هۆكار و لێكه‌وته‌كانی نه‌چوونی (جه‌هه‌په) بۆ دیداری ئۆجالان چین؟
2025-11-27 07:52:23
راپۆرتی شیكاری: هێمن خۆشناو
له رۆژی(24 تشرینی دووه‌می 2025) شاندی (كۆمسیۆنی هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی، برایه‌تی و دیموكراسی) له په‌رله‌مانی توركیا بێ نوێنه‌ری (جه‌هه‌په) سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمڕالیان كرد و چاویان به (عبدالـله ئۆجالان) رێبه‌ری زیندانیكراوی (په‌كه‌كه) كرد. نه‌چوونی جه‌هه‌په بۆ ئیمڕالی كاردانه‌وه‌ی توندی كوردی به‌دوای خۆی هێناوه و كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌نگده‌ری كورد و ئه‌م پارته به تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌كانی توركیادا.
(كۆمسیۆنی هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی، برایه‌تی و دیموكراسی) له (5 ئابی 2025) له په‌رله‌مانی توركیا به ده‌نگی زۆرینه‌ی پارته سیاسیه‌كان دامه‌زرا كه نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی ناوبراودا هه‌یه. له په‌یڕه‌وی ناوخۆییدا رۆڵ و ئه‌ركی كۆمسیۆن به‌م شێوه‌یه دیاریكراوه: "داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به رێگه چاره‌ی سیاسیانه. له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی ئه‌م كۆمسیۆنه‌یه هه‌موو ئه‌م ئاسته‌نگانه دیاری بكات كه له ساڵانی دواییدا بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م دیموكراسیبوونی توركیا. كۆمسیۆن به به‌شداری هه‌موو دینامیكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئۆجالان كۆده‌بێته‌وه و نه‌خشه‌رێیه‌ك ئاماده ده‌كات."
هه‌ر له دوای دامه‌زراندنیشیدا تا ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له راوێژكاری (میت)، وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری كۆبوونه‌وه‌ی كردووه. هه‌روه‌ها میوانداری نوێنه‌ری چه‌ندین توێژ و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كردووه. له وێستگه‌ی كۆتاییدا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن ئه‌ركی خۆی ته‌واو بكات و راپۆرتێك پێشكه‌شی په‌رله‌مانی توركیا بكات ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئۆجالان كۆببێته‌وه، دوا مشتومڕێكی زۆر ئه‌م دیداره له رۆژی سێشه‌ممه (24 تشرینی دووه‌م) ئه‌نجامدرا.
به‌ڵام بڕیاری چوون و نه‌چوونی شاندێك به نوێنه‌رایه‌تی كۆمسیۆن بۆ لای ئۆجالان و په‌یوه‌ستبوون به كێشه‌ی كورد له‌ناو خودی كۆمسیۆنی ناوبراو جه‌مسه‌ربه‌ندی و جیاوازی لێكه‌وته‌وه. پارتی گه‌لی كۆمار (جه‌هه‌په) كه پارتی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنه، به بیانووی نابێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوێكی تیرۆریستی گفتوگۆ بكه‌ین و ره‌وایه‌تی پێ ببه‌خشین، ئاماده نه‌بوو نوێنه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په)، پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی (مه‌هه‌په) و پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌مپارتی) بنێرێته دیداری ئۆجالان.
به‌ر له هه‌ر شتێك عبدالـله ئۆجالان، به ساڵانه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه بیرۆكراسیه‌كانی توركیا كۆده‌بێته‌وه، به تایبه‌تی له دوای 22 تشرینی یه‌كه‌می 2024 (ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) وه‌كو نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كۆده‌بێته‌وه. كه‌واته قه‌بوڵكردنی ئۆجالان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌كو نوێنه‌ری كورد سروشتێكی فه‌رمیانه‌ی پێبه‌خشراوه. له هه‌مان كاتدا به پێشنیاری ئۆجالان (كۆمسیۆنی هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی، برایه‌تی و دیموكراسی) له په‌رله‌مان دامه‌زراوه و 90٪ پارته‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌ناو ئه‌م كۆمسیۆنه نوێنه‌ریان هه‌یه. له‌و ساته‌ی ئه‌م كۆمسیۆنه‌ش ده‌ستبه‌كاربووه كۆمسیۆن هاوڕابووه له‌سه‌ر گوێگرتن له ئۆجالان و چوونه ئیمڕالی.
كه‌واته كێشه چیه؟ ده‌ڵێ ناكرێت بچین سوجده بۆ ئۆجالان ببه‌ین! باشه كه ده‌وڵه‌ت ده‌چێته دوورگه‌ی ئیمڕالی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆجالان ده‌كات، به‌و واتایه دێت كه ده‌وڵه‌ت سوجده بۆ ئۆجالان ده‌بات!
پارتی گه‌لی كۆمار (جه‌هه‌په) كه بڕیاری نه‌چوونه ئیمڕالی داوه قه‌بوڵی ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆجالان گفتوگۆ ده‌كات. باشه كه ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆجالان گفتوگۆ ده‌كات، خۆ به‌زلزانینی جه‌هه‌په چۆن بخوێنینه‌وه؟ جه‌هه‌په خۆی به دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌ت ده‌زانێت و پێیوایه ده‌بێت له هه‌موو پڕۆسه و كارێكدا خاوه‌ن قسه بێت. جه‌هه‌په به هه‌ڵوێستی نه‌چوونه ئیمڕالی وه‌كو ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری ته‌ماشای ئۆجالان ناكات. به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه ته‌سكه‌كانی رێگای پێنادات تاوه‌كو به ده‌نگێكی به‌رز دان به‌م راستیه‌دا بنێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌هه‌په راستیه‌كی دیكه‌مان بۆ ده‌رده‌خات و دیار ده‌بێت كه ئه‌م پارته په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی یاسایی كورد (ده‌مپارتی) له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌ودا كوورتی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌كتیكی هه‌ڵچنیووه.له شوێنی قه‌بوڵكردنی راستی ئۆجالان وه‌كو موخاته‌بی بزوتنه‌وه‌ی كورد و گرتنه‌به‌ر ستراتیژیێكی سه‌رده‌میانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، دیاره ناوه‌ندی بڕیاردانی جه‌هه‌په له ژێر ده‌ستی باڵی نه‌ته‌وه‌په‌رست، كۆنه ئه‌فسه‌ر و ده‌وڵه‌تی قوڵی ئه‌رگه‌نه‌كۆن دایه.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه، ئۆجالان و كورد وه‌كو دوژمن ده‌بینن و به هه‌موو هێزیان له دژی پڕۆسه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی كێشه‌ی كورد ده‌وه‌ستنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی زۆر به چڕی و به به‌رنامه هێزی میدیای خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراو كرد. (تیڤی و رۆژنامه‌ی سۆزجو) كه پێشڕه‌وی بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌كه‌ن، به پێشه‌نگی چه‌پ و لیبڕاله‌كان به ئه‌رگۆمێنتی لاواز كادیر و جه‌ماوه‌ری جه‌هه‌په‌یان هاندا تاوه‌كو گوشار له سه‌ركردایه‌تی راڕای ئه‌م پارته بكه‌ن، بۆ نه‌چوونه ئیمڕالی. چونكه ئه‌وانه نه‌وه‌كو ته‌نیا دژ به كلتوور و كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا داوای پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی كۆمه‌ڵگای كوردیش ده‌كه‌ن. به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به ئامانجگرتنی ئۆجالان له رێگای بڕیاری نه‌چوونه ئیمڕالی و پاڵپشتیكیردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌لایه‌ن رۆشه‌نبیر و لیبڕالانه‌ی سه‌ر به‌م ره‌وته، هێرشێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه دژ به چاره‌سه‌ری پرسی كورد. ئه‌م ره‌وته حساب له‌سه‌ر كاریزمایی ئۆجالان ده‌كات و پێیوایه ئه‌گه‌ر ئۆجالان له هاوكێشه‌كه دووربخرێته‌وه، كورد له ئاستی سه‌رۆكایه‌تیدا تووشی قه‌یران ده‌بێت و ده‌توانن ئامانجه‌كانیان بپێكن. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا حساب له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن كه ئیتر كورد بۆته هێزێكی ناوچه‌یی به‌كاریگه‌ر.
به‌شدارینه‌كردنی جه‌هه‌په له گفتوگۆكانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ ئۆجالان جه‌مسه‌ربه‌ندی نوێی سیاسی دروست ده‌كات!
پێشتر ئه‌م جه‌مسه‌ربه‌ندیه خۆی له هه‌بوونی (هاوپه‌یمانی كۆمار و هاوپه‌یمانی میلله‌ت) ده‌نواند. نه‌چوونی نوێنه‌ری جه‌هه‌په بۆ ئیمڕالی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری جه‌مسه‌ربه‌ندی نوێ دێنێته پێشه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه (ده‌مپارتی) كه به كرده‌وه نوێنه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئاكه‌په و مه‌هه‌په له هه‌مان جه‌مسه‌ربه‌ندی جێده‌گرێت. ئه‌گه‌ر به زوویی لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی به‌شداریه‌نكردنی جه‌هه‌په له شاندنی ئیمڕالی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وه كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هاوسه‌نگیه سیاسیه‌كانی توركیا زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌بێت له‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه.
ره‌تكردنه‌وه‌ی چوونه ئیمڕالی له‌لایه‌ن جه‌هه‌په، رێڕه‌وێكی پان و به‌رینیان بۆ ئاكه‌په و مه‌هه‌په ره‌خساند له پێناو باده‌نه‌وه و خۆ دزینه‌وه‌ی سیاسی. ئه‌وانه‌ی پێیانوایه كه هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ی داهاتوودا بێكاریگه‌ره له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری كورد هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له‌هه‌رسێ شاری ئیستانبۆڵ، ئه‌نقه‌ره و ئیزمیر. به ده‌ربڕینێكی ساده، ده‌بێت جه‌هه‌په بزانێ كه ده‌نگده‌ری كورد له نه‌ناردنی نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئیمڕالی بێده‌نگ نابێت و سزایه‌كی توندیان ده‌دات. نموونه‌ی هه‌ره دیاریش له‌مباریه‌وه پشتگیری كورد بوو بۆ كه‌مال كلیچدارئۆغڵو له‌دژی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌ردۆغان له هه‌ردوو هه‌لبژاردنی 14 و 28 ئایاری 2023، كه تیایدا جه‌هه‌په له كۆی 10 پارێزگای كوردی توانی له 8 پارێزگادا زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه كه ده‌نگده‌ری كورد له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌نگ ده‌دات.
ئایا جه‌هه‌په له هه‌ڵوىستی بایكۆتكردنی ئیمڕالی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه؟
بڕیاری جه‌هه‌په له‌باره‌ی نه‌ناردنی نوێنه‌ریان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆجالان، وه‌كو پێیانوایه ئاسته‌نگی بۆ ئاكپارتی دروست ناكات و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌م پارته نابێت. له هه‌مان كاتدا ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌مپارتی لێده‌كه‌وێته‌وه دژ به جه‌هه‌په.
ده‌كرێت بڵێین بڕیاری جه‌هه‌په له‌مه‌ڕ كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كۆمسیۆن و ئۆجالان، ریسه‌كه‌ی ئه‌م پارته ده‌كاته‌وه خوری. چونكه ماوه‌یه‌كی درێژه كاریگه‌ری جه‌هه‌په له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری كورد له هه‌ڵكشان دایه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی جه‌هه‌په له‌مه‌ڕ ئیمڕالی سه‌رله‌نوێ پڕۆسه‌كه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه. بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ش جه‌هه‌په ناچاره ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد په‌یامی به‌هێزتر و متمانه پێكراوتر بدات. ده‌بێت ئه‌مه‌ش له روانگه‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندی كاتی و تاكتیكی نه‌كات، به‌ڵكو له چوارچێوه‌یه‌كی ستراتیژیی مه‌ودا درێژدا ئه‌مه بكات. به پێچه‌وانه‌شه‌وه جه‌هه‌په شه‌نسی بوونه ده‌سه‌ڵات به ته‌واوه‌تی له ده‌ستده‌دات.
