سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

فیلمێكی دۆكیۆمێنتەری (درەو) لە لاهای هۆڵەندا نمایشكرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 تشرینی دووەم 2025

فیلمێكی دۆكیۆمێنتەری (درەو) لە لاهای هۆڵەندا نمایشكرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  درەو:

ئەمڕۆ لە شاری لاهای هۆڵەندا لە چوارچێوە كارەكانی (CSP30)مین كۆنگرەی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی ( OPCW ) فیلمێكی بەڵگەنامەیی (دامەزراوەی میدیایی درەو) نمایشكرا , لە كۆنگرەكەدا باڵیۆزو نوێنەری (193) وڵاتی جیهان لەلاهای بەشداربوون و لە ماوەی پێنج رۆژدا وتاریان پێشكەركرد، كە ساڵانە لە رۆژانی (24 -28)ی 11 بەردەوام دەبێت.
فیلمی بەڵگەنامەیی (سێوسێنان) كە باس لە كیمیاباران و ئەنفالكردنی  (سێوسێنان) دەكات لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی ئەنفال كە لە 22ی ئازاری 1988 ئەنجامدرا
 فیلمی بەڵگەنامەیی (سێوسێنان) كە باس لە كیمیاباران و ئەنفالكردنی خەڵكی سێوسێنان دەكات، لە فیلمە بەڵگەنامەییەكەدا (د. فایەق گوڵپی) پزیشكی ئەوكاتی شۆڕش كە چارەسەری بەشێك لە بریندارانی كیمیابارانی سێوسێنانی كردووە رووداوەكان و چیرۆكی چارەسەری بریندارەكان دەگێڕێتەوە، لەگەڵ چەند شایەتحاڵێكی خەڵكی سێوسینان كە لە فیلمەكەدا بەشداریانكردووە باس لە شێوازی كیمیابارانی سێوسێنان و قوربانیانی دەكەن. 
لە كاتی نمایشی فیلمە بەڵگەنامەییەكە بەرپرسانی (OPCW )  و بەشێك لە نوێنەری دیپلۆمات و باڵێۆزانی وڵاتانی بەشدارییانكرد و داوایانكرد زیاتر قوربانیانی كیمیابارانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بە جیهان بناسرێت لە رێگای فیلم و بەڵگە فیلمەكانەوە.   
 (دامەزراوەی میدیایی درەو) سالی رابردوو لە كۆنگرەی (OPCW29 )  بەڵگە فیلمی (گپتەپە)ی نمایشكردوو بڕیارە لە ساڵانی داهاتوو بەڵگە فیلمی دۆكیۆمێنتەری لەسەر كیمیابارانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بباتە لاهای.
بەڵگە فیلمی (سێوسێنان) بەرهەمی (دامەزراوەی میدیایی درەو)ەو لە ئامادەكردنی : نیاز نایف و میران قارەمانە

- هەر لە كۆنگرەی  (OPCW29 ) چەند رێكخراوێكی كوردی بەشداربوون لە كۆنگرەكەو پێشەنگایەك تایبەت بە كتێب و بڵاوكراوەكانی تایبەت بە جینۆسایدەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن عەلی مەحمود و گەردە مامە حەمە كرایەوە

 

هەواڵی پەیوەندیدار

-فیلمێكی بەڵگەنامەیی (درەو) لە لاهای هۆڵەندا نمایشكرا

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی