داهاتی مانگی ئەیلولی هەرێم 853 ملیۆن دۆلار بووە 

Draw Media

2018-10-07 09:30:00



( درەو میدیا):
بەپێی راگەیەنراوێكی (گۆشەی ئابوری ژوری توێژینەوەی بزوتنەوەی گۆڕان) لە مانگی ئەیلولدا هەرێمی كوردستان ( 12.370.000) بەرمیل نەوتی رەوانەی بەندەری جیهانی كردووە، كە رۆژانە دەكاتە ( 399.032 ) بەرمیل.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە نرخی بەرمیلێكی نەوت 77 دۆلار بووەو هەرێمی كوردستان بە 8 دۆلار كەمتر لە جیهان فرۆشتویەتی بۆ یە نرخی بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 69 دۆلار فرۆشراوە، بەو پێیەش داهاتی مانگی ئەیلولی هەرێمی كوردستان ( 853.530 ) دۆلار بووە.

.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand