سبەینێ پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

2025-07-13 10:34:01
درەو:
بڕیارە سبەینێ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پیرمام كۆببنەوە، كۆبوونەوەكە بەبەشداری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: بۆ یەكخستنی هەڵوێست و یەكدەنگی سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و پرسی موچەو نەوت، سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پیرمام كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەیی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت.
ماوەی (73) رۆژە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووەو هەرموو لیژنەو وەفد و كۆبوونەوەكان لەسەر ئەو پرسانە شكستی هێناوە هەرچەند دوێنێ شەو بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا وتی هەوڵ هەیە بۆ چارەسەر، بەڵام بەپێی زانیارییەكان هەوڵەكان هەوڵی جدی نین بۆ رێككەوتن تەنیا هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی موچەیەك رەوانە بكرێت.
