عەلی باپیر و مەسعود بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە

Draw Media

2019-07-08 20:08:09



درەو میدیا:
عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، دووجار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامداوە. 
بەپێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا) بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامداوەو پیرۆزبایی جەژنی لێكردووە.
زانیارییەكانی ( درەو میدیا) ئاماژە بەوەش دەكەن لەدوای ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەوە، بۆ جاری دووەم پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان هەردولا ئەنجامدراوەتەوە و باس لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كراوە. 
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان تا دواساتەكان  ئارەزووی بەشداریكردنی هەبوو لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان مەیلی بەشداریكردنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانی نەبووە، بۆیە بانگهێشتی رەسمی كۆمەڵیان نەكرد بۆناو كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم. 
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand