درەو:
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی:
🔹پەرلەمان بوونی نییە؛ من دان بە هیچ پەرلەمانێكدا نانێم.
🔹یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ حزبەكانی تریشدا قسەم كردووە هەرگیز بەشدارنابێت لە هیچ شتێكدا كە دەرنجامی ئەم پرۆسەیە بێت.
🔹ئەمە دەبێت بوەستتێنرێت، هەر وڵاتێك باوەڕی بە دیموكراسی هەبێت دەبێت دژی ئەمە بێت، ئەمە شەرمەزارییەكی سیاسیە.
🔹پێویست ناكات باسی خیانەتەكانی رابردوو بكەین بەڵام ئەمە قەیرانێكی سیاسی زۆر گەورەیە لە مێژووی هەرێمی كوردستاندا، ئەمە بەبێ سزا تێناپەڕێت.
🔹دەمانەوێت ئیدارەی سەرۆك ترەمپ تێبگات لەوەی چی روویداوە لێرە؛ ئەگەر هاوكاریمان ناكەن بۆ چارەسەری؛ خۆمان هێندە گەورەین بتوانین چارەسەری بكەین.
🔹سەرۆك وەزیرانی عێراق راشكاوانە پێمدەڵێت كوا نەوتەكەتان؟ بۆچی بەنزینەكەتان لێرە گرانترە.
🔹یەكێك كێڵگەی نەوت لە بەسرە زیاترە لە هەموو نەوتی كوردستان وەرە ببە بەهاوبەش لەمەدا، بەڵام كەمینەیەك لەناو پارتی ئەمە رەتدەكەنەوە.
🔹هەموو كەسێك دەزانێت لێرە چی روودەدات و سنوری گەندەڵییەكان گەیشتووەتە كوێ، لە راستیدا ئێمە دوو ئیدارەمان هەیە.
🔹هەموو غازو كارەبای كوردستان لە چەمچەماڵەوەیە، چل ساڵی چەمچەماڵ لەپشتی هەولێرەوەیە بەڵام بە تانكەر ئاوی بۆ دەبرێت، چونكە ئاوی نییە، ئەم جیاكارییە دەوەستێنرێت.
🔹بە پارتیم وتووە كارەكان بەپلان بەڕێوەدەچێت، دەرگامان كراوەیە بۆ دیالۆگ بەڵام دڵنیابن لەوەی ئێمە دەتوانین هەنگاوی زیاتر بگرینەبەر.
🔹تەواو هاوڕای قسەكانی تۆم باراكم حكومەتی كوردستان دەبێت خۆی ئەم كێشانە چارەسەر بكات.
🔹پارتی دیموكراتی كوردستان بە تەواوی بێڕێزی كرد بەرامبەر بەپەرلەمان و دەنگی خەڵك و پەرلەمانی كرد بە مەیدانی بازرگانیكردن.
🔹ئەگەر رێگە بەكارێكی وا بدەین دەبێت بە عورفێكی بەردەوام، كەواتە بۆچی هەڵبژاردنمان هەبێت كە شتی وا رووبدات.
🔹ئەمە لەهەر وڵاتێكی تر روویبدایە خەڵك دەخرایە زیندانەوە.
🔹ئەم كەمینیە لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان سەیرە كە پێیانوایە شتێكی لەو شێوە پێشوازی لێبكرێت لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە.
🔹 ئەوەی لە پەرلەمانی كوردستان روویدا داڕمانێكی گەورە بووە، كارەكانی تێكداو رەگە لە بیر نەكرێت.
🔹ئێرانییەكان جەختیان كردووە لەوەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر ئەوان نەبوون.
🔹ئەگەر بەغداد ناتوانێت سیستمی بەرگریمان بۆ دابین بكات با خۆمان ئەو كارە بكەین
🔹پڕۆژەمان دەبێت بۆ كارەباو سامانی سروشتی كە قازانج نەویست دەبێت.
🔹ئێرانییەكان گەیشتووەنەتە ئەو باوەڕەی دەبێت گۆڕانكاری بكەن لە وڵاتەكەیان.
🔹 ئەو پەیامەی پارتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئێمە جدی نەبوو، پەیامی سیاسی و دیپلۆماسی لەرێگەی راگەیاندنەوە ناكرێت
🔹پارتی بەو راگەیەندنە وەك بیانوویەك بۆ هەنگاوی داهاتوو كە بەنیازن بیكەن
🔹 ئەو یاریانە كۆنەو ئەو كڵاوە ناچێتە سەركەس