40 ملیار دۆلار داهاتی شەش مانگی رابردووی نەوتی عێراقە

Draw Media

2018-07-10 15:17:13



(درەو میدیا):
داهاتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی نەوتی عێراق بەرزبوەتەوە بۆ 40.35 ملیار دۆلار، بە بەراورد بە داهاتی نیوەی یەكەمی ساڵی رابردوو كە 27.64 ملیار دۆلار بووە.
جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە لە سایتی فەرمیی وەزارەتی نەوت بڵاوكراوەتەوە روونیكردوتەوە ، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 625.19 ملیۆن بەرمیل بووە، بەرامبەر بە 592.44 بەرمیل لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو.
لعێبی ئاشكراشیكرد تێكڕای نرخی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی حوەزیرانی ئەمساڵ بەرزبوەتەوە بۆ 69.322 دۆلار، بەرامبەر بە 42.067 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەیبەوەشداوە زیادبوونی داهاتی نەوتی عێراق رۆڵی دەبێت لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵی عێراق.
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand