داهاتی 10 رۆژی گەشتیارانی هەرێم 146 ملیار دینار بووە

Draw Media

2018-09-03 14:28:52



( درەو میدیا):
لە جەژنی ڕەمەزانەوە تاكو ئەمڕۆ گەشتیاران بە بەردوامی ڕوو لە كوردستان دەكەن، لە جەژنی قوربان ژمارەكە زۆر زیادی كرد.
لە ماوەی ١٨تــا ٢٨ / 8/ 2018 زیاترلە ( ٣٤٩ )هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ١٩% زیاد كردوە. بڕی ( ١٤٦ ملیار )دیناریش داهات هاتۆتە بازاڕەكانی هەرێم.
لە 90% گەشتیاران لە خواروو ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون و 5% لە ئێران و 4% لە فرۆكەخانە و 1% لە ئیبراهیم خەلیل بووە. گەشتیاری خوارو ناوەڕاستی عێراق زیادی كردوە بەڵام گەشتیاری بیانی و ئێرانی كەمی كردوە.
لە ٦ مانگی یەكەمی ئەم ساڵ ٢٠١٨ ژمارەی گەشتیاران بریتی بووە لە یەك ملیۆن و ٣١٠ هەزار گەشتیار. بە پێی پلانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار تا كۆتای ساڵ ژمارەی گەشتیاران بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ( ٢ ملیۆن و 500 هەزار) گەشتیار.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand