راپرسییەك:  پارتی یەكەم و یەكێتی دووەم و گۆڕان سێیەم دەبێت

Draw Media

2018-09-20 14:19:55



( درەو میدیا):
بە گوێرەی ڕاپرسییەك كە مەكتەبی توێژینەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامیداوە، زۆرینەی خەڵكی كوردستان بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و پارتی یەكەم و یەكێتی دووەم و گۆڕان سێیەم دەبێت.
ئەو راپرسییە لە چوار پارێزگا و 13 قەزای هەرێم ئەنجامدراوە، سێ‌ هەزار و 100 فۆڕم دابەشكراون و لەو ژمارەیەش سێ‌ هەزار فۆڕمیان بۆ گەڕاوەتەوە.
بەپێی راپرسی مەكتەبی توێژینەوەی پارتی، 68%ی دەنگدەران بەشداری دەنگدان دەكەن و 14%یان تائێستا خۆیان یەكلانەكردوەتەوە كە دەنگ بەكێ‌ دەدەن و 18%یشیان بڕیاریانداوە كە بەشداری نەكەن و دەنگ نەدەن و رێژەی دەنگی حیزبەكانیش بەمشێوەیە دەبێت:
-    پارتی دیموكراتی كوردستان 41%
-    یەكێتی نیشتمانی كوردستان 18%
-    بزوتنەوەی گۆڕان 10%
-    جوڵانەوەی نەوەی نوێ 9%
-    بەرەی ئیسڵاح ( یەكگرتوو+  بزوتنەوەی ئیسلامیی) 6%
-    كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان 3%
-    هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی ( ئەگەر بەشداری بكات) 6%

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand