ میوانە. هەردووکیان ئیدعای هەولێر دەکەن و حەڵەبجەش ناوەندێکی بەهێزی ئیسلامییەکانە[7].

بە واتایەکی دیکە، دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەک پارتی نوێنەرایەتیی بادینان و یەکێتیی نوێنەرایەتیی سۆران دەکات. (هاوشێوەی ئەمە لە ئەمریکاش باوە و زۆربەی ویلایەتەکان لەمێژساڵە بۆ کۆماری و دیموکراتەکان مسۆگر کراون).

 

ئەم دابەشکارییە لە ڕۆژهەڵات نابینرێت. هیچیەک لەو حەوت حیزبە سیاسییە، نوێنەرایەتیی ورمێ یان ئیلام-کرماشان ناکەن. هەروەها هیچیان ئامادە نین خۆیان لە موکریان و ئەردەڵان بە میوان بزانن.

 

بە واتایەکی دیکە، وەک بڵێی تێکڕای ئەو حیزبانە بە شێوەیەکی ڕانگەیەندراو و شاراوە، ململانێی ئەوەیانە مۆرکی خۆیان لە سنە یان مەهاباد بدەن. بۆیە کەمتر بیریان بۆ لای کرماشان، ئیلام یان ورمێ دەچێت. 

لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر حیزبی زۆنی موکریان-ئەردەڵانن.

 

کەواتە، بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر پوتانسیەلی شۆڕشگێڕیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، ڕەنگە باشتر بێت ئاوڕ لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئابووریی موکریان-ئەردەڵان، بدرێتەوە.

 

موکریان-ئەردەڵان: کانگا و لەمپەری شۆڕشگێڕی

وەک پێشتریش باس کرا، لە سەردەمی کۆمارەوە هەتا ئێستا، زۆرینەی ڕەهای سەرهەڵدانە چەکدارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆنی موکریان-ئەردەڵان بوون و بە شێوەیەکی گشتی هەر لەم زۆنەشدا قەتیس ماونەتەوە. هەروەها زۆرینەی "داستان"ەکان بە دەستی شۆڕشگێڕانی ئەم زۆنە تۆمار کراون و خەڵکی ئەم زۆنەش پشکی شێریان لە فیداکاری، قوربانیدان و قارەمانێتییەکاندا هەبووە.

شۆڕشگێڕانی ئەم زۆنە تەنیا بە ڕۆژهەڵاتەوە نەوەستاون و پانتایی سێ پارچەکەی دیکەشیان گرتۆتەوە، بەشێوەیەک کە دەڤەرێکی کوردستانی گەورە نابینرێت خوێنی شۆڕشگێڕێکی موکریانی-ئەردەڵانیی تێدا نەڕژابێت. 

 

بەڵام بەم‌حاڵەشەوە هیچ‌ شۆڕش و سەرهەڵدانێکی چەکداری لە ڕۆژهەڵات نابینرێت (کە وەک باسکرا هەموویان تا ئێستا زۆنەوە بەستراونەتەوە) لانیکەم دە ساڵی خایاندبێت.

ئەزموونی کۆمار ١١ مانگی خایاند و کۆتایی هات. هەوڵەکانی مەلائاوارە و سلێمان موعینی بۆ وەڕێخستنی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕیی چەکداری پێش ئەوەی چەکەرە بکەن، پاکتاو کران.

ئەو بزووتنەوە چەکدارییەش کە بەهۆی دەرفەتی ڕووخانی ڕژێمی شا هاتە ئاراوە، دوای چوار ساڵ ئاودیوی سنوور کرا. ئەگەرچی تا دە ساڵ دواتریش، هاوینان لە هەندێک لە گوندەکان تەقوتۆقێکی دەکرد، بەڵام ئیتر هیچ‌کات نەیتوانی وەک چواری ساڵی یەکەم ئیدعای بزووتنەوەی چەکداریی هەبێت و دوای دە ساڵ (پاش ڕاپڕینەکەی باشوور) لەو تەقوتۆقەش کەوت. 

لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ لەناو کۆمەڵەی کۆمۆنیستدا ڕەوتێک بەناوی "ساخکردنەوەی کۆمەڵە" لە مارکسیزمەوە بەرەو ناسیۆناڵیزمی کوردی خزا، چەند ساڵ دواتریش هێزێکی سیاسیی نوێ بە ناوی پەژاکلە هەناوی پەکەکەوە سەریهەڵدا. بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی و هەتا ئێستا نەیانتوانیەوە بزووتنەوەیەکی چەکداریی درێژخایەن وەڕێبخەن. لە خۆشبینانەنترین حاڵەتدا تەمەنی چالاکییە چەکدارییەکانی پەژاک تەنیا ٧ ساڵ ( لە ٢٠٠٤ەوە هەتا ٢٠١١) بڕی کرد. 

 

دەوروبەری دە ساڵ لەمەوبەر حدکا (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) هەوڵێکی نوێێ بە ناوی "ڕاسان" تاقی کردەوە کە ئەویش چارەنووسێکی جیاواز لە جووڵانەوە چەکدارییەکەی "مەلا ئاوارە" و "سلێمانی موعینی"ی نەبوو.

 

بە گشتی دەبیرنێت کە لە دوای کۆمارەوە هەتا ئێستا، بێجگە لە چوارساڵی یەکەمی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هیچ قۆناغێکی دیکەدا جووڵانەوەیەک شک نابەین، توانیبێتی خەڵکی ڕۆژهەڵات (لانیکەم زۆنی موکریان-ئەردەڵان) بە ئاراستەی شۆڕشێکی چەکداری موبیلیزە بکات. 

 

بە واتایەکی دیکە لە دوای کۆمارەوە هەتا ئێستا، ئەو چەمکەی لەلایەن بزووتنەوەی باکوورەوە پێی‌دەگوترێت "شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل"، شەڕێک کە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دابنێت، بێجگە لە چوار ساڵی یەکەمی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، (١٩٨٣-١٩٧٩) لە هیچ قۆناغێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتدا بەدی ناکرێت.

 

دوای ئەو سەردەمە، ئەگەر شەڕە تەقەیەکیش کرابێت، (بە شەڕی ساڵی ٢٠١١ی قەندیلیشەوە) زیاتر لە چیاکان و گوندە دوورەدەستەکان بووە و وەک شەڕەکانی باکوور و باشوور، ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی شار و گوندەکانی لە جووڵەی ئاسایی نەخستووە.

دیسان دەگەڕێینەوە بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکە: گەلۆ هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەیانتوانیوە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕیی درێژخایەن وەڕێبخەن، یان موکریان-ئەردەڵان "ژینگەیەکی لەبار" نەبووە؟ یان هەردووکیان (بە حوکمی ئەوەی ئەو هێزانەش هەڵقوڵاوی ئەم ژینگەیەن)؟

 

بۆ ئەوەی چەمکی "ژینگەی لەبار" زیاتر ڕوون بکرێتەوە، دەکرێت سەرنج بخرێتە سەر شۆڕشە چەکدارییەکانی باشوور و باکوور. 

لە باشووری کوردستان، دەڤەرەکانی گەرمیان، دەشتی هەولێر و بەشێکی بادینان ئاخێزگەی هێزی شەڕکەرن. ئەگەرچی نکۆڵی لە شۆڕشگێڕانی دەڤەرەکانی دیکە ناکرێت، بەڵام ئەگەر شارەزاییەکی بچووکت لە مێژووی سەرهەڵدانەکانی باشوور هەبێت دەزانیت کە ئێستاشی لەگەڵدا بێت بڕبڕەی پشتی هێزی چەکداری یەکێتی و پارتی خەڵکی گەرمیان، دەشتی هەولێر و بەشێکی بادینانن. سەبارەت بە بزووتنەوەی باکووریش، دەتوانرێت ئاماژە بە دێرسیم، لیجە و سووری ئامەد، سەرحەد، بۆتان (جزیرە) و چەند دەڤەرێکی دیکە بکرێت.

 

گەلۆ گەرمیان و دێرسیمی زۆنی موکریان-ئەردەڵان کام ناوچانەن؟

 

مەکۆی دەرەبەگ، نامۆی عەشیرەت

ڕەنگە زۆرێک لەو موکریانی و ئەردەڵانیانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان سەردانی باشووریان کردووە یان سەری قسەیان لەگەڵ باکووری و باشوورییەک کردووەتەوە، تووشی ئەو دۆخە بووبێتنەوە کە لە بەرامبەر پرسیاری "تۆ سەر بە چ عەشیرەتێکی"، نازانن چی وڵام بدەنەوە. یاخود کاتێک بە کوردێکی باشوور یان باکوور دەڵێن عەشیرەتم نییە و سەر بە هیچ عەشیرەتێک نیم، هێمای سەرسووڕمانیان بە روخساری پرسیارکەرەکەوە بینیبێت.

 

موکریان-ئەردەڵان، (لەگەڵ هەرێمی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان) ڕەنگە لەو دەگمەن ناوچانەی هەر چوار پارچەی کوردستان بن کە پێکهاتەی عەشیرەیی بەسەریاندا زاڵ نییە.

 

 هەرچەندە لە هەندێ ناوچەی وەک پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد( مەنگۆڕایەتی)، شنۆ و چەند شاری دیکە[8] پێکهاتەی عەشیرەیی یان ئاسەوارەکانی هێشتا ماوە، بەڵام لە زۆربەی شوێنەکانی تر چەمکی "عەشیرەت" هێندە نامۆیە کە دەڵێی هەر لە ئەزەلەوە نەبووە، نەک هەر لە شارەکان، بەڵکوو لە گوندەکانیش.

 

لەم زۆنەدا بن‌ئامۆزا یان ئامۆزای باوک و باپیر ئیتر خزم نییە یان بە دەگمەن دەبێتە خزم. لە گوندێکی بیست سی ماڵیدا، زۆر ئاساییە ئەگەر زۆربەی خێزانەکان بە چەندین پشتیش بە یەکتر نەگەنەوە. 

سەردانی هەر گوندێک دەکەیت، چەندین خێزان دەبینی کە باب و باپیرانیان هەر یەکەو لە گوندێکی دیکەوە یان تەنانەت ناوچەیەکی دیکەوە هاتوون. لە هەندێک ناوچە ئەم دیاردەیە، ئەوندە باوە کە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، پێچەوانەکەی دەگمەنە.

 

بە کورتی، موکریان-ئەردەڵان کۆمەڵگەیەکی دەرەبەگییە، واتە ئاغاکان و دەرەبەگەکانی هیچ پەیوەندییەکی خوێنی یان عەشیرەییان لەگەڵ دانیشتووانی گوندەکانیان نییە. ئاغا و دەرەبەگەکانی ئەم زۆنە زۆربەیان، نەک وەک خێڵ و هۆز، بەڵکوو وەک تاک و بنەماڵە، لە شوێنی دیکەوە هاتوون، بوونەتە موڵکداری چەند پارچە گوندێک و وەک حاکمێکی نامۆ حوکمیان بەسەر دانیشتووانی ئەو گوندانەدا کردووە.

ئەوان یان بە شێوەی "تیولداری" کە وەک دەگوترێت زیاتر لە سەردەمی سەفەوییەکان و قاجارەکاندا باو بووە، ئەو موڵکدارییەیان لە دەسەڵاتەوە پێ‌بەخشراوە، یان بە پارە و زێڕ لە موڵکدارێکی دیکەیان کڕیوە.

 لەم ڕووەوە پەیوەندیی ئاغا و ڕەعیەت (ڕەشایی) هاوشێوەی پەیوەندیی خاوەنکار و کرێکار بووە. هەرکات ویستوویانە ڕەعیەتێکیان لە گوندەکەی دەرپەڕاندووە و ڕەعیەتێکی دیکەیان لە شوێنێکی دیکەوە هێناوە. 

ئەم جێگۆڕکێیە ئەوندە باو بووە کە وەک ئاماژەی پێ کرا، لە هەندێک گوندی بیست ماڵیی ناوچەی موکریاندا دەبینرێت زۆربەی گوندنشینەکان ڕەچەڵەکیان بۆ شوێنی دیکە دەگەڕێتەوە. ڕەنگە هەر ئەم دیاردەیە هۆکارێکی سەرەکیی نەمانی پێکهاتەی عەشیرەیی لەو ناوچانە بووبێت. 

 

لە ژینگەیەکی وادا ڕەشایی (ڕەعیەتی) گوندنشین هیچ پشت‌و‌پەنایەک بێجگە لە خۆی و خزمی پلەیەکی یان ئەوپەڕەکەی تایفەکەی شک نابات (ئەگەر تایفەیەکی بۆ مابێتەوە). 

ئەم دیاردەیە جۆرێک لە تاکگەرایی هێناوەتە ئاراوە کە دەتوانین وەک "تاکگەرایی ئێرانی" پێناسەی بکەین.

 

تاکگەرایی ئێرانی

بەپێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتانی دەوروبەر، لە زۆر شوێنی ئێران( نەک هەمووی) ئاسەوارێک لە پێکهاتەی عەشیریی بەدی ناکرێت[9]. بەهۆی نەبوونی پێکهاتەی عەشیرەیی لەو ناوچانە جۆرێک لە تاکگەرایی سەرهەیهەڵداوە کە لەگەڵ ئیندیڤیجواڵێزمی ئەورووپی/ ڕۆژئاوایی جیاوازە و دەتوانرێت وەک "تاکگەرایی ئێرانی" پێناسە بکرێت. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم تاکگەراییە زیاتر (بگرە تەنیا) لە موکریان و ئەردەڵان دەبینرێت.

 

لە ئیدیڤیجواڵیزمی ڕۆژئاواییدا، چوارچێوەیەکی حقووقی-یاسایی هەیە. تاکەکان لەبری پشتبەستن بە هۆز و خێڵ و عەشیرەت، خۆیان بەو چوارچێوە یاساییەوە دەبەستنەوە. تاکی ڕۆژئاوایی ناچارە، یان ڕاهاتووە، لەو چوارچێوە یاساییەدا هەوڵی چەسپاندنی مافە تاکەکەسییەکانی بدات. بۆیە بە دوای کەسانی دیکەی هاوشێوەی خۆیدا دەگەڕێت کە ئەوانیش وەک ئەو داوای مافێکی دیاریکراو و تاکەکەسیی خۆیان دەکەن. 

ئەمەش لە ئەنجامدا دروستبوونی دەستە، گرووپ، سەندیکا، ڕێکخراو یان حیزبی لێ دەکەێتەوە. بە واتایەکی دیکە تاکی ڕۆژئاوایی لە پێناو بەرژەوەندیی تاکەکەسیی خۆی، دەبێتە ئەندامی سەندیکا یان حیزبێکی دیاریکراو یان دەنگ بە حیزبێکی دیاریکراو دەدات. لە هەردوو حاڵەتدا، بەحوکمی ئەو چوارچێوە یاساییە، ناچارە بەرژەوەندیی تاکەکەسیی خۆی لە بەرژەوەندیی هەموو ئەو "تاکانە"دا ببینێتەوە کە وەک خۆی بە دوای ئەو مافەوەن.

 

لە کۆمەڵگەی عەشیرەیی‌دا، نەریت و عورف یان ئەوەی پێیدەڵێن "عادەت و تەقالید" جێگەی ئەو چوارچێوە یاساییەی ڕۆژئاوای گرتۆتەوە. ئەندامی عەشیرەتێکی دیاریکراو، ناڕاستەوخۆ دەزانێت کە بۆ ئەوەی عەشیرەتەکەی لە کاتی تەنگاندا بیپارێزێت، ناچارە، کەم تا زۆر، لە چوارچێوەی ئەو عورف و عادەتانەدا بمێنێتەوە. لە هەردوو حاڵەتدا، هەم تاکی سەر بە عەشیرەت و هەم تاکی ڕۆژئاوایی ئەوەش دەزانن کە "لایەنێک" هەیە (یاسا/دەوڵەت یان عەشیرەت) لە کاتی تەنگانەدا پشتیان بگرێت و حەقیان بستێنێت.

 

لە ئێران هیچ یاسایەک سەروەر نییە. بە حوکمی مێژووی لەمێژینەی دەسەڵاتی ملهوڕ کە هەتا ئێستاش بەردەوامە، "تاک" ناتوانێت متمانە بە هیچ یاسایەک بکات. کەواتە بۆ تاکی ئێرانیی سەر بەو ناوچانەی عەشیرەتی تێدا نەماوە، نە عەشیرەت هەیە پشتی پێبەستێت و نە چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە پەنای بۆ بەرێت.

 

لە ئەنجامدا تاک و تەنیا دەمێنێتەوە. تاک و تەنیایییەک کە بەردەوام "ترس" و "خۆف" لەناخیدا دەچەقێنێت؛ ترسی ئەوەی دەسەڵاتی ملهوڕ نەدا بەسەریدا و بیانووی پێنەگرێت، لەلایەن تاکەکانی دیکەی دەوروبەرییەوە زوڵمی لێ نەکرێت یان تەنانەت کەسە نزیکەکانی (کە ئەوانیش وەک خۆی تاک و تەنیان) مافی زەوت نەکەن. 

 

ئەم ترس و خۆفە تاکێکی "زیت" و "وریا" بەرهەمدەهێنێت کە هەندێک جار بۆ گەیشتن بە "مافەکانی" ناچارە بیر لە "فێڵ" و "تەڵەکە" و "درۆ و دەلەسە" بکاتەوە. 

 

ئەم تاکگەراییە وا لە تاکی ئێرانی دەکات تەنیا بیر لە بەرژەوەندیی خۆی و بنەماڵەکەی بکاتەوە. 

 

"تاکی" ئێرانی، "تاکێک"ی بابردەڵەیە. بە ئاسانی بە چوارچێوەیەکی فکری یان ئایدۆلۆژیکیەوە نابەسترێتەوە، هاوکات بای هەر فکر و ئایدۆلۆژیایەک دەتوانێت بیجووڵێنێت (ڕەنگە ئێران تاکە وڵاتێک بێت کە مارکسیستی ئیسلامیی هەیە). لەوانەیە هەر ئەم جۆرە تاکگەراییە بووبێتە هەوێنی فۆرموڵەکردنی چەمکی "تەقیە" لەناو شێعەگەریدا.

 

سەروەرنەبوونی یاسا، ملهووڕیی دەسەڵات و نەبوونی پێکهاتەی عەشیرەیی، تاکێکی بەرهەم‌هێناوە کە لە مێشکیدا و لە دەرونی خۆیدا ملهوڕ و خۆبەسەنتەرزانە؛ تاکێک کە مافەکانی خۆی لە سەرووی هەموو مافێکەوە دەبینێت. تەنیا ئەوە کە هەڵە ناکات، یان ئەگەر هەڵەش بکات حەق‌وایە چاوپۆشیی لێ‌بکرێت. 

ئەم تاکە بێ‌بەزییانە ڕەخنە لە هەموو شتێک دەگرێت، بەڵام لەگەڵ ڕەخنە لە خۆگرتن و خۆ بەر بەرپرسیارزانین) نامۆیە. بە بچووکترین ڕەخنە هەڵدەبەزێتەوە.

 

ئەم دیاردەیە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە هەموو شوێنێک لە موکریان و ئەردەڵان دەبینرێت. لەم ڕووەوە دەتوانرێت بگوترێت کە موکریان-ئەردەڵان،  "ئێرانی‌ترین" دەڤەری هەر چوارپارچەی کوردستانە.

 

لە باشوور و بەتایبەت باکوور، زۆر دەبیسترێت کە دەڵین فڵانە هۆز سەر بە دەوڵەتە و فڵانی دیکە سەر بە شۆڕشە. بەڵام لە موکریان و ئەردەڵان عەشیرەت لە ئارادا نییە و هەر بڕیارێک لە ئاکامدا دەگەڕێتەوە بۆ تاکێکی سەر بە کولتووری "تاکگەرایی ئێرانی".  لە ژینگەیەکی لەمچەشنەدا، "شۆڕشگێڕی"، بڕیارێکی "تاکەکەسی"یە و کەمتر بۆ "جڤاک" دەگەڕێتەوە[10]. 

 

ڕۆشنبیری زیاترە لە شۆڕشگێڕ

لە دوای شەڕی ئێران و عێراق و لەگەڵ هەڵتۆقینی زانکۆکان لە هەموو شار و دواتر شارۆچکەکان، شەپۆلێکی خوێندکاری لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵدا کە تا ئەم ساڵانەی دواییش بەردەوام بوو. 

لەم چوارچێوەیەدا دەتوانرێت ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بکرێت:

یەک) خوێندنی زانکۆ بووە "براند" و بووە تاکە دەرفەتێک بۆ هەزاران کچ و کوڕی گەنج بۆ ئەوەی بەبیانووی خوێندن لە کوتوبەندی "بنەماڵە" دوور بکەونەوە یان پێگەی کۆمەڵایەتیی خۆیان و بنەماڵەکەیان ببەنە سەرەوە. وردە وردە لە نەستی کۆمەڵگەی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتیدا "خوێندکار" و "ڕۆشنبیر"، شوێنی "مەلای دوانزە عیلمی" جارانی گرتەوە. وای لێ هات، تەنانەت لە گوندەکانیش، ماڵ نەما خوێندکارێک یان "لیسانسەیەک" (بەکالۆریۆسێک)ی تێدا هەڵنەکەوتبێت[11]. 

 

دوو) پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە گەیشتە ئاستێک کە وردە وردە گرێدراویی بە حیزبێکی دیاریکراو یان بیرکردنەوە لە وەڕێخستنی ڕەوتێکی شۆڕشگێڕیی نوێ، لە ناو نەوەی دوای شۆڕشی ١٩٧٩ کاڵتر و کاڵتر دەبووەوە. چەمکی "شۆڕش" ئیتر بەهای جارانی نەمابوو.

گوتنێکی باوی ئەو سەردەمە ئەمە بوو کە "کورد پێویستی بە چەکدار نییە، پێویستی بە زانا و بلیمەت و ڕۆشنبیرە. "خوێندکاربوون" و "ڕۆشنبیربوون"، بە تایبەت "ڕۆشنبیری سەربەخۆ" کە بە ئەگەری زۆر هەڵقوڵای هەمان کولتووری "تاکگەرایی ئێرانی" بوو،  بەهایەکی چەند قات زیاتری لە ئەندامێتیی یان لایەنگریی حیزبێکی چەکدار هەبوو/هەیە.

 

سێ) هاوکات، جموجۆڵێکی شۆڕشگێڕیی ئەوتۆش لە ئارادا نەبوو. پێشمەرگەکان، بە تایبەت ئەو پێشمەرگانەی هەر یەکەو لە گوند و گەڕەک و شارەکەی خۆیان ناوبانگێکیان دەرکردبوو، یان پەریوەی دیاسپۆرا ببوون یان نیشتەجێی کەمپەکانی باشوور. لە هەردوو حاڵەتدا "شۆڕشگێڕەکانی ئەودیوی سنووریش دەستیان بە "ژیانی ئاسایی" کردبوو.

 

پێنج) ئەو گەنج و خوێندکارانەی کە هێشتا عەوداڵی "شۆڕشگێڕی" بوون، بە حوکمی ئەوەی تەنیا شۆڕشگێڕانی باکوور بە سەر چیاکانەوە مابوون، ڕوویان لە بزووتنەوەی باکوور دەکرد. ئەوانی دیکە هیچ دەرەتانێکی دیکەیان بێجگە لە "خوێندن" و "ڕۆشنبیربوون" نەدەبینی.

 

شەش) کاریگەرییەکانی ڕووخانی سۆڤیەت و داتەپینی "سۆشیاڵیزمی بونیاتنراو"، لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیانەی لە کۆتاییەکانی سەردەمی سەرۆک‌کۆماریی ڕەفسەنجانی و دوای سەرهەڵدانی ڕەوتی ڕیفۆرمخوازی (سەردەمی خاتەمی) هاتنە ئاراوە، لەوانەیە چەند هۆکاری دیکە بووبێتن بۆ ئەوەی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی، بەتایبەت ئەوانەی هزرێکی نەتەوەیی و کوردپەروەرانەیان هەبووە، بەو قەناعەتە بگەن کە تاکە ڕێگەی ڕزگاریی نەتەوەکەیان "خوێندن" و "زانست"ە نەک "شۆڕشی چەکداری".

 

حەوت) دەڵێن "زێڕیش" ئەگەر زۆر بوو بەهای نامێنێت. ئەم پەندە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەر "خوێندکار" و "ڕۆشنبیر"دا هات[12]. ئێستا ڕۆژهەڵات، ئەوندە ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەنی زۆرە، کە حەق وایە ئەم پرسیارە لە خۆی بکات، ئەدی کێ چەک هەڵدەگرێت[13]؟

بەپیت بۆ خەباتی مەدەنی؛ سروەی هێمن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان

ساڵی ١٩٨٠، لە گەرمەی شەڕی شۆڕشگێڕیی کۆمەڵە و دیموکرات لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، جیابوونەوەیەک لە ناو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕوویدا. کۆمەڵێک کادیر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی لێی دابڕان کە لەلایەن ئەو حیزبەوە بە تاقمی حەوت کەسی، یان کۆنگرە چواری ناویان دەرکرد. 

مامۆستا هێمنی شاعیر یەکێک لەو کەسانە بوو، وازی لە حیزب و حیزبایەتی هێنا و دانیشت. هێمن کە تا چەندین ساڵ لەلایەن حیزبەوە بە خاین لەقەڵەم دەدرا، دواتر مۆڵەتی گۆڤارێکی فەرهەنگی ئەدەبیی کوردیی بە ناوی "سروە"ی لە دەوڵەتی ئێران وەرگرت.

 

ڕاستییەکی تاڵ کە تا ئێستا، بە داخەوە کەمتر لەسەری نووسراوە، ئەوەیە کە ڕۆڵێک کە "سروەی هێمن" لەو سەردەمەدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گێڕای، لەوانەیە بە هەموو حیزبەکانەوە نەیانگێڕابێت. 

ئەو گۆڤارە ڕۆڵێکی یەکجار گەورەی لە فێرکردنی خوێندن و نووسینی کوردی بە چەند نەوەی یەک لە دوای یەکدا گێڕا. بەشێکی بەرچاو لە شاعیران و نووسەرانی ناسراوی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دارەدارەی نووسینیان لە سرەوەی هێمنەوە دەست پێکرد. 

لەو سەردەمەدا کە ئەنتەرنێتێک لە ئارادا نەبوو، میراتەکەی هێمن تاکە سەرچاوەی "مۆڵەت‌پێدراو" و "بێ‌مەترسی" بوو کە بە شێوەیەک لە شێوەکان تۆوی "کوردایەتیی" لە مێشکی لاوی ڕۆژهەڵاتیدا دەچاند. 

ئەو ڕێچکەیەی هێمن شکاندی، لە سەرەتاکانی ساڵانی ١٩٩٠ەکانەوە لە ڕێگەی ئەنجوومەنە ئەدەبییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بەردەوام بوو.

 

لە ساڵانی دوای شەڕی ئێران و عێراقدا ئیتر ئەنجوومەنە ئەدەبییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵات (بەتایبەت موکریان و ئەردەڵان) ڕۆڵی حوجرەی مزگەوتەکانی کوردستانیان (لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم) دەگێڕا. ئەو ئەنجوومەنانە بووبوونە مەکۆی زمان و ئەدەب و تەنانەت شوناسی کوردی. "ڕۆشنبیر" شوێنی "مەلا"ی گرتبووەوە[14]. 

بێجگە لە ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان، چەندین چالاکیی دیکەی وەک فێستیڤاڵەکانی "شانۆ"، "چیرۆک"، "سینەما"، هەروەها چەندین ڕێکخراوی ژینگەپارێزی و فەرهەنگی و ئەدەبی لە شارەکانی ڕۆژهەڵات وردە وردە سەریاهەڵدا. کەم کەم وای لێ هات ئیتر "چالاکوانی مەدەنی" برەوی زیاتری لە "خەباتکاری شۆڕشگێڕ" هەبوو.

هاوکات لەگەڵ ئەمە، لە دوو سێ دەیەی ڕابردوودا بە سەدان وتار و "ناوەڕۆک" لەسەر بایەخدان بە "خەباتی مەدەنی" و "خەباتی ناتوندوتیژانە"، وەک جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ "خەباتی چەکداری"، لەلایەن ڕۆشنبیرانی ڕۆژهەڵاتییەوە بەرهەمهێنراوە. ڕەوتی گەشەی "خەباتی مەدەنی" و پاشەکشەی "خەباتی چەکداری" گەیشتە ئاستێک کە تەنانەت حیزبە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتیش لە گوتار و دیسکۆرسی فەرمیی خۆیاندا، داکۆکی لەسەر ئەوە بکەن کە ئەوان زیاتر بایەخ بەمجۆرە خەباتە دەدەن، یان تەنانەت مکوڕ بێن و بڵێن سەردەمی "شەڕی چەکداری" بەسەرچووە.

 

بە گشتی، ئەم جۆرە ناوەڕۆکانە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕای گشتیی کۆمەڵگەیان بەرەو ئاراستەیەک بردووە کە زیاتر بایەخ بە "خەباتی مەدەنی" بدات و تا ڕادەیەک نەفرەت لە "خەباتی چەکداری" بکات.

 

لێرەدا پرسیارێکی بنەڕەتی دێتە ئاراوە: گەلۆ کۆمەڵگەیەکی لەمچەشنە دەتوانێت بە شەو و ڕۆژێک بەستێنی "شۆڕش" فەراهەم بهێنێت و بەرەو "شۆڕشی چەکداری" وەرچەرخێت؟

 

ڕیوایەت و کەڵەڕیوایەت

"یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن"، درووشمێکی هاوبەشی شۆڕشگێڕەکانە. بە واتایەکی دیکە، ڕەنگە خاڵێکی هاوبەشی "شۆڕشی چەکداری" لە هەر شوێنێک ئەمە ئەبێت کە ئەوان دان بە "شکست"دا نانێن، یان "شکست ناناسن". ئەمە لە ڕوانگەیەکەوە ڕەنگە نالۆژیکی و تەنانەت ماڵوێرانکەر بنوێنێت. بەڵام لە ڕوانگەی "ڕیوایەت‌سازی"یەوە دەتوانێت هەندێک دەرئەنجامی هەبێت. بە واتایەکی تر، هەندێک جار چارەنووسی "سەرهەڵدانە چەکدارییەکان" یان "شۆڕش"ەکان نەک بە "سەرکەوتن"ی سەربازی، بەڵکوو بەو ڕیوایەتانە دیاریی دەکرێن کە لە پاش خۆیان بەجێی دەهێڵن.

شۆڕش و سەرهەڵدانێک کە بتوانێت "ڕیوایەتی خۆی" لە پاش خۆی بەجێ بهێڵێت، ئەگەر سەرکوتیش بکرێت، دەتوانێت لە ئاکامدا سەرکەوێت. شۆڕش و سەرهەڵدانێکیش لە "ڕیوایەت"سازکردندا سەرکەوتوو نەبێت، ئەگەر سەریش بکەوێت هەرەس دەهێنێت.

 

بۆ نموونە لە دیسکۆرسی "شێعەگەری"دا، ڕیوایەتی "کەربەلا" داینەمۆی مانەوەیە. خودی شەڕی کەربەلا ئەوندەی ئەو ڕیوایەتەی لەسەر ئەو "شەڕە" سینگ بە سینگ گواستراوەتەوە، کاریگەریی لەسەر "شێعەگەری" دانەناوە. ئەم ڕیوایەتەیە کە دیاریی دەکات داخۆ "شێعە" لە دەشتی کەربەلا سەرکەوت یان شکستی هێنا.

 

"قەڵای دمدم"، کەربەلای کوردایەتی یان دەتوانین بڵێین "کەڵەڕیوایەت"ی کوردایەتییە. هەموو ئەوانەی لە هەر شوێنێکی کوردستان بە شێوەیەک لە شێوەکان عەوداڵی "کورد" و "کوردستان"ن، ڕیوایەتێکی هاوبەشیان لە قەڵای دمدم هەیە. ڕیوایەتی کۆماری کوردستان لە مەهابادیش بە هەمان شێوەیە. 

ئەم دوو ڕووداوە ئەگەرچی هەردووکیان بە "شکست" کۆتاییان هات، بەڵام "ڕیوایەتەکانیان" بوونەتە هەوێنی ئەو چەمکە "ناوئاوەزیانەی" (ناوئاوەزی= بین‌الاذهانی) دیسکۆرسی کوردایەتی لەسەریان بونیات نراوە.

 

لێرەدا، پێویستە کوردی ڕۆژهەڵات پرسیار لە خۆی بکات کە گەلۆ دوای ئەزموونی "کۆمار"، چ ڕیوایەت و کەڵەڕیوایەتێکی دروست کردووە؟ ئەو ڕووداوانەی لە پێنج شەش دەیەی ڕابردوودا لەم پارچەیەی نیشتمان ڕوویانداوە، کامیان وەک قەڵای دمدم و کۆمار بوونەتە ڕیوایەتی "ناوئاوەزیی" کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی؟

 

جووڵانەوە چەکدارییەکەی ساڵانی ٤٧ و ٤٨ (١٩٦٨ و ١٩٦٩- مەلائاوارە و سلێمانی موعینی) لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی نزیکایەتیی بەشێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات (بەتایبەت ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسییەنەکان) لە پارتی دیموکراتی کوردستان (و لەبەر دڵی پارتی)، پشتگوێ خراوە و وەک بڵێی خەریکە لە یاد دەکرێت. لە چوار ساڵی یەکەمی دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیش کە شۆڕشی چەکداری لە ئارادا بوو، بێجگە لە "شەڕی ٢٤ ڕۆژەی سنە" و "کۆچی مێژوویی مەریوان" شەڕ و داستانەکانی دیکە نەیانتوانیوە ببنە ڕیوایەتی هاوبەشی هەمووان.

بەهۆی دووبەرەکیی شۆڕشگێڕەکان، پەرتەوازەیی کۆمەڵگە و بە دیاریکراوی بۆڵەبۆڵی بەردەوامی "ڕۆشنبیرە سەربەخۆکان" هەر شەڕێک کرابێت یان هەر داستانێک تۆمارکرابێت، لە "ڕیوایەتی" حیزبی تێنەپەڕیوە و نەبووەتە ڕیوایەت یان کەڵە ڕیوایەتی کۆمەڵگە.

 

بۆ نموونە ئەگەر بەدواداچوون بۆ هەریەک لە ڕووداوەکانی ئەم نیوسەدەیە، لە "شەڕی نەغەدە"وە هەتا "شەڕی ساڵی ٢٠١١ی قەندیل" بکرێت، یان ئاوڕ لە چالاکییە چەکدارییەکانی حیزبەکان بدرێتەوە، دەبیندرێت کە بۆ زۆربەی هەرە زۆریان هەم "ڕیوایەت" و هەم "دژەڕیوایەت" لەلایەن خودی کوردە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر و ڕۆشنبیرەکانەوە ساز کراوە. 

ئەگەر جووڵەیەکی چەکداری کرابێت، لەلایەن هەندێکیانەوە وەک چالاکییەکی شۆڕشگێڕی و هاوکات لەلایەن هەندێکی دیکەوە وەک بە کوشتدانی منداڵی خەڵک، زیانبار بۆ گەل و نیشتمان، یان کوشتنی "سەربازی بێ‌تاوان" لەقەڵەم دراوە[15].

 

ئەم "ڕیوایەت" و "دژەڕیوایەتانە"ی لەلایەن خودی ڕۆژهەڵاتییە "کوردپەروەر"ەکانەوە بۆ هەر جووڵەیەکی چەکداری کە یەکێک لەو حەوت لایەنە سیاسییە ئەنجامیان داوە، ساز دەکرێت، تەنیا یەک ئەنجامی لێ شین دەبێت: ئەویش ئەوەیە کە هیچ‌یەک لەو چالاکیانە ناتوانن ببنە کەڵە‌ڕیوایەتی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات و هەر چالاکییەک ئەنجام بدرێت، هەمیشە بەشێکی ئەو کۆمەڵگەیە لێی دردۆنگە.

 

فرەحیزبی و چەندبەرەکیی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات (بەتایبەت موکریان-ئەردەڵان) تەنانەت کاریگەریی لەسەر ڕیوایەتەکانی حیزبێکی دیارکراویش لەناو لایەنگرانیدا داناوە. بۆ نموونە لە مێژووی حیزبی دیموکراتدا ئەحمەد تۆفیق و دوکتور قاسملوو وەک دوو کەسایەتیی دژبەیەک وێنا کراون. تا سەردەمانێک لەناو لایەنگرانی ئەم حیزبەدا ڕیوایەتێک زاڵ بوو کە تێیدا دوکتور قاسملوو حەق و ئەحمەد تۆفێق ناحەق بوو. 

بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ( ڕەنگە لەژێر کاریگەریی پارتیدا) لەناو بەشێک لە لایەنگرانی ئەم حیزبەدا ڕیوایەتێکی پێچەوانە سەریهەڵداوە کە تێیدا ئەحمەد تۆفێق خەریکە شان لە شانی دوکتور قاسملوو دەدات یان تەنانە بە "مافدار"تر نیشان دەدرێت.

 

هاوکات لەگەڵ ئەمە، لەم ساڵانەی دواییدا، لە دووتوێی گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی پێشمەرگە و شۆڕشگێڕە دێرینەکان، کە بۆتە دیاردەیەکی باو، کۆمەڵێک لایەنی نەگوتراوەی زۆرێک لە شەڕ و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە باس دەکرێن کە زیاتر لەوەی ببنە هەوێنی "ڕیوایەتێک"، لە هەناوی خۆیاندا "دژەڕیوایەتی" ئەو شەڕانەیان بەرهەم هێناوە.

تەنانەت سەبارەت بە ڕووداوەکانی وەک "فەتواکەی خومەینی"، "شەڕی ٢٤ ڕۆژەی سنە"، "شەڕی سێ‌مانگە" و "کۆچی مێژوویی مەریوان" هەوڵێکی ئەوتۆ لەلایەن چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیرەوە، نەدراوە بۆ ئەوەی ببنە ڕێوایەت یان کەڵەڕیوایەتی مێژووی هاوچەرخی ڕۆژهەڵات.  لەسەر ئەم ڕووداوانە، ئەگەر ڕیوایەتێکیش سازکرابێت زیاتر  لایەنی "قوربانی‌بوون" و "ستەملێکراوی"ی کورد بەرجەستە کراوەتەوە تا قارەمانێتی یان ئازایەتییەکەی.

کۆمەڵگەیەک کە چاوەڕوان دەکرێت، "شۆڕش"ی تێدا هەڵگیرسێت یان بۆ ئەوەی ببێتە بەستێن و هەوێنی "شۆڕش"، زیاتر لەوەی پێویستی بە خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی مێژووی خۆی بێت، پێویستی بە سازکردنی ڕێوایەت و کەڵەڕیوایەتە.

 

کۆمەڵگەی مەدەنی و دژایەتیی ئایدۆلۆژیا

خاڵێکی هاوبەشی ناسیۆناڵیستی ئێرانی، بەتایبەت لایەنگرانی ڕەزا پەهلەوی، لەگەڵ ناسیۆناڵیستی ڕۆژهەڵاتی (بەتایبەت سەربەخۆیی‌خوازان) ڕەنگە ئەوە بێت کە هەردووکیان دژی "ئایدۆلۆژیا"ن و هەتا سەر ئێسقان نەفرەت لە "چەپ" دەکەن[16]. 

ئێستا لەناو بەشێکی بەرچاوی (ئەگەر نەڵێین هەمووی) چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیری "ئێرانی" و "ڕۆژهەڵاتی"دا "ئایدۆلۆژیک‌بوون" واتای دواکەوتوویی و دوگم‌بوون دەگەیەنێت.

ئایدۆلۆژک‌بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کاریگەریی سەرەکیی لەسەر نەفرەتی ڕۆشنبیران و بگرە کۆمەڵگەی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی لە چەمکی "ئایدۆلۆژیا" داناوە. ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی کە کۆماری ئیسلامیی لەسەر بونیات نراوە و پشتیوانیی بەشێکی بەرچاوی چەپەکان لەو ڕژێمە (بە پاساوی ئەوەی گوایە دژی بەرەی ئیمپریالیستە) لەوانەیە هۆکاری سەرەکیی ئەو ئەنفرەتە بێت.

هاوکات، ڕەنگە ئەو شەپۆلەی، دوای ڕووخانی سۆڤیەت، لە جیهان لەدژی "ئایدۆلۆژیا"، بەتایبەت دژی ئایدۆلۆژیای چەپ وەڕێکەوت، لەگەڵ باس‌وخواسەکانی سەبارەت بە چەمکی "کۆمەڵگەی مەدەنی" کە لە سەردەمی سەرۆک‌کۆماریی محەمەد خاتەمیدا لە بیاڤی کۆمەڵگەی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی سەریهەڵدا، دوو هۆکاری دیکە بن.

 

ئایدۆلۆژیا لەوانەیە بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی ژەهر بێت، بەڵام خۆ "شەڕ"یش بە هەمان ئەندازە ژەهری کۆمەڵگەی مەدەنییە. کەواتە، گەلۆ دەکرێت بەو دیسکۆرسانەی داکۆکی لە "کۆمەڵگەی مەدەنی" دەکەن، بۆ نموونە بە دژایەتی‌کردنی ئایدۆلۆژیا، "شۆڕش" و "شەڕی شۆڕشگێڕی" هەڵگیرسێت؟

 

لێرەدا پرسیارەکە هەروەها ئەمەیە کە گەلۆ شەڕ بەبێ ئایدۆلۆژیا دەلوێت؟ گەلۆ "ناسیۆناڵیزم"ی پەتی، بەبێ هەوێنی ئایدۆلۆژیایەکی دیکە، دەتوانێت کۆمەڵگە بۆ پشتیوانیی درێژخایەن لە "شەڕ" و "شۆڕشی چەکداری" موبیلیزە بکات؟ مێژووی سەت ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت لانیکەم لەم ناوچەیە زەحمەتە.  

 

ئەو "ناسیۆناڵیزم"ەی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا لەلایەن ڕۆشنبیرانی ئێرانی، تورک، عەرەب و کوردەوە فورومووڵە کرا، تا ئێستا لە موبیلیزەکردنی کۆمەڵگەدا، بەو ئەندازەی خۆیان بانگەشەی بۆ دەکەن، سەرکەوتوو نەبوون و بە شێوەیەک لە شێوەکان پاشەکشێیان پێ کراوە.

 

بۆ نموونە سەیری چارەنووسی "ناسریزم" و "بەعسیزم" لە کۆمەڵگەی عەرەبی بکەن یان دۆخی بزووتنەوەی فەتح لە فەلەستین لە بەرامبەر "حەماس"دا هەڵسەنگێنن، بزانن چیان بەسەر هاتووە؟

 

سەبارەت بە ناسیۆناڵیزمی کلاسیکی تورکیش، کە خۆی لە مەهەپە (و ئی‌پارتی) یان جەهەپەدا دەبینێتەوە، دەبینرێت کە لە چارەکە سەدەی ڕابردوودا لە بەرامبەر "ئەردۆغانیزم" و "گولەنیزم" کە ناسیوناڵیزمی تورکیان بە جۆرێک لە ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی موتوربە کردووە، تا ئاستێک پاشەکشێی کرد؟ 

 

دۆخی ناسیۆناڵیزمی ئێرانی لە دووانەکەی دیکەش خراپترە. لایەنگرانی محەمەد موسەدیق و "بەرەی نیشتمانی" (جەبهەی میللی) ئێستا هەر ناویان لە کوولەکەی تەڕیشدا نەماوە. لایەنگرانی بنەماڵەی پەهلەوی لانیکەم لەم یەک دوو ساڵەدا نیشانیان دا کە خۆیان بە تەنیا هیچیان پێناکرێت. ئەگەر زلهێزێکی دەرەکی دەستی ڕەزا پەهلەوی نەگرێت و لەسەر تەختی پاشایەتی داینەنیشێنێت، ئەوا نەوەی نەوەکانیشیان گۆڕغەریب دەبن. ناسیۆناڵیستە ئێرانییە کۆماری‌خوازەکانیش ئەوندە پەرتەوازەن و ئەوندە دەستە و تاقمیان زۆرە کە هەر تاقمێک بە تەنیا مەنجەڵە دۆڵمەیەک بەشی دەکات. هەموویان، لانیکەم هەتا ئێستا، لە بەرامبەر ئەو ناسیۆناڵیزمە ئێرانییەی بە ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی هەوێن کراوە، شکستیان هێناوە[17].

 

گەلۆ، تۆ بڵێی لەم جوگرافیایەدا، ناسیۆناڵیزمی کوردی، یان ئەو ناسیۆناڵیزمەی ڕۆشنبیرە ڕۆژهەڵاتییەکان بانگەشەی بۆ دەکەن، بەبێ هەوێنی هیچ ئایدۆلۆژیایەکی دیکە، بتوانێت شەڕ و "شۆڕشی چەکداری" وەڕێبخات[18]؟

 

ئەمە ئاڵنگارییەکی گەورەیە کە چۆن دەتوانرێت کۆمەڵگە لە دەوری ناسیۆناڵیزم بە ڕادەیەک موبیلیزە بکرێت کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ئامادە بێت پشتیوانی لە "شۆڕش" و "شەڕی چەکداری" بکات، هاوکات دژایەتیی هەرچەشنە ئایدۆلۆژیایەکی دیکەش بکرێت و تەنانەت چەمکی "ئایدۆلۆژیا" بە دواکەوتوویی بزانرێت؟ گەلۆ ناسیۆناڵیزمی کوردی بەبێ هەوێنی ئایدۆلۆژیایەکی دیکە دەتوانێت شۆڕشگێڕ بێت؟ ئەگەر نا، ئەو ئایدۆلۆژیایە دەبێ چی بێت[19]؟

 

لانیکەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا ئێستا، ناسیۆناڵیزم ئەو خاک و ئاوەیە کە قوڕ و خشتی کاڵی پێ دروست دەکرێت. بۆ دروستکردنی بینایەیەکی پتەو، پێویستە ئەو خشتە لە کورەی "ئایدۆلۆژیایەکی" دیکەدا بپێژرێت و ببێتە کەرپووچ، دەنا لە ئاکامدا شتیکی جیا لە خانووەقوڕینەی لێ ساز نابێت.

 

ورمێ؛ حەوشەی پشتەوەی باکوور

ورمێ بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی عەشیرەیی هێشتا بەسەریدا زاڵە، دەتوانێت لەچاو موکریان-ئەردەڵان پوتانسیەلی "شۆڕشگێڕی"ی زیاتری هەبێت[20]. بەڵام هاوکات، ئەم زۆنە، بەهۆی کۆمەڵگەی "تورکی ئازەری" و هەروەها دراوسێتیی لەگەڵ دوو وڵاتی "ئازەربایجان" و "تورکیا" هەستیارترین زۆنی ڕۆژهەڵاتیشە.

ڕەنگە ئەم هەستیارییە بێت کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی ناچار کردبێت، بە پەرۆشەوە بیر لە وەگەڕخستنی شۆڕشی چەکداری لەم زۆنە بکەنەوە. چونکە هەر جووڵەیەکی لەمچەشنە بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە شەڕی تورک و کورد و کارەساتی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە یان ئەزموونی شەڕی نەغەدە دووبارە ببێتەوە.

 

کوردەکانی ورمێ هەتا ئێستاکەش، بە شێوەیەک لە شێوەکان، هەم لەلایەن تارانەوە و هەم لەلایەن موکریان-ئەردەڵانەوە خراونەتە دەرەوەی بازنەوە. خۆشیان بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیانەوە زیاتر ڕوویان لە ئەستەمبووڵ و ئامەد بووە تا تاران و مەهاباد. بەهۆی ئەوەی سێ جار پەراوێز خراون (هەم لەلایەن ناوەندەوە، هەم لەلایەن تورکە ئازەرییەکانی دراوسێیانەوە و هەم لەلایەن موکریانەوە)،  کەمتر هەست بە "هەبوونیان" لەناو سنوورەکانی ئێراندا کراوە[21]. لەمڕووەوە دەتوانرێت بگوترێت کە لەچاو دوو زۆنەکەی دیکەی ڕۆژهەڵات "ئێرانی‌بوون" کەمتر بەسەر کوردەکانی ئەم زۆنەدا سەپێندراوە.

هەتا ئەم یەک دوو ساڵەی دوایی نە تاران هەوڵی ئەوتۆی دابوو ئەوان بکاتە "ئێرانی" (ڕەنگە لەبەر کاریگەری و نفووزی تورکەکان لەناو دەسەڵاتی ناوەندیدا بووبێت) و نە دەنگیان لەناو حیزبەکانی ڕۆژهەڵات یان لەپاڵ "چالاکانی سەربەخۆی" موکریان-ئەردەڵان بەگوێرەی پێویست ڕەنگی دابووەوە.

 

ڕەنگە ئێران لەم یەک دوو ساڵەی دوایی، بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی گرێدراوی کۆریدۆری زەنگەزۆری ئەرمەنستان و مەترسیی پشتێنەی تورکی، هەستی بە گرینگیی ستراتیژیکیی کوردەکانی ورمێ کردبێت، بۆیە هەوڵی داوە لە ڕێگەی کەسێکی وەک "ناجی زیندەشتی"یەوە ئەوان بەرەو تاران ڕابکێشێت، بۆ ئەوەی باڵانسێک لەگەڵ پێکهاتەی تورکی ئەو ناوچەیە بۆ ئەگەرەکانی داهاتوو، دروست بکات. بە واتایەکی دیکە "تاران" هەوڵی داوە لە ڕێگەی ناجی زیندەشتییەوە، ئەوان (بۆ یەکەمجار) بهێنێتە ناو بازنەی ئێرانەوە. 

 

بەڵام هەتا ئێستا ستراتیژییەکی ڕوون لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە سەبارەت بەم زۆنە نابینرێت. ڕەنگە هەستیاریی ئەو زۆنە، بەهۆی پێکهاتە ئاڵۆزەکەی، وای کردبێت ئەو حیزبانە نەتوانن بیر لە پوتانسیەلەکەی بکەنەوە. پێناچێت لە داهاتوویەکی نزیکیشدا سیاسەت و ستراتیژییەکی ڕوون لەم بارەیەوە بێتە ئاراوە.

 

وە بی کرماشان شووڕشگەر دی چەس؟ 

سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦، لە گەرمەی سەرهەڵدانە سەرتاسەرییەکانی مانگی بەفرانباردا، کاتێک کە شارەکانی ئیلام و کرماشان خرۆشابوون، شارەکانی موکریان و ئەردەڵان بە دەنگ ئیلام و کرماشانەوە نەهاتن. ئەمە، لێرە و لەوێ، هەندێک گلەیی و گازەندەی کوردانی کرماشان-ئیلامی لێکەوتەوە.

ئەوان بە حەق پرسیاری ئەوەیان دەکرد ئەگەر ئێمە هاونیشتمانیی ئێوەین بۆچی بۆ ئەوەی پشتیوانیمان لێ بکەن، نەهاتنە سەر شەقام؟ ئەم گلەیی و گازەندەیە کاتێک زیاتر خۆ دەنوێنێت کە لەگەڵ هەڵسوکەوتی شارەکانی موکریان-ئەردەڵان لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا بەراورد بکرێت.

لەو سەردەمەدا چەندین جار سنە بۆ پشتیوانی لە سەقز، مەهاباد بۆ پشتیوانی لە بۆکان و جوانڕۆ بۆ پشتیوانی لە مەهاباد دەهاتنە سەر شەقام. بەتایبەت ڕۆژە خوێناوییەکەی جوانڕۆ بۆ پشتیوانی بۆکان و مەهاباد بوو. کەواتە پرسیارێکی بەجێیە ئەگەر بگوترێت، ئەدی باشە بۆچی خەڵکی موکریان و ئەردەڵان لە سەرهەڵدانەکانی بەفرانباردا بۆ مەڵەکشایی و ئاودانان و کرماشان نەهاتنە سەر شەقام؟

هەر ئەو کاتە ڕێوار ئاودانان گوتەبێژی پەژاک چەند جارێک ڕەخنە و پرسیارێکی هاوشێوەی ورووژاند و تەنانەت ڕەخنەی لە بێدەنگیی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات و حیزبەکانی دیکەش گرت. ئەو قسە و نووسراوانەی ڕێوار ئاودانان، تەنانەت لەلایەن بەشێکی بەرچاو لە لایەنگران و بگرە ئەندامانی پەژاکیشەوە، بە ئەرێنی چاوی لێنەکرا. لەناو چینی "خوێندەوا"ر و "ڕۆشنبیری" موکریان-ئەردەڵانیشەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەوە.

 

ڕێوار ئاودانان، خۆی خەڵکی ئاودانانە و جیاواز لەوەی سەر بە چ حیزبێک بێت، سەر بە کولتووری زۆنی کرماشان-ئیلامە. ئەم زۆنە بە حوکمی ئەوەی کە لە زۆربەی دەڤەرەکانی هێشتا ئاسەواری کولتووی عەشیرەتی تێدا بەدی دەکرێت، "کوردبوون"یان لە کوردبوونی باشوور و باکوور نزیکترە تا کوردبوونی "موکریان-ئەردەڵان"[22].

 

سەرباری ئەوەی کوردەکانی ئەو زۆنە، بەشێوەیەکی ڕێژەیی، لەچاو کوردەکانی موکریان-ئەردەڵان، زیاتر خۆیان بە ئێرانی دەزانن، بەڵام لە ڕووی کولتوورییەوە لە مەهاباد و سنە کەمتر "ئێرانین". بەتایبەت تاکگەرایی ئێرانی (بە حوکمی مانەوەی ئاسەواری عەشیرەت) کەمتر لەو زۆنە پەرەی سەندووە.

 

کوردێکی موکریانی یان ئەردەڵانی (بۆ نموونە سابڵاخییەکی ڕەسەن) لە بەرامبەر فارسێکی تارانی دوو هەستی هاوکات و دژبەیەکی هەیە، لەلایەکەوە لە نەستیدا خۆی لە تارانییەکە بە کەمتر دەزانێت، بەتایبەت پێیوایە کە وەک تارانییەکە ناتوانێت فارسی قسە بکات. لەلایەکی دیکەوە ڕق و نەفرەتی لێی دەبێتەوە. بۆیە تاکێکی موکریانی یان بە نەفرەتەوە بەرامبەر فارس-تارانییەک دەوەستێتەوە یان بە هەستی خۆبەکەمزانینەوە، یان هاوکات بە هەردوو هەستەکەوە (چونکە ئەو نەفرەتەش هەڵقوڵاوی هەستی خۆبەکەمزانینەکەیەتی).

کرماشان، بە پێچەوانەوە، خۆی ئەگەر لە تارانییەک سەرتر نەبینێت، کەمتر نابینێت. کرماشانی بەلایەوە شەرمە ئەگەر بە لەهجەی تارانی فارسی قسە بکات. دەتوانرێت بگوترێت کە بەپێچەوانەی هەموو ئێران، کرماشان (و بگرە ئیلامیش) تاکە دەڤەرێکە کە خەڵکەکەی پێداگرن لەوەی بە شێوەزاری تایبەت بە خۆیان فارسی قسە بکەن[23]. تارانی لە کرماشانی دەترسێت، بەڵام کرماشانی نە لە کرماشانی دەترسێت و نە خۆی لەو بە کەمتر دەزانێت. 

زۆنی کرماشان-ئیلام لە هەندێک ڕووەوە کولتوورێکی هاوشێوەی چەمچەماڵ و گەرمیان، دەشتی هەولێر یان لیجە و سووری ئامەدی هەیە. پشتیوانی‌کردن لەیەکتر، لە کاتی شەڕدا، بەبێ‌ ئەوەی گوێ بە "حەق" و "ناحەق"بوونی شەڕەکە بدەن، دیاردەیەکی باوە. هەر ئەوندەی بزانن هاشارییەکەیان، هاوڕێکەیان، بن‌ئامۆزاکەیان یان ئەندامێکی عەشیرەتەکەیان تووشی شەڕ بووە، ناپرسن داخۆ شەڕەکە لەسەر چییە و کێ مافدارە، یەکسەر تەڤلی دەبن و  پشتی دەگرن.

لانیکەم، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شۆڕشی چەکداری بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، پێویستی بە دەڤەر و ناوچەی لەمچەشنەیە. کولتووری لەمچەشنەیە کە دەبێتە داینەمۆی شەڕی چەکداری. گەلۆ ئەگەر گەرمیان نەبووایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیتوانی "شۆڕشی نوێ" بەرپا بکات؟ کرماشان-ئیلام گەرمیانی ڕۆژهەڵاتە.

 

مێژووی شەش حەوت دەیەی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشانی داوە کە دەڤەری موکریان-ئەردەڵان، سەرباری ئەوەی مەکۆی "شۆڕشگێڕان"ێکە کە شوێنپێیان لە شۆڕشەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان هەیە، بۆ شۆڕشی چەکداری ژینگەیەکی لەباری نییە. کاریگەریی "تاک‌گەرایی ئێرانی" لەم زۆنە، بووەتە لەمپەرێک لە بەرامبەر ئەوەی کولتووری شۆڕشگێڕی تێیدا باڵا بکات. 

 

دوو زۆنەکەی دیکە واتە ورمێ و کرماشان-ئیلام، پوتانسیەلی ئەوەیان هەیە ببنە داینەمۆی شۆڕشی چەکداری. ورمێ بەهۆی هەستیاریی جوگرافیاکەی و دراوسێیتیی لەگەڵ تورکەکان، تێچووی یەکجار زۆرە. کەواتە تاکە شوێنێک کە دەمێنێتەوە کرماشان-ئیلامە.

کەواتە وڵامێکی ئەو پرسیارەی کە بۆچی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە ساتەوەختە هەستیارەکانی وەک شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی یان هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێراندا، چەکەکانیان ناخەنە گەڕ دەتوانێت ئەوە بێت کە ئەوان سەر بە کولتووری موکریان-ئەردەڵانن و هەتا ئێستاش زیاتر پشتیان بەم کولتوورە بەستووە. ئەو حیزبانە لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە موکریان-ئەردەڵانی گۆشکراو بە "تاکگەرایی ئێرانی"، بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە نزیکەی سێ دەیەیە قەوانی "خەباتی مەدەنی" لێدەدات، تا چ ئاستێک پوتانسیەلی شۆڕشی هەیە.

 

حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان دەبێ بە یەکجاری دەستبەرداری ڕێبازی چەکداری ببن و کۆتایی بەم دۆخی چەقبەستوویی و  چاوەڕوانییە (چاوەڕووانی ڕووخانی ناوەند و دواتر چوونەوە بۆ ڕۆژهەڵات) بهێنن یان ئەگەر نایانەوێت دەستبەرداری چەک ببن، ئەوا بیر لە ستراتیژێک بکەنەوە کە تێیدا چەقی شۆڕشی چەکدارییەکە لە کرماشان-ئیلامە. دەبێ ئەوە بزانن کە هۆکارێکی شکستەکانی ڕابردوویان چەقبەستوویان لە موکریان-ئەردەڵان بووە.

 

بۆ ئەوەی شۆڕش لە کرماشان-ئیلام هەڵگیرسێت و بەردەوام بێت، پێویستە هەم بڕبڕەی پشتی ئەو هێزە چەکدارەی شۆڕشەکە هەڵدەگیرسێنێت و هەم ناوەندی بڕیاری سیاسیی ئەو هێزە گرێدراوی ئەم دەڤەرە بن. کرماشانێک کە سەر بۆ تاران دانانەوێنێت، ناکرێت چاوەڕوانی ئەوەت لێی هەبێت ڕاسپاردە لە سنە یان سابڵاخ وەرگرێت. هەتا کرماشان خۆی لە ناوەندی بڕیاری سیاسیی حیزبێکی دیاریکراودا نەبینێتەوە و هەتا بڕبڕەی پشتی هێزە چەکدارەکەی خەڵکی ئەو دەڤەرە نەبن، ئەو حیزبە ناتوانێت نوێنەرایەتیی کرماشان-ئیلام بکات.

 

شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆتا ساتەکانیدایە و بگرە لە هەندێک ڕووەوە ئەم دوو مانگەی تا دەستبەکاربوونی کۆنگرێسی نوێی ئەمریکا یان حکوومەتی نوێی ئیسرائیل، وەک خولەکی زیادکراوی یاریی فوتباڵێن حیسابی بۆ دەکرێت. چارەنووسی کۆماری ئیسلامی لە دوو حاڵ بەدەر نییە: یان دەڕووخێت یان ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێت. ئەگەر بتوانێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت، ئەوا بە ئەگەری زۆر مانەوەی خۆی تا چەند ساڵی دیکە گەرەنتی دەکات. لە ئەگەرێکی وادا، چارەنووسی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور بە زووترین کات یەکلایی دەبێتەوە. هەر لە ئێستاشەوە خەریکە بەو ئاقارادە دەچێت. بە واتایەکی دیکە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چی‌تر ناتوانن درێژە بەم دۆخە هەڵپەسێردراوەی ئێستایان بدەن. یان دەبێ بچنەوە شاخەکانی ڕۆژهەڵات یان سەر سنوور، یان بە یەکجاری دەستبەرداری چەک ببن. ئەگەریش بچنەوە شاخ، بەبێ پشتیوانیی کرماشان-ئیلام ئەنجامێکی باشتر و کاریگەرتر لە سەرهەڵدانەکانی ڕابردوو وەرناگرن.

 
[1] هەڵبەت ڕایەکی زاڵ ئەوەیە کە ئەو حیزبانە ویستوویانە بچنەوە و دەستیان لەسەر پەلەپیتکە بووە بەڵام لە دواچرکەدا ترەمپ، گوایە لەسەر قسەی ئەردۆغان، نەیهشتووە جووڵە بکەن.


[2] لایەنگرانی ئەو بڕیارە دەڵێن نەچوونەوەی هێزی چەکدار، خەڵکی ڕۆژهەڵات و بگرە باشووریشی لە کۆمەڵکوژی و کاولکارییەکی هاوشێوەی غەزە پاراست. ئەوان هەروەها ئاماژە بە ڕووداوەکانی سەرەتای ساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان و فرۆشتنی کوردی ئەو پارچەیە لەلایەن ئەمریکاوە دەکەن و دەڵێن، بەبێ "گەرەنتی"، ئەگەر بکەوینە دوای ئەمریکا کڵاومان با دەیبا.
[3] ئەوکاتە ڕەنگە باشتر بێت لانیکەم وەک مەلامستەفای بارزانی بوێریی ئەوەی تێدا هەبێت بڵێت "کار من تمام شد"، بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت دەرفەت بۆ سەرهەڵدانی ڕەوتێکی دیکەی شۆڕشگێڕی یان شێوازێکی دیکەی تێکۆشان بێتە ئاراوە.
[4] ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای باشوور، فرەڕەنگترین بەشی هەر چوار پارچەی کوردستانە. بێجگە لە زازاکی هەموو دیالکتە کوردییەکانی دیکەی تێدایە. لە ڕووی ئاینییشەوە فرەڕەنگە و ئێستاش دیار نییە داخۆ ڕێژەی کوردی شێعە زیاترە یان کوردی سوننە. تەنانەت دەگوترێت تا نزیکەی سەت ساڵ لەمەوبەر بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووانی دەڤەرەکانی خۆی و ماکۆ ئیزدیی بوون و دواتر لەناو تورکی شێعە و کوردی سوننەدا تواونەتەوە.
[5] بەم پێیە لەم پێناسەیەدا شارەکانی بیجاڕ و قوروە لە پارێزگای سنە (لانیکەم کوردە شێعە ویارسانەکانی) لە پێناسەی موکریان-ئەردەڵان بەدەر دەکرێن.

 
[6] دیارە سەرهەڵدانی سمکۆی شەکاک و هەروەها کۆمەڵێک سەرهەڵدانی دیکەش پێش ئەزموونی کۆماری کوردستان (مەهاباد) لە دەرەوەی زۆنی موکریان-ئەردەڵان سەریان هەڵداوە، بەڵام کاریگەریی ئەوتۆیان لەسەر کۆمەڵگەی سۆرانی-هەورامی‌ئاخێوی ئەم زۆنە دانەناوە. سەرهەڵدانی سمکۆی شکاک کە دەتوانرێت زیاتر وەک سەرهەڵدانێکی زۆنی ورمێ پێناسە بکرێت، وەک لە چێشتی مجێوری هەژار موکریانیدا ئاماژەی پێ‌کراوە، لەلایەن خەڵکی سابڵاخەوە تا ئاستێک بە چاوی سووک سەیر کراوە. خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە سمکۆی شکاک لە کاتێکدا لە سەردەمێکدا کە لەلایەن خەڵکی شاری سلێمانییەوە وەک پاڵەوانێکی شۆڕشگێڕ پێشوازیی لێ کراوە، لەلایەن خەڵکی سابلاخەوە وەک یاخیبوویەکی خێڵەکی سەیر کراوە. 
[7] ڕەنگە وەک خەسارناسییەکی ناسیۆناڵیزمی کوردی لە باشوور بتوانرێت ئاماژە بەمە بکرێت کە کوردانی "فەیلی"، "ئێزدی" و "شەبەک" نوێنەرایەتییەکی ئەوتۆیان لە باشوور نییە، بۆیە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و سەرهەڵدانی فرەحیزبی لەو بەو پارچەیە، ئەو پێکهاتانە بەرە بەرە پەراوێز خران و لە هەستی "کوردایەتی" داماڵدران. فەیلی و ئێزدییەکان دوو بەشداری گرینگی شۆڕشی ئەیلوول بوون. هەروەها فەیلییەکان لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیدا شوێنپەنجەیان دیارە. بەڵام یەکێتی و پارتی بە ئاراستەیەکدا ڕۆیشتوون کە ئەو دوو پێکهاتەیە لە ناوەندی بڕیاری ئەو دوو حیزبە هیچ نوێنەرێکیان نییە. هاوکات هیچ ڕێکخستنێکی سیاسی لە باشوور بەدی ناکرێت کە نوێنەرایەتی ئەو پێکهاتانە بکات. لە ئەنجامدا دەبیندرێت کە ئەوان وردە وردە ڕوویان بەرەو بەغدا وەرچەرخاندووە و پشتیان لە باشوور کردووە. 
[8] بۆ نموونەدەتوانین ئاماژە بە دەڤەرەکانی تیلەکۆی سەقز، ساراڵی دیواندەرە (قاڵقاڵی، گراوی یان گەڵواخی)، سایەنقەڵا و تیکاب (هەوشار و چەرداورۆ) یان هەندێک شوێنی جوانڕۆ، سەلاس و ڕوانسەر (جاف) بکەین. خاڵێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بەم ناوچانە ئەوەیە کە لەلایەن دەوروبەرەوە وەک خەڵکی شەڕانی ناسراون. هەندێکیان (بۆ نموونە مەنگوڕەکان) بەوە ناسراون کە پاڵیان بە دەوڵەتەوە داوە و زۆربەشیان لە مێژووی دووسەت ساڵەی خۆیاندا ڕیوایەتگەلێکیان لەبارەی سەرهەڵدانەکانیان لەدژی دەوڵەت یان شەڕەکانیان لەدژی ڕووس و عوسمانی و دەرەبەگەکانی دەوروبەر هەیە. خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە وەک بڵێی دەوڵەت هەستی بە پوتانسیەلی سەرهەڵدێریی ئەم ناوچانە کردبێت، جۆرێک لە سازانی لەگەڵ خەڵکی ئەم ناوچانە پێکهێناوە و هەڵی داوە بەلای خۆیدا ڕایانکێشێت (بۆ نموونە لە ناو مەنگۆڕەکان و چەرداوەڕۆکاندا). بە داخەوە  پێدەچێت کە هەموو ئەو ناوچانەی پوتانسیەلی ئەوەیان هەیە ببنە سەرچاوەی پشتیوانی لە بزووتنەوەیەکی چەکداریی درێژخایەن، دەوڵەت لە پێشەوە بیری لێکردۆتەوە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات (ڕەنگە بەهۆی ڕۆشنبیربوونیان!) لێی خافڵ بوون. شەڕ بە ڕۆشنبیر ناکرێت، بە هێزی شەڕکەر و شەڕانی دەکرێت.
[9] هەندێک لەوانەیە هۆکارەکەی بۆ سیاسەتی بەزۆر نیشتەجێ‌کردن و تەنانەت ڕاگواستنی عەشیرەتەکان لە سەردەمی ڕەزا شای پەهەلەوی بگەڕێننەوە. بەڵام پێدەچێت هۆکارەکەی زۆر کۆنتر بێت و لەوانەیە بۆ سیاسەتی "تیول‌‌داری"ی سەردەمی سەفەوییەکان و قاجاڕەکان (ڕەنگە کۆنتریش) بگەڕێتەوە. لەو سەردەمەدا، شا موڵکداریی ناوچەیەکی دیاریکراوی بە خەڵات (یان لەبری بەخشینی زێڕ و خشڵ) دەبەخشییە کەسێک یان بنەماڵەیەک. واتە لە ناوەندی دەسەڵاتەوە، موڵکداریی ناوچەیەکی دیاریکراو دەبەخشرایە کەسێک کە لەوانە بوو هیچ پەیوەندییەکی بەو ناوچەیەوە نەبووبێت.
[10] لەوانەیە لێکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی زاڵبوونی کولتووری "تاکگەرایی ئێرانی" بەسەر تاکەکانی موکریان و ئەردەڵاندا، بەتایبەت لەناو چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەن، ئەمە بێت کە چالاکیی بەکۆمەڵ، چالاکیی تیمی و هەرەوەزی، یان وەڕێخستنی گرووپ و ڕێکخراو، ئەستەمی نزیک لە مەحاڵە. دە "تاکی" ڕۆشنبیری ئەم دەڤەرە دەتوانن بۆ گەشت و سەیران و برادەرایەتی، دە ساڵ هاوڕێی نزیکی یەکتر بن، بەڵام ئەگەر دەست بۆ چالاکییەکی جیددی و کارێکی تیمی ببەن، دە مانگ بەیەکەوە هەڵناکەن.
[11] ئەم شەپۆلە وەک باسکرا ڕۆژهەڵاتیشی گرتەوە. بۆ نموونە لە ناوەڕاستەکانی ١٩٩٠ەکان تەنیا لە زانکۆیەکی وەک زانکۆی تەورێز، چوار بۆ پێنج هەزار خوێندکاری کورد دەیانخوێند.

 
[12] وەک بابەتێکی لێکۆڵینەوە، ئەگەر نووسین و هەڵوێست و لێدوانەکانی ڕۆشنبیران و ئەکادیمیسییەنە ڕۆژهەڵاتییە سەربەخۆکان، بەتایبەت ئەوانەی دیاسپۆرا، لەبارەی ڕووداوەکانی ڕۆژ، لەگەڵ یەکتر بەروارد بکرێت، سەرباری جیاوازی و تەنانەت دژبەیەکیی بۆچوونەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشیان تێدا بەدی دەکرێت، کە چەند دانەیەکیان ئەمانەن: "سەربەخۆ"بوون، "پۆز" و "بەرەقەڵایی"یە. "هەر شتێک ڕووبدات، حیزبەکان، هەموویان یان زۆرینەیان، تاوانبارن".  "تەنیا ئەو شتەی کە من دەیڵێم دروستە".  "هەر هەڵەیەک هەیە بۆ ئەوانی دیکە و سیاسەتی حیزبەکان دەگەڕێتەوە". "بۆ ئەوەی کوردستان ڕزگار بێت، هەمووان دەبێ ببنە شۆڕشگێڕ، بەڵام وڵات دوای سەرکەوتنی شۆڕش زانا و ڕۆشنبیری پێویست دەبێت!!". "هەر تێکۆشانێک ئەگەر بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەبێت، ساویلکەیی یان تەنانەت خیانەتە". "کوردستان داگیرکراوە و تەنیا بە شەڕ ڕزگار دەکرێت، حیزبەکانیش بۆ هیچ و پووچ منداڵی خەڵک بە کوشت دەدەن". "لە سەدەی بیستەمدا ڕۆشنبیران و خەباتکارانی کورد پێیان وابوو سۆڤیەت و بەرەی چەپ براگەورەی کوردە و کڵاو چووە سەریان، بەڵام ئێستا ئیسرائیل  براگەورەمانە" (کۆردیدۆری داوود). ئەوان هەروەها ڕەخنە لە کەمپنشینی و پەسیڤ‌بوونی حیزبەکان دەگرن، کەچی خۆیان لە هەندەران گیرۆدەی "ژیانی ئاسایین".
[13] پرسیارێکی بە ڕواڵەت ئەخلاقی و ویژدانی، بەڵام لە بنەڕەتدا "لۆژیکی" دەتوانێت ئەمە بێت کە گەلۆ دەکرێت یان دەلوێت پێش ئەوەی خۆت دەستبەرداری ژیانی ئاسایی ببیت، چاوەڕوانیی ئەوەت هەبێت "شۆڕش" لە کۆمەڵگەکەتدا هەڵگیرسێت؟ شۆڕش وەک بورکان و باهۆز و لافاوە، ئەگەر سەرهەڵبدات هەموو تاکەکان لەگەڵ خۆی ڕادەماڵێت. لە ساتەوەختی شۆڕشدا ئیتر "بیرکردنەوە"  و "ڕامان" دەتوانێت هەڵوێستێکی "دژەشۆڕشگێڕی" بێت. ساتەوەختی شۆڕش زیاتر پێویستی بە "شۆڕشگێڕی هەستەوەر"ە تا "بیرمەند". شۆڕشگێڕ وەک باڵندەیەکی بێدەرەتان دەبێ پەیتا پەیتا خۆی بە دیوار و پەنجەرەکاندا بکێشێت تا یان "کەلێنێک" ببینێتەوە یان لە هەناسە بکەوێت و بمرێت. ئەو باڵندەیە ئەگەر دانیشێت بیر لەوە بکاتەوە داخۆ کەلێنەکە لە کوێیە، پشیلەکە هەڵدەکوتێتە سەری و دەیخوات. "شۆڕشگێڕ" بیر لە مردن ناکاتەوە، چونکە لە پێشدا "خۆ"ی کوشتووە. 

 
[14] ئەگەر لە سەدەی بیستەمدا حوجرەی مزگەوتەکان سەکۆی بەشداریکردنی هەندێک لە "فەقێ" و "مەلاکان" لە شۆڕشەکان بوو، ئەوا لەم ساڵانەی دواییدا ئەنجوونە ئەدەبییەکانی ڕۆژهەڵات ئەم کارکردەیان هەبوو.
[15] بۆ نموونە وردبوونەوە لەو کۆمێنت و ناوەڕۆکانەی، ئەمدواییە لەسەر چەند چالاکییەکی چەکداریی هەندێک لە حیزبەکان لەدژی ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی، بەدیاریکراوی لەلایەن ڕۆژهەڵاتی (موکریانی-ئەردەڵانییەکانی) نیشتەجێی هەندەران نووسراون، نیشانی دەدات کە چ پاشاگەردانییەک لە ئارادایە. بە دڵنیاییەوە ئەم پاشاگەردانییە ڕێگە بە دروستبوونی ڕیوایەت و کەڵەڕیوایەت نادات.
[16] بە تایبەت لە دژایەتی‌کردنی "چەپ" و "مارکسیزم" و "کۆمۆنیزم"دا، ئێرانیی لایەنگرای ڕەزا پەهلەوی و ناسیۆناڵیستی سەربەخۆیی‌خوازی ڕۆژهەڵاتی، دەڵێی تفیان لە زاری یەکتر کردووە. سەیرەکە لەوەدایە کە ئێرانییەکە نەفرەت لە چەپ دەکات و دەڵێ ئەوە ئەوان بوون بە هێنانی چەمکگەلی وەک "خەڵق" (گەل) و "مافی چارەی خۆنووسین" یان بە دژایەتی‌کردنی "نیشتمان‌پەرستی"، تاقمگەلێکی ناو "قەومە ئێرانییەکان"یان هان دا لەدژی دەوڵەتی ناوەندی یاخی ببن. ناسیۆناڵیستە ڕۆژهەڵاتییەکەش جنێو بە "چەپەکان" دەدات و دەڵێت ئەوان بوون بزووتنەوەی ڕزگاری‌خوازیی کوردیان بە لاڕێدا برد، دەنا ئێمە حەوت زەمان بوو، دەوڵەتمان بوو.

 
[17] کورد گوتەنی با قسەیەکیش بۆ دز بکرێت: کۆماری ئیسلامی، بەپێی زۆربەی ڕاپەرسییەکان و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان (سەرباری هەموو فرت‌وفێڵەکان) هەتا ئێستاش لانیکەم دە لەسەدی کۆمەڵگەی ٨٥ ملیۆنیی ئێرانی لەپشتە، کە دەکاتە نزیکەی هەشت ملیۆن لایەنگر. ئەگەر وای دابنێیی کە تەنیا یەک لەسەدی ئەو هەشت ملیۆنە ئامادە بن خۆیانی بۆ بەکوشت بدەن، ئەوە دەگەیەنێت کە لانیکەم هەشتا هەزار کەس ئامادەن خۆیان بۆی بە کوشت بدەن. کەسێک کە چاویلکەی نەفرەت لە چاوی دەربهێنێت و هەوڵ بدات بە شێوەیەکی ئۆبژەکتیڤ لە بابەتەکە بڕوانێت، دەبینێت کە لانیکەم لە شەڕەکانی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەوا ئەو هەشتا هەزار کەسە بوون کۆماری ئیسلامییان لە ڕووخان قوتار کرد. گەلۆ دژبەرانی کۆماری ئیسلامی، بە هەموویانەوە هەشتا هەزار کەسیان هەیە ئامادە بن خۆیان بەکوشت بدەن؟ باندۆری هەوێنی "ئایدۆلۆژیا" ئا لێرەدا دەردەکەوێت.

 
[18] ناسیۆناڵیزمی تورکی گوتنێکی باوی هەیە کە گوایە مستەفا کەماڵ ئەتاتورک لە جەنگی گالیپپۆلی (چاناک کالە)دا، لە میانەی شەڕی جیهانیی یەکەم، بە سەربازەکانی گوتووە: من بە ئێوە ناڵێم بچن شەڕ بکەن، بە ئێوە دەڵێم بچن بمرن. گەلۆ لەم سەردەمەدا لایەنێکی ڕۆژهەڵاتی هەیە بتوانێت خەڵکی ڕۆژهەڵات کە بە "کۆمەڵگەی مەدەنی" ڕاهاتووە، تا ئەو ئاستە موبیلیزە بکات؟ 


[19] ڕەنگە ناسیۆناڵیزمی تورکی لە چاو ڤێرژنە عەرەبی، ئێرانی و کوردییەکەی لە هەموویان سەرکەوتووتر بووبێت، بەڵام لەمەشدا ئەتاتورک کە بە باوکی ناسیۆناڵیزمی عەلمانیی تورکی ناسراوە، بەبێ یارمەتیی کوردە موسڵمانەکان ئەستەم بوو بتوانێت "کۆماری تورکیا" لە چنگی یۆناننییەکان دەربهێنێت. کەواتە دەتوانین بڵێین تەنانەت ئەتاتورکیش بە فیڵ و تەڵەکەش بووبێت، لانیکەم لە کاتی شەڕی "سەربەخۆیی"دا بە چەمکێکی جیاواز لە ناسیۆناڵیزمی تورکی، کڵاوی لەسەر عەشیرەتە کوردەکان و تەنانەت تورکمانە بەدینەکانی ئەناتۆلی ناوە و بەلای خۆیانی ڕاکێشاوە.
[20] خاڵێکی دیکەی جێگەی سەرنج ئەمەیە کە ئەو کوردانەی ورمێ کە چوونەتە ڕیزی پەژاک و پەکەکە یان حیزبی دیموکراتەوە، بە بەراورد لەگەڵ کوردەکانی موکریان و ئەردەڵان، بۆ حیزبەکانیان بە ئەمەکتر و بە وەفاتر بوون، یان لانیکەم ڕۆڵێکی ئەوتۆیان لە جیابوونەوە و ئینشعابەکاندا نەبووە.

 
[21] ئێرانییەکی ناوەند هەتا ئێستاش ڕەنگە پێی سەیر بێت ئەگەر پێی بگوترێت ماکۆ، خۆی، سەڵماس و ورمێ هەمووی تورک نین و کوردیشی لێیە.
[22] دەتوانین ئیلام و کرماشان وەک کۆمەڵگەی "کوردی زاگرۆسی" و موکریان-ئەردەڵان وەک کۆمەڵگەی "کوردی سیاسی" پێناسە بکەین. کوردی زاگرۆسی زیاتر لەو وێنەیە نزیکە کە بە درێژایی مێژوو لە چەمکی "کورد" وێنا کراوە: گەلێکی شەڕکەر و سەرهەڵدێر کە بە ئاسانی خۆی لە چوارچێوەی سیستەمی دەوڵەتیدا نابینێتەوە. وەک زۆربەی کۆمەڵگە عەشیرەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوتەریب لەگەڵ دەسەڵاتی دەوڵەت، سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی هەیە و زیاترین هەوڵی ئەوەیە کێشەکانی خۆی بەپێی میکانیزمی ئەو سیستەمە خۆجێیەیە چارەسەر بکات. کوردی سیاسی ئەو کوردەیە کە هۆشیاریی نەتەوەیی تێیدا زیاتر بەرجەستەیە و بە درێژایی سەت ساڵی ڕابردوو هەستی کردووە کڵاو چووەتە سەری یان مافی لێ زەوت کراوە، هەموو هەوڵی ئەوەیە ئەو مافەی وەرگرێتەوە. چارەسەربوونی هەموو کێشەکانیشی تەنیا و تەنیا لە "دروستکردنی دەوڵەت"دا دەبینێتەوە. کێشەکەی لەوەدایە کە هەتا ئێستا نەیتوانیوە ئەو مافەی وەرگرێتەوە، یان نازانێت چۆنی وەرگرێتەوە. دەتوانرێت سێ شارە دەستکردەکەی سەدەی حەڤدە و هەژدەی زایینی، سابڵاخ، سنە (لە ڕۆژهەڵات) و سلێمانی (لە باشوور)  وەک سێ ناوەندی بەهێزی "کوردی سیاسی" پۆلێن بکرین.
[23] ئەوان لە تێکهەڵکێشکردنی کوردی و فارسی زمانێکی تایبەتیان دروست کردووە کە پێی دەڵێن "فارسیی کرماشانی". ئەمە ئەگەرچی لە ڕوانگەی ناسیۆناڵیزمی کوردییەوە دەتوانێت جێگەی خەسار بێت، بەڵام هاوکات ئەوەش نیشان دەدات کە هەستی خۆبەکەمزانین لە ناوەند-تاراندا بەدی ناکرێت.


 
 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 10 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان

null
پێش 23 کاتژمێر

محەمەد حاجی مەحمود: كەس ناتوانێت دەستگیرم بكات