روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە
2023-11-06 20:22:24
درەو:
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڵاویكردەوەتا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی كارەبای هەرێم دابین نەكراوە، بە كۆمپانیای دانە گازمان راگەیاندووە نابێت گازی كێڵگەكانی هەرێم بۆ هیچ شوێنێك بگوازرێتەوە
* روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە
سەبارەت بە دەنگۆی تەواوكردنی راكێشانی بۆرییەكی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر؛ بە پێویستی دەزانین ئەم روونكردنەوەیە بدەین، بۆ ئەوەی بابەتەكە بە هەڵە لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس نەكرێت.
تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە و، بەپێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز بەهیچ شێوەیەك كۆمپانیاكە بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان گاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە. ئەو بۆرییەی لە راگەیاندنەكاندا باس کراوە، لە ساڵانی هەشتاكانەوە هەبووە و كۆمپانیای دانا گاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی كوندینسیت بەكاری هێناوە.
لە كۆبوونەوەی رۆژی 2/10/2023 بە فەرمی بە كۆمپانیای داناگازمان راگەیاندووە: نابێت بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هێچ شوێنێک چ لەناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە.