بەرهەمهێنان (84%) زیادی کردووە و گازی سروشتی (83%) سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان
🔻 بەپشتیوانی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراونەتەوە؛
🔹 ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا، لە ساڵی 2019دا ئاستی بەرهەمهێنان (2 هەزار و 360) مێگاوات بووە، بەڵام لە ساڵی 2026دا بەرزبووەتەوە بۆ (4 هەزار و 334) مێگاوات. ئەمەش واتە بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی (هەزار و 974) مێگاوات بە ڕێژەی (84%) زیادی کردووە.
🔹 بڕی بەرهەمهێنان بەپێی جۆری تەکنەلۆژیا و وزە:
§ وێستگەی هەڵمی: (550) مێگاوات
§ وزەی پاک: (500) مێگاوات
§ کۆمبایند سایکل (خولی تێکەڵاو): (500) مێگاوات
§ وێستگەی سووتەمەنی: (290) مێگاوات
§ بەرهەمهێنان بە وزەی خۆر: (134) مێگاوات
🔹 ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەپێی جۆری سووتەمەنی (سەرچاوەی وزە):
§ گازی سروشتی: 83% (سەرچاوەی سەرەکی)
§ نەوتی ڕەش: (11%)
§ گازوایل: (5%)
§ کارۆئاوی (کهرۆمائی): (1%)
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
سەرەتا
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری سێکتەری کارەبای بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2026 بە بڕی (هەزار و 974) مێگاوات زیادی کردووە و کۆی گشتی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە (4 هەزار و 334) مێگاوات. بەپێی داتاکان، گازی سروشتی بە ڕێژەی (83%) سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، ئەمەش دەریدەخات کە حکومەت لە پاڵ پشتبەستنی سەرەکی بە گازی سروشتی، هەنگاوی ناوە بۆ تێکەڵکردنی وزەی پاک و وزەی خۆر بە سیستەمی گشتی کارەبا.
یەکەم؛ ژێرخانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان
بەپشتیوانی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراونەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا، لە ساڵی 2019دا ئاستی بەرهەمهێنان (2 هەزار و 360) مێگاوات بووە، بەڵام لە ساڵی 2026دا بەرزبووەتەوە بۆ (4 هەزار و 334) مێگاوات. ئەمەش واتە بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی (هەزار و 974) مێگاوات زیادی بە ڕێژەی (84%) کردووە. وێستگە نوێیەکان و بڕی بەرهەمهێنانیان لە کابینەی نۆیەمدا بەم شێوەیەن:
1. وێستگەی بازیان: 750 مێگاوات
2. وێستگەی خۆرمەڵە: 500 مێگاوات
3. وێستگەی هەڵمی خەبات: 300 مێگاوات
4. وێستگەی گەرمیان: 165 مێگاوات
5. وێستگەی دێرەلوک: 38 مێگاوات
6. بەگەڕخستنەوەی وێستگەکانی (هەولێر - سلێمانی - دهۆک): 87 مێگاوات.
گرافیکی یەکەم

دووەم؛ پرۆسەی بەرهەمهێنان، گواستنەوە، دابەشکردنی کارەبا لە هەرێمی کوردستان
لە پرۆسەی بەرهەمهێنان، گواستنەوە، دابەشکردن و جۆری ئەو وزەیەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردێت دەکات:
1. پرۆژەکانی سێکتەری کارەبا:
§ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کابینەی نۆیەمدا: (هەزار و 974) مێگاوات
§ پڕۆژە بۆ دابەشکردنی کارەبا: (3 هەزار و 880) پڕۆژە
§ پڕۆژە بۆ گواستنەوەی کارەبا: (61) پڕۆژە
2. بڕی بەرهەمهێنان بەپێی جۆری تەکنەلۆژیا و وزە:
§ وێستگەی هەڵمی: (550) مێگاوات
§ وزەی پاک: (500) مێگاوات
§ کۆمبایند سایکل (خولی تێکەڵاو): (500) مێگاوات
§ وێستگەی سووتەمەنی: (290) مێگاوات
§ بەرهەمهێنان بە وزەی خۆر: (134) مێگاوات
3. ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەپێی جۆری سووتەمەنی (سەرچاوەی وزە):
§ گازی سروشتی: 83% (سەرچاوەی سەرەکی)
§ نەوتی ڕەش: (11%)
§ گازوایل: (5%)
§ کارۆئاوی (کهرۆمائی): (1%)
تێڕوانین و شیکاری
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم داتایانەوە چەند پەیامێکی گرنگ دەگەیەنێت:
1. گەشەکردنی بەرچاو لە بەرهەمهێنان: زیادکردنی نزیکەی دوو هەزار مێگاوات کارەبا (لە 2360 بۆ 4334) مێگاوات لە ماوەی چەند ساڵێکدا، نیشاندەری بازدانێکی گەورەیە لە توانای پیشەسازی و ژێرخانی وزەی هەرێمدا.
2. پشتبەستن بە گازی سروشتی: ڕێژەی 83٪ پشتبەستن بە گازی سروشتی نیشان دەدات کە هەرێمی کوردستان توانیویەتی غازی هاوپێچی کێڵگە نەوتییەکان یان غازی سروشتی ناوخۆیی بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربهێنێت. ئەمەش لە ڕووی ئابوورییەوە تێچووی کەمترە و بە بەراورد بە نەوتی ڕەش و گازوایل ژینگەدۆستترە.
3. هەنگاونان بەرەو وزەی نوێبووەوە و دۆستی ژینگە: تەرخانکردنی 500 مێگاوات بۆ وزەی پاک و بە تایبەت 134 مێگاوات بۆ وزەی خۆر، سەرەتایەکی باشە بۆ گۆڕینی سیستەمی وزەی هەرێم بەرەو وزەی سەوز و کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان، ئەگەرچی هێشتا ڕێژەی وزەی کارۆئاوی (1%) لە ئاستێکی زۆر نزمدایە.
4. گرنگیدان بە دابەشکردن و گواستنەوە: ئەنجامدانی زیاتر لە (3 هەزار و 800) پڕۆژەی دابەشکردن دەری دەخات کە تەنها کێشەکە بەرهەمهێنان نەبووە، بەڵکو حکومەت کاری لەسەر چاککردنی تۆڕەکانی گەیاندنی کارەبا بە هاوڵاتیانیش کردووە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونی وزە.
گرافیکی دووەم
