(دره‌و):
عێراق و توركیا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێككه‌وتنێكی نوێ تایبه‌ت به بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌نێوانیان ئیمزا ده‌كه‌ن، عێراق ده‌یه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا ئاستی هه‌نارده بۆ 750 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبكاته‌وه، توركیا چاوی له‌وه‌یه جگه له نه‌وتی كوردستان، نه‌وتی به‌سره‌و كه‌ركویش بخرێته ناو بۆرییه‌كه و ئاستی هه‌نارده له‌م بۆرییه‌وه بۆ 2.5 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه زیاد بكرێت.
رێككه‌وتنێكی نوێ
ئه‌ڵپ ئه‌رسه‌لان بایره‌كتار وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند، عێراق ده‌یه‌وێت رۆژانه 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكات، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك بۆ كارپێكردنی بۆرییه‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر.
وه‌زیری وزه‌ی توركیا ده‌ڵێ: توانای پێویستمان بۆ ئه‌م بۆرییه ته‌رخان كردووه.
رێككه‌وتنی ئێستای كارپێكردنی بۆرییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا له‌م مانگه‌دا كۆتایی دێت، هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو وڵات گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ كارپێكردنی بۆرییه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر، وا بڕیاره له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا رێككه‌وتنێكی نوێ ئیمزا بكه‌ن.
دوای داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێران و راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ڕیگه‌ی ده‌ریاوه، زیاتر بایه‌خی بۆری نه‌وتی نێوان عێراق و توركیا ده‌ركه‌وت.
توركیا ساڵی رابردوو عێراقی له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه ته‌نیا نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه كۆنه‌كه‌ی ناوێت، ده‌یه‌وێت دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی گشتگیرتر بكات.
هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق- توركیاوه له ساڵی 2023 راوه‌ستا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غداد، بڕیاریدا به‌وه‌ی توركیا قه‌ره‌بووی عێراق بكاته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به بۆرییه‌كه‌دا راوه‌ستاو دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیو، به‌دیاریكراویش له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو ده‌ستی پێكرده‌وه.
توانای بۆرییه‌كه رۆژانه 1.4 ملیۆن و به‌رمیله، به‌ر له راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، رۆژانه نزیكه‌ی 480 هه‌زار به‌رمیلی پێدا هه‌نارده ده‌كرا. داتاكانی كۆمپانیای (بۆتاش)ی توركیا ده‌ریده‌خه‌ن له‌وكاته‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه، رۆژانه ته‌نیا نزیكه‌ی 190 هه‌زار به‌رمیل به‌م بۆرییه‌دا هه‌نارده كراوه.
دوای كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی حكومه‌ت، ئه‌ڵپ ئه‌رسه‌لان وه‌زیری وزه‌ی توركیا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند" ئاگاداریان كردینه‌وه رۆژانه پێویستان به هه‌نارده‌كردنی 750 هه‌زار به‌رمیل هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێستا ئاستی هه‌نارده رۆژانه 180 بۆ 200 هه‌زار به‌رمیل تێپه‌ڕ ناكات، پێمان وتن ئه‌وه باشه، ده‌توانین رۆژانه 750 هه‌زار به‌رمیلتان بۆ ته‌رخان بكه‌ین".
درێژكردنه‌وه‌ی هێڵی بۆرییه‌كه
بایره‌كتار وتی: توركیا ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی ساڵێكدا رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ عێراق ئیمزا بكات، رێككه‌وتنێك كه گشتگیرتر بێت.
وه‌زیره‌كه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئامانجی ئه‌نكه‌ره كردووه كه بریتییه له درێژكردنه‌وه‌ی هێڵی بۆرییه‌كه له كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌سره له‌سه‌ر كه‌نداو، هه‌روه‌ها زیادكردنی توانای هه‌نارده‌ی بۆرییه‌كه بۆ 2.5 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه.
"ئەگەر کوێت دەیەوێت نەوتەکەی لەم بۆرییەوە پەمپ بکات، با بیکات، ئەگەر ئەوانی دیکە لە کەنداو دەیانەوێت بەکاریبهێنن، ئەوانیش دەتوانن" وه‌زیری وزه‌ی توركیا وا ده‌ڵێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانرێت بۆرییەکی غازی سروشتی لە پاڵ ئەو بۆرییە نەوتییە درێژکراوەدا دروست بکرێت، کە توانای گواستنەوەی غازی هەبێت لە قەتەرەوە یان سەرچاوەی دیکەوه.
له‌پاڵ ئه‌م بابه‌تانه‌دا، وه‌زیری وه‌زه‌ی توركیا ئاشكرا كرد، ئه‌و پاره‌ی كه دادگای ناوبژیوانی پاریس وه‌كو قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر توركیا سه‌پاندوویه‌تی كه بڕه‌كه‌ی 1.5 ملیار دۆلاره، به‌شێك ده‌بێت له‌و دانوستانه‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ عێراق ده‌یكات سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نوێی بۆرییه‌كه.
شوباتی 2023 دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی عێراق بڕیاریدا به‌وه‌ی: توركیا له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌م بۆرییه‌دا له‌ماوه‌ی ساڵانی 2014 بۆ 2018 به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی به‌غداد، رێككه‌وتنی بۆرییه‌كه‌ی پێشێكردووه كه له ساڵی 1976 له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كراوه، به‌هۆی ئه‌م پێشێلكارییه‌وه دادگاكه توركیای پابه‌ندكرد به پێدانی بڕی 1.5 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو به عێراق.
به‌گوێره‌ی حوكمی دادگاكه، ده‌بوو توركیا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار به عێراق بدات، له هه‌مان كاتدا عێراق بڕی زیاتر له 500 ملیۆن دۆلار بدات به توركیا وه‌كو كرێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به بۆرییه‌كه‌دا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌داوه. شرۆڤەکاران ڕایانگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیەی کە بەسەر تورکیادا سەپێنراوە، ڕەنگە زیاتر کەمببێتەوە کاتێک سوودیشی له‌سه‌ر حساب ده‌كرێت.
دوابەدوای ئەو بڕیارە، عێراق و تورکیا سکاڵای یاساییان لە واشنتۆن دی سی تۆمار کرد و داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە و حیسابکردنی سوودیان کرد. بەیرەکتەر ڕایگەیاند کە ئەم ئیجرائاتانە بەردەوامن.