عەلی زەیدی:
🔻زۆرینەی ئەوانەی تۆمەتبارن بە دزیکردن؛ خەریکی گەندەڵی بوون لەو ملیۆن بەرمیل نەوتەی وەزارەت بەبێ بەرامبەر وەریدەگرت
🔻جێگرەكانی سەرۆك وەزیران لە جێی راوێژكارەكان كاردەكەن و 72 راوێژكارم دوورخستووەتەوە
🔻 من نەهاتووم حكومەت دروست بكەم؛ هاتووم دەوڵەت دروست بكەم؛ لە ئایندەدا خەڵك بەرهەمەكەی دەبینێت
🔻 لەگەڵ یەبەشە لێكگەیشتنمان كردووە بۆ رادەستكردنی چیای شەنگال و هێزەكانیان دەخرێنە ناو حەشدی شەعبی
🔻بەهێواشی كاردەكەین و لە ماوەی داهاتوودا بەهای دۆلار بۆ 155 هەزار دینارو خوارتریش دادەبەزێنین لەڕێی خستەڕووی كاش
🔻دووجار پۆستی سەرۆك وەزیرانم رەتكردەوە؛ روبەڕوی مەترسی و هەڕەشەی زۆر بوومەتەوە بەڵام گوێی پێنادەم و ناترسم
درەو:
عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
🔹عێراق لە ماوەی راسپاردنماندا لە دۆخی دابڕانی نێودەوڵەتیدا بوو، سەركەتووبووین لە دەربازیكردنی.
🔹توانیمان روبەڕوی گەندەڵی ببینەوە، ئەگەر كۆتایمان پێنەهێنابێت، ئەوا لاوازمان كردووە.
🔹لە دۆسیەی كۆكردنەوەی چەكدا سەركەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، پێنچ گرووپ رازیكراون، سیانیان چەكیان داناوەو دوانیان بەم دواییە رازیبوون بەدانانی چەك و لەگەڵ دوانی تریان لە گفتوگۆداین.
🔹پێش ئەوەی بێمە سەر كار، بڕیاربوو چەند رۆژێكی تر گەمارۆ بەسەر عێراقدا بسەپێنن و باڵیۆزخانەو نوێنەرایەتیەكان بكشێنەوە.
🔹ئەو پەیەمامان بە خەڵكدا، عێراق وڵاتێكە گرووپی چەكداری تێدایە، نەك گرووپی چەكدار خاوەنی دەوڵەتەكە بێت.
🔹كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بڕیارێکی کۆتاییەو گەڕانەوەی نییە.
🔹لە پرسی چەكدا جدین و لە 30 حوزەیرانی داهاتوودا چەك نامێنێت لە دەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت.
🔹لەگەڵ یەبەشە لێكگەیشتنمان كردووە بۆ رادەستكردتنی چیای شەنگال و سوپای عێراق دەچێتە چیاكەو هێزەكانیان دەخرێنە ناو حەشدی و شەعبی و هێزەكانی توركیاش دوای ئەوە لە بەعشیقە دەكشێنەوە.
🔹عێراق بەشداری لە هیچ شەڕێكدا ناكات و قەیرانەكە هەرێمایەتییەكانیش دەبێت كۆتاییان بێت گریمانەكان هەر چەندێك بن.
🔹من نەهاتووم حكومەت دروست بكەم، هاتووم دەوڵەت دروست بكەم، لە ئایندەدا خەڵك بەرهەمەكەی دەبینێت.
🔹گەندەڵی لەهەموو جومگەكاندا بوونی هەیە، شوێنێك نییە گەندەڵی تێدا نەبێت.
🔹دابەزینی نرخی دۆلار هەڵە بوو نەك بەرزكردنەوەی، دابەزاندنی زیانەكەی 60 تریلیۆن دینار بووە.
🔹ئێمە بەهێواشی كاردەكەین و لەماوەی داهاتوودا بەهای دۆلار بۆ 155 هەزارو خوارتریش دادەبەزێنین، لەڕێی خستەڕووی كاش.
🔹ئەگەر دۆخی ئێستا نەبوایە، نرخی دۆلار لە بازاڕ 152 هەزار دیناربوو، بەڵام هۆكارەكەی ئەوەیە ترسیان هەیە پارەكە بگاتە دەست گرووپە چەكدارەكان.
🔹زۆرینەی ئەوانەی تۆمەتبارن بە دزیکردن لە وەزارەتی نەوت، خەریکی گەندەڵی بوون لەو ملیۆن بەرمیل نەوتەی وەزارەت بەبێ بەرامبەر وەری دەگرت.
🔹دەمانەوێت تۆڕێك بۆری هەناردەكردنی نەوت دروست بكەین، ناكرێت عێراق بارمتەی تەنها رێگا بێت بۆ هەناردەكردنی نەوت.
🔹ئەگەر لەم كاتەدا بمانتوانیایە نەوتێكی باش لە رێگای ترەوە هەناردە بكەین، ئەوەی دەستمان دەكەوت سێ هێندە بوو بەهۆی بەرزی نرخەكەیەوە.
🔹ساڵی داهاتوو دۆخی عێراق باشتر دەبێت لە ئێستادا، داهاتە نانەوتیەكییەكان لە رێژی سەدا شەش بۆ هەشتەوە بازیداوە بۆ لەسەدا 19.
🔹ئێمە عێراقیمان لە دۆخێكی زۆر سەختدا ئیدرەدا، لە گەرمەی قەیرانی ئابوری و شەڕو ململانێی كۆمەڵێك هێزی گەورە.
🔹من دیپلۆماسیەتی زۆر نازانم بەڵام روونیەكی زۆرم هەیە.
🔹حەفتاو دوو راوێژكارمان دوورخستووەتەوە لەكارەكانیان و پێویستمان پێیان نییە.
🔹جێگرەكانی سەرۆك وەزیران رادەسپێرم بۆ كاری راوێژو سەردانی خەڵك و ئەنجامدانی كۆبونەوە، پێموتوون دەبێتت بچنە پارێزگاكان و سەردانی وەزارەتەكان بكەن.
🔹تا ساڵی 2030 بەنیازین بەرهەمهێنانی نەوتەكەمان بگەیەنینە 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.
🔹ئەمریكا زۆر پێشكەوتووە لەم بوارەداو كۆمپانیاكانی ئەمریكامان كردووە بە هاوبەشی ستراتیجی بۆ كاركردن لەم بوارەو عێراق دەچێتە قۆناغێكی ترەوە.
🔹دووجار پۆستی سەرۆك وەزیرانم رەتكردەوە، هەموو ژیانی گۆڕیم، حوكمڕانی زۆر قورسە ئەگەر ویژانێكی زیندووت هەبێت، روبەڕوی مەترسی و هەڕەشەی زۆر بوومەتەوە، بەڵام گوێی پێنادەم و ناترسم.