"عەبادی لە پێناو خولی دووەمدا پرسی زۆرینەی سیاسی خستەڕوو"

Draw Media

2018-03-24 13:54:54



وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ


خولی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆتایی نزیكدەبێتەوە، ئەم خولە نەیتوانی هەموو ئەو پرۆژە یاسانەی پێشكەشكراون پەسەندبكات، هەروەها كاتی ئەوەشی لەبەردەستدا نەماوە 20 پرۆژە یاسا پەسەندبكات كە گەیشتونەتە قۆناغی دەنگدان لەسەریان.. كامیل زەیدی كە ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم چاوپێكەوتنەدا كە سایتی " غەدپرێس" لەگەڵیدا ئەنجامیداوە، هۆكارەكانی پەسەندنەكردنی ئەو یاسایانە و چەند پرسێكی تر ئاشكرادەكات.
دەقی چاوپێكەوتنەكە:


غەدپرێس: دژیەكی هەیە لە هەڵوێست دەربارەی هاتنەناوەی سوپای توركیا لە  دەوربەری هەولێر و دانانی بنكە و سەربازگە.. وەزیری داد و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ناڕاستەوخۆ رەزامەندی عێراقیان لەو بارەیەوە راگەیاند، پاشان لێدوانی وەزارەتی دەرەوە هات بۆ رەتكردنەوە.. هۆكاری ئەم دژیەكە چییە؟
كامل زەیدی: ئەم دژیەكییەی ئاماژەت پێكرد، وەزیرێكی دەوڵەت و سەرۆكی دامەزراوەی یاسادانان سەردان و دیداریان دەبێت، وەكو ئەوەی ئەو پرسە جێی بایەخی نەبێت، چاوچنۆكی وڵاتانی ئیقلیمی لە جیاوازی گوتارمانەەوە سەرچاوەی گرتووە، گوتارەكانمان خاڵین لە یەكگرتوویی عێراق، وەكو ئەوەی هەر تیمێك یان سەردانكەرێك گوتاری خۆی هەبێت، پێویست بوو ئەگەر لە شتە بچوكەكانیش جیاوازیمان هەیە لەسەر چەسپاوەكان هاوڕابین، پێویست بوو كاتێك پرسیار لە هەمووان دەكرێت، وا وەڵامبدنەوە كە لەگەڵ هاتنەناوەی سوپای توركیادا نین، لە پێناو یەكێتی عێراقدا روبارێك خوێنمان بەخشیوە، نابێت بەهانە بدەینە ئەوانی تر بۆئەوەی بزانن كە ئێمە جیاوازین، ئەم دژیەكە بەهۆی ئەو تێكەڵەوەیە كە لە گۆڕەپانی سیاسیدا هەیە، وە ئەگەر بەم شێوەیە بمێنینەوە گۆڕەپانی سیاسی روبەڕووی قەیران دەبێتەوە، ئێمە چی پەیوەندییەكمان لەگەڵ توركیادا هەیە، توركیا كێشەی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا هەیە و ئەوەش كێشەیەكی ناوخۆیی خۆیانە.


غەد پرێس: ئەنكەرە هەڕەشەی هێرشكردنە سەر شەنگال دەكات، ئەگەر بەغداد پارتی  كرێكارانی كوردستان لەو قەزایە دەرنەكات، ئەو هەڕەشەیەش شەپۆلێكی ئاوارەبوونی ئێزدییەكانی لێكەوتەوە بەهۆی مەترسیان لەوەی هەمان چارەنوسی عەفرینی سوریایان دەبێت ؟
كامیل زەیدی: پێویستمان بە هەڵوێستێكی بەهێزە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەستی بە جموجوڵ كردووە و هەنگاوی باش دەنێت، بەڵام ئەوە ئەو هەڵوێستە نییە كە پێویستمان پێیەتی، بەڵكو پێویستمان بە هەڵوێستێكی بەهێز هەیە، پێویستە داوابكەین ئەو پرسە بخرێتە خشتەی كاری ئەنجومەنی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش بابەتی زۆر لەوە لاوازتر تاوتوێدەكات، بەڵام دەبینین لە دوورەوە دەڕوانێتە بابەتەكە و وەك ئەوەیە رێككەوتنێك هەبێت.


غەدپرێس: دەچینە سەر بابەتێكی تر.. پرۆژەی زۆرینە دەوڵەتی یاسا وێراندەكات.. ساڵی 2013 بەغداد و بەسرەتان لەدەستدا و بەڕێز مالیكی 2014 پۆستی سەرۆك وەزیرانی لەدەستدا و ئەمڕۆش بەڕێز عەبادی باس لە زۆرینە دەكات و بەڕێز موقتەدا سەدریش دەڵێت كاتی زۆرینە نەهاتووەن بۆچی پرۆژەیەك دەخەنەڕوو كە هەر لە بنچینەدا رەتكراوەتەوە ؟
كامیل زەیدی: زۆرینە پێویستی و پرۆژەیە، بەڕێز عەبادی كاتێك پرسی زۆرینەی خستەڕوو، بڕوای وابوو كە دەیگەیەنێتە بەدەستهێنانی خولی دووە، بەڵام زۆرینە پرۆژەیەكە و رێگایەك نیە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، ساڵی 2010 خرایەڕوو، مانەوە و دەستگرتنمان بە دەوڵەتی یاساوە بەهۆی ئەوەبوو كە ئێمە خاوەنی پرۆژەی زۆرینەین، جگە لە ئێمەش ئەوانی تر پرۆژەیەمكی رون و ئاشكرایان نییە.


غەد پرێس: بەڵام پرۆژەی زۆرینەی سیاسیی دەوڵەتی یاسا لەناودەبات، دیمەنەكە لەبەردەماندایە و زۆر روون و ئاشكرایە ؟
كامیل زەیدی: من ناڵێم رێگای زۆرینەی سیاسی قیرتاوكراو و ئاسانە، بەڵام بۆچی ؟ چونكە بەر ویستی كوتلەكانی تر دەكەوێت كە هێشتا پابەندی بەش بەشێنەن و دەوڵەت وەك زەوییەكی بەپیت بەسەر ئەو حزبانەدا دابەشدەكرێت،  ئەوانە روبەڕووی پرۆژەی زۆرینە دەبنەوە، هەموو هێزێك هێزێكی دژی هەیە، بەڵام ئەمڕۆ كولتەی تر هەیە هاوئاوازە لە گەڵ دەوڵەتی یاسا لەو پرۆژەیەیدا.


غەدپرێس: ئەو كوتلانە كامانەن ؟
كامیل زەیدی: زۆرن، مەدەنین و نیشتمانین، مەرج و پێویست نییە لە كوتلەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی بن، كوتلەی وەتەنییە و هاوپەیمانی كوردستانی هەیە ، هەتا برایانیش لە فەتح، چەند خاڵێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەشمان هەیە لەگەڵیاندا، دەتوانین لەسەر بنچینەی ئەو خاڵانە بگەیەنە لێكتێگەیشتن، هەتا برایانیش لە هاوپەیمانی نەسر پرسی زۆرینەیان رەتنەكردوەتەوە، بەڵام هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دەدەن.


غەد پرێس: هەتا ئەگەر زۆرینەی سیاسی بەدەستهات بەڵام لەگەڵ حكومەتێكدا كە بەڕێز مالیكی سەرۆك وەزیرانی نەبێت ؟
كامیل زەیدی: ئەو ئەگەرە مومكینە، ئێمە بیر لە بەرژەوەندی وڵات دەكەینەوە، قۆناغی داهاتوو قورسە و پێویستە ئەوە بۆ شەقام بچەسپێنین كە ئێمە لەگەڵ هەر دۆخێكداین كە خزمەت بە هاوڵاتیانی عێراق دەكات، لەگەڵ ئەودا نین كە دەستی گرتوە بەوەی یان من دەبم یان نابم.


غەد پرێس: ئەمڕۆ چەند راپۆرتێكی نێودەوڵەتی باس لەوەدەكەن كە 19 هەزار كەس بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون و سێ‌ هەزاریان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و تەنها بەسەر 25 كەسیاندا جێبەجێكراوە، ئەمە بۆچی دوادەكەوێت ؟ دۆخەكە مەترسیدار نییە ؟
كامیل زەیدی: دۆسیەی تیرۆر زۆر ئاڵۆزە، چەند ویستێكی دژبەیەك و ناكۆك هەیە، هێشتا ئەو ویست و هەوڵانە رێگەدەگرن لەوەی كاتێك دەڵێین دەبێت تیرۆریستان دادگایی بكرێن، هەتا لە پرسی لێبوردنیشدا، یەكەم جارە لە عێراقدا رودەدات، یاسای لێبوردن هەموار بكرێتەوە.


غەدپرێس: مادام باست لە یاسای لێبوردن كرد، هیچ كاردانەوەیەك نەبوو بەرامبەر بە گۆڕینی سیغەی یاساكە و لابردنی بەندێكی كاتێك لە وەقاعیی عێراقیدا بڵاوكرایەوە.. بۆچی ؟
كامیل زەیدی: بە پێچەوانەوە دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە كرد.


غەد پرێس: بەڵام دەوترێت یاساكە كاری پێدەكرێت بەو شێوە نوقسانە ؟
كامیل زەیدی: هەمواركرایەوە، كێشەكە لە بەشێكی دابوو  ئەوەش ئەو پرسە بوو كە بەلای هەندێكەوە ئەو یاسایە وا وێنا دەكرا كە تیرۆریستە گەورەكانی وەك بەغدادیی و ئەوانی تری دەگرێتەوە، چەند نیەتێكی قین لەدڵانە هەبوو لەو وێناكردنەدا، رێمبدە قۆناغەكانی یاسادانانت لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بژمێرم، پرۆژە یاساكە لەسەر مینەبەری پەرلەمان لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدارەوە دەخوێنرێتەوە لەوێش تۆماركردن هەیە، كاتێك دەنگدان لەسەر یاساكە تەواودەبێت رۆڵی لیژنەكە كۆتایی دێت و تۆماركراوەكە دەبرێت بۆ لیژنەكەی پەرلەمان و ئەویش دەیگوازێتەوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەویش رەوانەی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری دەكات، ئەم قۆناغانە بەدواداوچونمان بۆكرد، هیچ كێشەیەك لە بابەتەكەدا نییە، پرۆژەیەكی پێشكەشكراو و پرۆژەیەكی ئەسڵی و پرۆژەیەكی پێشنیاركراو لەلایەن پەرلەمانتارێكەوە هەیە، بەوەش دوو پرۆژەمان هەیە یەكێك لە حكومەت ئەوی تر لە لیژنەی یاسایی، لێرەدا هەڵە تێگەیشتن لە نێو لیژنەی پەیوەندیداری ئەنجومەندا رویدا لە مامەڵكردن لەگەڵ تۆماری دانیشتنەكە و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و بەوەش پرسەكە وروژێنرا، كاتێك بە دواداچوونمان بۆ بابەتەكە كرد هیچ نیازێكی خراپ یان ئەجێندایەكمان لەو هەڵەیەدا نەبینی، بە نوسراوێكی رەسمی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كارەكە راستكرایەوە و ئێمە وەك لیژنەی یاسایی هێڵێكی پەیوەندیمان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری هەیە و هیچ تۆمەتبارێك سودی لەو هەڵەیە وەنەگرت كە روویدا.


غەد پرێس: دەگەڕێینەوە بۆ بابەتی 19 هەزار دەستگیركراو، هۆكاری دواكەوتنی یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیانە چییە لە ماوەی چوار ساڵدا ؟
كامیل زەیدی: من پێش ئەوەی ببم بە ئەندامی لیژنەی یاسایی پرسیارم دەكرد دەبارەی هۆكاری ئەو دواكەوتنە، بەڵام دوای ئەوەی وردەكارییەكانم بینی قەناعەتی ئەوەم بۆ دروست بوو كە دۆخی پرسەكە پێویستە تەواوببێت بۆئەوەی دادوەر وێنەیەكی رون و ئاشكرای لابێت، بۆ نمونە یەكێك تۆمەتبارە لەبەردەم دادوەر بەڵام بەڵگەكان بەس نین، ئەوكاتە دادوەر لەبەردەم دوو بژاردەدا دەبێت یان دەبێت تۆمەتبارەكە ئازادبكات، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە یان دەبێت دۆسیەكە دوابخات تا تەواوبێت، زانیاری پچرپچڕ یان ناوێكی ناتەواو، بەڵام ئەوانەی حكومدراون و جێبەجێنەكراوە ئەو بابەتە لای سەرۆكایەتی كۆمارە، ئێمە هەوڵماندا ماوەی پەسەندكردنی حكومەكان دیاریبكەین، بەڵام ئەم جۆرە كارانە نابێت بە ئاشكرا بكرێن بەڵكو بە پەیوەندیكردن بە وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری و لیژەی یاسایی دەكرێ، چەند لایەنێكی ئەمنی هەن دێن و كەسەكە زیندانی دەكەن وەك ئەوەی زیندانییەكە مەخزەنێك بێت، پێویستە كە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانە هەبێت، زۆربەی كات دۆسیەكیان ئامادەنین و پەڕاوەكانی تەواو نین.


غەد پرێس: گەندەڵی لەو دۆسیەیەدا نییە ؟
كامیل زەیدی: نەخێر، ئەوە بە دووردەزانم، متمانەی گەورەمان بە دەسەڵاتی دادوەری هەیە.


غەد پرێس: باسی دادوەری ناكەم، بەڵام قۆناغەكانی بەرزكردنەوەی دۆسیەیەك بۆ دادوەر ئەو ماوەیەكە كە هەمیشە زۆر دەخایەنێت، بۆچی ؟
كامیل زەیدی: دەتوانین بڵێین رۆتینێكی كوشندە لە و فەرمانگانەدا هەیە، هەروەها كەمتەرخەمیش لەو فەرمانگانە هەیە، گرتوخانەكان وەك كۆگایان لێهاتووە، پێویستە لەسەر ئەو لایەنەی كە تۆمەتبارەكەی دەستگیركردووە هەموو شتێكی كەیستەكە لە بەڵگە و دۆكیۆمێنت ئامادەبكات.
غەد پرێس: وادەردەكەوێت هەندێكجار بە ئەنقەست هەڵە لە سیغەی یاساكاندا بكرێت، لەم ماوەیەی دواییدا، باشترین بەڵگەش بۆ ئەوە ئەو گۆڕینە بوو كە پەرلەمانتار فایەق شێخ عەلی كردی لە رێژەی هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی لە یاسای هەڵبژاردنەكاندا.. ئەوە وانییە ؟
كامیل زەیدی: من لێیەوە نزیك بووم، سەیرم كرد و پێموت ئەوەی نوسراوە 10% ەوە بەڵام پێی وتم نەخێر 20% ەوە بەگوێرەی ئەوەی رێككەوتنی لەسەركراوە، ئەوەی لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەراندا دەخوێنرێتەوە دەستی بۆ بەرزدەكرێتەوە ئەوە دەقی كۆتاییە، بەڵام لە كۆتاییدا هیچ پەڵپگرتنێك نەبووە.


غەد پرێس: دەچینە سەر پرسی وەزیرەكان ئەوانی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كرا و هێشتا پرسی قەناعەتكردن لە وەڵامەكانیان تەواونەكراوە، ئەو دۆسیانە بۆ كوێ‌ دەچن ؟
كامیل زەیدی: سێ‌ وێستگە هەیە بۆ وەڵامدانەوە، وێستگەی یەكەم،  هۆكاری دواكەوتنی یەكلاكردنەوەی قەناعەت هێنان یان نەهێنان بە وەڵامەكان دەگەرێتەوە بۆ ریزبەستنی سیاسی و بەرژەوەندی حزیی، بەڵام ئەو دۆسیانەی كە لێپرسینەوەی وەزیرەكانی تەواوبووە لەڕووی یاساییەوە دەبێت رەوانەی دادگا بكرێت، بەڵام خۆ كاندیدكردنیان بۆ هەڵبژاردنەكان، مادەیەكی یاسایی هەیە لە یاسای هەڵبژاردنەكاندا لە بەرژوەندییانە چونكە تۆمەتبارن و حكومی تەواوتی بەسەریاندا نەسەپێنراوە.


غەد پرێس: ئومێد هەیە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەی تر بكات ؟
كامیل زەیدی: نەخێر، رێككەوتبووین كە 20 یاسا هەیە گەیشتونەتە قۆناغی دەنگدان، پێویست بوو وەك دەستكەوتێك بۆ ئەم خولی پەرلەمان تێبەپڕێنرێن، بەڵام هۆكاری پەسەند نەكردنیان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە دانیشتنی ئەمدواییەی ئەنجومەندا روویدا كە نیسبای یاسایی تەواو بوو، یاسای كێشەی موڵكداریمان خستەڕوو پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان دژی وەستانەوە و دانیشتنەكەیان بەجێهێشت و نیساب تێكچوو.


غەد پرێس: بۆچی ؟
كامیل زەیدی: ئەوەی دژ بوو بەڕێز محەمەد تەمیم بوو لە حەویجە، كێشەكە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە، بە رەچاوكردنی ئەوەی زۆرینەی ئەوانەی ئەو زەویانەیان هەیە لەدەستیاندەدا، بەڵكو ئەوانەی كە زۆترین ئەو زەویانەیان هەیە لە لایەنگرانی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكانن، ئەو كاتە نیساب نەبوو، دانیشتنەكە نیو كاتژمێر دواخران پاشان وادەیەكی نوێمان دانا، كاتێك هاتین بۆ كوبونەوە تەنها 60 پەرلەمانتارمان بینی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو كاتە دانیشتنەكەی كرد بە كراوە، چەند دیالۆگ و گفتوگۆیەك لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن چونكە كۆبونەوە پێویستی بە تەوافوق هەیە، بەڵام بەدووری دەزانم بكرێت، چونكە ماراسیۆنی هەڵبژاردن نزیك بوەتەوە، بەڵام كاری لیژنەكان بەردەوامە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand