Draw Media

فیلمێكی بەڵگەنامەیی (درەو) لە لاهای هۆڵەندا نمایشكرا

فیلمێكی بەڵگەنامەیی (درەو) لە لاهای هۆڵەندا نمایشكرا

2024-11-28 18:11:42


ئەمڕۆ لە شاری لاهای هۆڵەندا لە چوارچێوە كارەكانی (CSP29)مین كۆنگرەی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی( OPCW  ) فیلمێكی بەڵگەنامەیی دامەزراوەی میدیایی درەو) نمایشكرا , لە كۆنگرەكەدا باڵیۆزو نوێنەری (196) وڵاتی جیهان بەشداربوون و لە ماوەی پێنج رۆژدا وتاریان پێشكەركرد ساڵانە لە رۆژانی (25 -29)ی 11 بەردەوام دەبێت.
فیلمی بەڵگەنامەیی (گۆپتەپە) كە باس لە كیمیابارن و ئەنفالكردنی گوندی (گۆپتەپە) دەكات لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی ئەنفال لە 3ی ئایاری 1988.
ئەم فیلمە بەڵگەنامەیی (گۆپتەپە) كە باس لە كیمیاباران و ئەنفالكردنی خەڵكی گۆپتەپە دەكات، لە فیلمە بەڵگەنامەییەكەدا مامۆستا (فەرهاد لەتیف) كاركتەری سەرەكیەو (22) كەس لە خێزان و بنەماڵەكەی شەهید بوون.
لە كاتی نمایشی فیلمە بەڵگەنامەییەكە بەرپرسانی (OPCW ) بەشدارییانكرد و داوایانكرد زیاتر قوربانیانی كیمیابارانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بە جیهان بناسرێت لە رێگای فیلم و بەڵگە فیلمەكانەوە.   
 (دامەزراوەی میدیایی درەو) لە ساڵانی داهاتوو بەڵگە فیلمی دۆكیۆمێنتەری لەسەر كیمیابارانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەباتە لاهای.
بەڵگە فیلمی (GOPTAPA)
بەرهەمی دامەزراوەی میدیایی درەو
نوسین و دەرهێنان: هەڵمەت عەلی
وێنەگرتن: هاوتا عومەر
ئیدیت: میران قارەمان

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand