سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حكومەتی هەرێم: نیگەرانی خۆمان گەیاندووەتە توركیا

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 حوزەیران 2019

حكومەتی هەرێم: نیگەرانی خۆمان گەیاندووەتە توركیا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 


دوای دوو رۆژ لە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاو شەهید بونی 3 هاوڵاتی مەدەنی لە كورتەكی بناری قەندیل، ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لە پەكەكەی قبوڵ ناكەین و نیگەرانیشمان گەیاندۆتە توركیا.
لە راگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە" حكوومەتی هەرێمی كوردستان قبووڵ ناكات و رێگە نادات خاكەكەی بۆ هێرشكردنەسەر و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنرێت و بەو هۆیەوە ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەوێتە مەترسییەوه"
حكومەتی هەرێم نیگەرانی خۆی بە توركیاش راگەیاندووە" دەربارەی ڕووداو و بۆمبارانەكانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە سنوورییەكان، نیگەرانیی خۆی گەیاندووەتە توركیا و  داواكارین دووبارە نەبنەوە"
ئێوارەی 2019/6/27 بە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، 3 هاوڵاتی شەهیدبوون و 5ی دیكەش برینداربوون، لە نزیك مۆنۆمێنتی شەهیدانی كورتەك  كە هەشت ساڵ لەمەوبەر لە بۆردومانێكی هاوشێوەی فڕۆكەكانی توركیادا 7 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.

دەقی راگەیەندراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵگرانی و نیگەرانیی قووڵی خۆی بۆ كەوتنەوەی قوربانیانی سڤیل لە ئەنجامی بۆمبارانی ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ توركیا دەردەبڕێت و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاریان دەكات.

هەبوونی چەكدارانی پەكەكە لەو ناوچانە و نزیكبوونەوە و هاتنی بەئەنقەستیان بۆ ناو گوند و ئاواییەكان، بێباكانە ژیانی گوندنشینانی ئەو ناوچانەی خستووەتە مەترسییەوە،  هەروەها بووەتە رێگر لە گەڕانەوەی ژیان و ئاوەدانكردنەوەیان.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان قبووڵ ناكات و رێگە نادات خاكەكەی بۆ هێرشكردنەسەر و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنرێت و بەو هۆیەوە ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەوێتە مەترسییەوه. 

ناوچە گوندنشینەكانی سنوور دەبێ نەكرێنە مەیدانی پێكدادانی سەربازی و بۆمباران، چەكدارانی پەكەكەش دەبێ لە گوندنشینان دووركەونەوە و نەیانخەنە مەترسییەوە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی ڕووداو و بۆمبارانەكانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە سنوورییەكان، نیگەرانیی خۆی گەیاندووەتە توركیا و  داواكارین دووبارە نەبنەوە.

29/6/2019
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"