سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (8 ترلیۆن و 537 ملیار) دینار بووە، نزیک لە (7 ترلیۆن و 75 ملیار) دیناری بە رێژەی (83%) داهاتی نەوت و زۆرتر (ترلیۆنێک و 462 ملیار) دیناری بە رێژەی (17%) داهاتی نانەوتی بووە و (120 ملیار) دیناریش وەک داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کراوە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 نیسان 2026

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

راپۆرتی: وەزارەتی دارایی عێراق 

 

🔻 وەزارەتی دارایی عێراق یەکەم ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی بۆ کانونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

🔹 کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (8 ترلیۆن و 537 ملیار) دینار بووە، نزیک لە (7 ترلیۆن و 75 ملیار) دیناری بە رێژەی (83%) داهاتی نەوت و زۆرتر (ترلیۆنێک و 462 ملیار) دیناری بە رێژەی (17%) داهاتی نانەوتی بووە و (120 ملیار) دیناریش وەک داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کراوە.

🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (8 ترلیۆن و 876 ملیار) دینار بووە، کە (94%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (6%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.

🔹 وەزارەتەکە زیاتر لە (ترلیۆن و 28 ملیار) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.

🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (4%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (339 ملیار و 597 ملیۆن) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.

 

 

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی (2026)دا

 

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 537 ملیار و 96 ملیۆن و 769 هەزار و 517) دینار، بەجۆرێک بڕی (7 ترلیۆن و 75 ملیار و 94 ملیۆن و 766 هەزار و 90) دیناری بەڕێژەی (83%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (ترلیۆنێک و 462 ملیار و 2 ملیۆن و 3 هەزار و 247) دیناری بەڕێژەی (17%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. (120 ملیار) دیناریش وەک داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کراوە.

خشتەی داهاتەکان

Untitled Media

 

 

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی (2026)دا

هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەکی (2026)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 876 ملیار و 694 ملیۆن و 129 هەزار و 920) دینار، بەجۆرێک بڕی (8 ترلیۆن و 345 ملیار و 781 ملیۆن و 900 هەزار و 593) دیناری بەڕێژەی (94%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (530 ملیار و 912 ملیۆن و 229 هەزار و 327) دیناری بەڕێژەی (6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. 

وەزارەتەکە بڕی (ترلیۆنێک و 28 ملیار و 285 ملیۆن و 545 هەزار و 692) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.

خشتەی خەرجییەکان

Untitled Media

 

 

 

 

سێیەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی (2026)دا

 

وەک ئاماژەمان پێدا کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 876 ملیار و 694 ملیۆن و 129 هەزار و 920) دینار.

لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 537 ملیار و 96 ملیۆن و 769 هەزار و 517) دینار.

واتە بڕی (339 ملیار و 597 ملیۆن و 360 هەزار و 403) دیناری بەڕێژەی (4%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. 

 

 

سەرچاوە؛

 

 

ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق

-       حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة

https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٤ ئایار ٢٠٢٦

خۆشویستنی جیهان وەک وەڵامە راستەقینەکە

null
٢٣ ئایار ٢٠٢٦

مەترسییەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن     

null
٢٢ ئایار ٢٠٢٦

داهاتی سلێمانی (158%) زیادی كردووە